ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ماڵەوە
Search
ماڵەوە
وەزارەتی نەوت داوا لە هەرێم دەکات دەست بکاتەوە بەهاناردەی نەوت
وەزارەتی نەوت داوا لە هەرێم دەکات دەست بکاتەوە بەهاناردەی نەوت
2025-02-22
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
روونبین
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت وەزارەتی نەوت دووپاتی دەکاتەوە کە ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، تەواوبووە بەپێی ئەو میکانیزمانەی لە یاسای بودجە و هەموارکردنەوەیدا هاتووە، هەروەها لە چوارچێوەی ئەو سەقفی بەرهەمهێنانەی کە بۆ عێراق لە ئۆپێک دانراوە.
وەزارەتی نەوت داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات ئەو بڕە بەرهەمەی لەو کێڵگەنەی لەکاردان بگەیەنن بە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بۆری عێراقی – تورکیا و بەندەری جەیهانەوە دەست بە هەناردەکردن بکات بەپێی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیا پاڵێوراوەکان واژۆکراون.
شایانی باسە ماوەی ٢٣ مانگە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ە وە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە، دوای یەکلاکردنەوەی سکاڵایەک لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی حکومەتی تورکیا لە دادگای ژوری بازرگانی پاریس. سکاڵاکە لە سەر ئەوەبوو کە تورکیا بەبێ رەزامەندی عێراق رێگای بە نەوتی هەرێمی کوردستان داوە نەوت هەناردەبکات لە ڕێی بۆری نەوتی عێراق- تورکیا و ئەمبارەکانی نەوتی لە بەندەری جیهانی تورکیا بەکار هێناوە و نەوتی هەرێمی لێوە بارکراوە و گەیەندراوەتە دەستی کڕیارانی.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن
گەڕانەوە