کۆمپانیای بی پی bp و عێراق گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ دووبارە گەشەپێدانی کێڵگەکەکانی کەرکوک

2025-02-25 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
   روونبین 
ئەمڕۆ  ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ کۆمپانیای بی پی بەریتانی گەیشتە ڕێککەوتن لەسەر سەرجەم مەرجە گرێبەستییەکان لەگەڵ حکومەتی کۆماری عێراق بۆ وەبەرهێنان لە چەند کێڵگەیەکی زەبەلاحی نەوتی کەرکوک، کە بریتییە لە نۆژەنکردنەوە و دووبارە گەشەپێدانی کێڵگەکان لە بوارەکانی نەوت و گاز و کارەبا و ئاو، لەگەڵ ئەگەری وەبەرهێنان لە گەڕان و پشکنین. ڕێککەوتنەکە پابەندە بە ڕەزامەندی کۆتایی حکومەت.
ڕێککەوتنەکە دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ دەکرێت، دوای ئەوەش کۆمپانیای بی پی لە نزیکەوە لەژێر چاودێری حکومەتی عێراقدا کار دەکات لە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نوێ سەرکار، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ستافی کۆمپانیای نەوتی باکوور (NOC) و کۆمپانیای غازی باکوور (NGC) پێکدێت، بەڵام لەگەڵ ستافی لاوەکی بی پیش. کومپانیا نوێیەکە بەرپرسیارێتی کارەکانی کەرکوک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور وەردەگرێت. دوای ئەم ڕێکەوتنە، کۆمپانیای بی پی پێشبینی دەکات کۆمپانیایەکی هاوبەش پێکبهێنێت کە بەرژەوەندییەکانی  لە شوێنی کارەکە بەڕیوەببات.
ئەم ڕێککەوتنە دوای یاداشتێکی لێکتێگەیشتن دێت لە نێوان بی پی و عێراق کە لە مانگی تەمموزی 2024 واژۆ کرا، کە وردەکارییە تەکنیکییەکانی لە مانگی کانوونی یەکەمدا ڕێککەوتنی لەسەر کرا، هەروەها زۆربەی مەرجە بازرگانییەکانیش لە مانگی یەکدا ڕێککەوتنیان لەسەر کرا، لەگەڵ ئەو کارانەی پێشتر بی پی لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2019 لەسەر کێڵگەکانی کەرکوک ئەنجامی داوە.
ڕێککەوتنەکە تایبەتە بە قۆناغێکی سەرەتایی و بەرهەمهێنانی نەوت و غازی زیاتر لە سێ ملیار بەرمیل هاوتای نەوت لەخۆدەگرێت. ڕێککەوتنەکە قوبەی بابا و ئاڤانا لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک و سێ کێڵگەی تەنیشت یەکتر دەگرێتەوە کە بریتین لە بای حەسەن و جەمبور و خەباز لە عێراقی فیدراڵی کە لە ئێستادا لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکورەوە بەڕێوەدەبرێن.
پێدەچێت دەرفەتی گەورەتر لە سەرانسەری گرێبەستەکە و ناوچەکانی دەوروبەریدا تا ٢٠ ملیار بەرمیل نەوتی هاوتا لەخۆبگرێت.
ویلیام لین، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بی پی، وتی: ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای پەیوەندییە درێژخایەن و ستراتیژییەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق بنیات دەنرێت و دەستڕاگەیشتن و سەرچاوەی نوێمان بۆ دابین دەکات، لە یەکێک لە بەرهەمدارترین ناوچەکانی هایدرۆکاربۆنی جیهان، ئەمەش وامان لێدەکات کە ئەزموونی خۆمان لە بەڕێوەبردنی کێڵگە زەبەلاحەکان بەکاربهێنین بۆ بەدیهێنانی توانای ئەم سەرمایە گرنگە بۆ عێراق، کارکردن لە پاڵ کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای گازی باکوور. ئەم دەرفەتە بە تەواوی هاوتەریبە لەگەڵ ئەولەویەتمان بۆ بەدواداچوونی دەرفەتی گەشەسەندنی نوێ بۆ بی پی لە کاتێکدا ئێمە پۆرتفۆلیۆی خۆمان لە سەرانسەری جیهان بەهێز دەکەین و پێشدەخەین. سوپاسی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ متمانەیان لە قووڵکردنەوەی هاوکارییەکانمان لە وڵاتدا.”
بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە کۆمپانیای بی پی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای غازی باکوور و ئۆپەرەیتەرێکی نوێ دروست دەکەن بۆ سەقامگیرکردن و زیادکردنی بەرهەمهێنان. کارەکە بریتی دەبێت لە بەرنامەی هەڵکەندن  و نۆژەنکردنەوەی بیر و دامەزراوەکانی ئێستا و دروستکردنی ژێرخانی نوێ، لەنێویاندا پڕۆژەکانی فراوانکردنی غاز.
بەپێی ڕێککەوتنەکە قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیای بی پی پەیوەست دەبێت بە قەبارەی بەرهەمهێنانی زیادە و نرخ و تێچووی زیادە. کۆمپانیای بی پی دەتوانێت پشکێک لە بەرهەمهێنان و یەدەگەکان تەرخان بکات بۆ ئەو پارەیەی کە لە یارمەتیدانی زیادکردنی بەرهەمهێنان بەدەستی دەهێنێ.
وەبەرهێنان لە پرۆژەکەدا لە توانایدایە دەرفەت و گەشەی ئابووری بۆ ناوچەی کەرکوک بەدەستبهێنێت – دروستکردنی سوودی بەرجەستە بۆ دانیشتوانی ناوخۆیی، باشترکردنی توانای زنجیرەی دابینکردن شانبەشانی ڕەخساندنی هەلی کار.
پڕۆژەکە بە تەواوی لەگەڵ چوارچێوەی دارایی دیسپلینکراوی بی پی هاوتەریبە و سنوورەکانی گەڕانەوەی وەبەرهێنانی بی پی تێدەپەڕێنێت. کۆمپانیای بی پی پێشبینی دەکات پڕۆژەکە لە ساڵی ٢٠٢٥ دەستپێبکات.