نەوتی هەرێم و کشەکانی لەگەڵ بەغداد

هەرێم رازیە بە دەستپێکرنەوەی هەناردەی نەوت بەڵام بە دوو مەرج

2025-02-23 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email
دوای ئەوەی رۆژی شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ وەزارەتی نەوت رایگەیاند کە ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە و داوای لە حکومەتی هەرێم کرد کە نەوتی بەرهەم هاتووە لە کێڵگەکانی هەرێم رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) بکات، شاندی دانوستکاری هەرێم وەڵامی راگەیاندنەکەی وەزارەتی دایەوە.
راگەیاندنەکەی جەخت لە پابەندبون لەسەر هەناردەیی نەوت دەکاتەوە بەڵام دەبێت  پێش ئەوە لەسەر دوو خاڵ رێک بکەوین:
یەکەم:  بڕی تەرخانکراوە بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم. دووەم:   دیاریکردنی میکانیزمی دیار و روون بە پێدانی شایستەی کۆمپانیاکانی نەوت وە  بدرێت بە حکومەتی هەرێم . 
دەقی بەیاننامەکەی شاندی دانوستکاری هەرێم: 
بەیاننامە:
سەبارەت بەوەی لە بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیدا هاتووە سەبارەت بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە، ئێمە ئاماژە بەوە دەکەین کە سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە جێبەجێکردنی یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، کە پەیوەندی بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی هەرێمەوە هەیە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ)،
بەڵام لە کۆبوونەوەی هاوبەشمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی کە لە (18-2-2025) لە هەولێر ئەنجامدرا، ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە جێبەجێکردنی ئەو یاسایەی سەرەوە پێویستی بەوەیە، پێش دەستپێکردنی هەناردەکردن، ڕێککەوتنێک لەسەر ئەو بڕە تەرخانکراوانەی بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی بەپێی پێداویستییە ڕاستەقینەکانی هەرێم و پابەندبوونەکانی، هاوشێوەی شوێنەکانی تری  عێراق،  لایەنی فیدراڵی ڕوونیکردەوە کە ئەو بابەتە پێویستی بە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ هەیە.  لەلایەکی دیکەوە، دووبارە هەناردەکردنەوە پێویستی بە ڕێککەوتن هەیە لەسەر میکانیزمێکی دیاریکراو و ڕوون بۆ پێدانی شایستەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ حکومەتی هەرێم، بەپێی ئەوەی لە یاساکەدا هاتووە و بە وردی، کە لە کۆنووسی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیدا هاتووە.
لایەنی فیدراڵی ڕوونیشی کردەوە کە ئەم بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە هەیە و پێویستی بە تاوتوێکردنی ئەم بابەتە هەیە لەگەڵیدا.
بەم پێیە، جەخت لەسەر لایەنی فیدراڵی دەکەینەوە لەسەر پێویستی خێراکردنی چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی سەرەوە و وەرگرتنی ڕەزامەندی لە دەسەڵاتە فیدراڵیەکان، کە لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باسمان کرد، هەروەها حکومەتی هەرێم جەخت لەسەر پێویستی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکاتەوە بە زووترین کات لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ) و دانانی داهاتەکانی لە گەنجینەی فیدراڵی و زۆرترین داهات لە خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا.
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
٢/٢٢/٢٠٢٥