Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

سەربەخۆ کردنی عێراق لە وزەی ئێران

Posted on مارس 6, 2025مارس 6, 2025 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

وەرگێڕانی ڕوونبین

 نووسینی: مايكل نايتس-        پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک

دوایین لێخۆشبون لە سزاکانی ئیدارەی بایدن کە ١٢٠ ڕۆژە لەسەر هەناردەکردنی وزەی ئێران بۆ عێراق لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٥ کۆتایی دێت
دوایین 120 ڕۆژی لێخۆشبوون لە سزاکان کە لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە دەرچووە، کە ڕێگە بە هەناردەکردنی غاز و کارەبای ئێران دەدات بۆ عێراق، لە 7ی ئازاری 2025 کۆتایی دێت. پێویستە واشنتۆن ڕێگە بدات ئەو لێخۆشبونە بەسەر بچێت، چونکە عێراق زۆر نزیکترە لە گەیشتن بە سەربەخۆیی وزە، ئێرانیش بە هۆی کەمی بۆ پێداویستی  ناوخۆییەوە چەندین جار دابینکردنی وزە بۆ عێراق دەبڕێت. 
پێویستە ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە هاوینی 2025 دا هاوکاری عێراق بکات بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆی بوەستێت.
لێخۆشبونی ئەمریکا لە سزاکانی سەر هەناردەکردنی وزەی ئێران بۆ عێراق
یاسای ڕێگەپێدانی بەرگری نیشتمانی (NDAA) لە ساڵی ٢٠١١دا سزاکانی سەر بانکی ناوەندی ئێرانی دامەزراند، بەڵام “ئیستسنای” (دەستبەرداربوون)ی بۆ ئەو وڵاتانە لەخۆگرتبوو کە کڕینی نەوتی خاوی ئێرانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە، یان لەو حاڵەتانەی کە بەرژەوەندییەکی سەرسەختی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا هەبووە.
عێراق هێزێکی گه وره ی وزه یه ، به ڵام هێشتا له غاز و کارەبادا خۆبژێوی نییه و پشت به ئێران دەبەستێت بۆ پڕکردنه وه ی به شێک لەکورتهێنان. هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە زیاتر لە دە ساڵە عێراق لەو سزایانە بەخشراوە، لەنێویاندا لە سەردەمی یەکەمی ئیدارەی ترەمپ.
 پچڕانی هاوردەکردنی کارەبای ئێران  (نزیکەی 1.2 گیگاوات) و هاوردەکردنی غاز کە توانی 8.8 گیگاوات زیادەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکاندا هەیە ئاستەنگی بۆ عێراق دروست دەکرد. کاتێک یەکەم ئیدارەی ترەمپ بە دوودڵیەوە تەنانەت لە کاتی هەڵمەتی زۆرترین فشاردا بڕیاری دەستبەرداری (لێخۆشبون) سزاکانی دا، کۆی گشتی ئەو  10 گیگاواتە 40%ی لوتکەی بەرهەمهێنانی کارەبای عێراقی پێکدەهێنا.
ناسەقامگیری پێداویستییەکانی ئێران و زیادبوونی پشتبەستنی عێراق بەخۆی
ئەمڕۆ وێنەکە زۆر جیاواز دەردەکەوێت. ئامانجی عێراق لە هاوینی 2025 لە وەرزی لوتکەی خواستدا 28 گیگاوات کارەبای بەردەست بەرهەمبهێنێت، کە تەنها 60-75%ی کۆی لوتکەی خواست دەگرێتەوە. بەڵام بەشداری ئێران چیتر 40%ی کۆی بەرهەمی عێراق پێک ناهێنێت. لە کۆی ئەو ١٠ گیگاواتەی ئێران بۆ دابینکردنی کارەبا، بەم دواییە بڕەکەی دابەزیوە بۆ تەنها ١.٥ گیگاوات، بەو پێیەی ئێران  دوو لەسەر سێی هەناردەی کارەبای خۆی بۆ عێراق و ٨٥%ی ئەو غازەی کە پابەند بوو بە دابینکردنی لە زستانی ٢٠٢٤-٢٠٢٥دا بڕیوە. پێدەچێت ئێران لە هاوینی 2025 جارێکی دیکە دابینکردنی وزە بۆ عێراق ببڕێت.
ڕاگرتنی تاکلایەنەی هەناردەی کارەبا و غازی ئێران بۆ عێراق لە ساڵی 2024دا ئەوە دەردەخات کە عێراق چەندە بە ئاسانی دەتوانێت جێگەی زۆربەی ئەو پێداویستیانە بگرێتەوە لەمڕۆدا. عێراق زستانی ڕابردوو تەنها 5.2 گیگاوات کارەبای لەدەستدا، چونکە ئامادە نەبوو بە سووتاندنی زیاتری نەوتی خاو و فیوڵ ئۆیڵ و  هەروەها گازۆیلی سووک،کە لە بەردەستیدا بوو، جێگەی پێداویستییەکانی ئێران بگرێتەوە. بەڵام عێراق توانی قەرەبووی 3.3 گیگاوات بکاتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، تەنها بە گۆڕینی بەشەکانی سێ وێستگە بۆ سووتەمەنی شلی عێراقی.
ئەگەر عێراق لە هاوینی داهاتوودا بۆ ئەم گواستنەوەیە ئامادە بێت، دەتوانێت تا بڕی 8.1 گیگاوات لە کۆی  8.8 گیگاوات بەرهەمهێنانی غازی ئێرانی بە سووتەمەنی شل بگۆڕێت، کە زۆربەیان لە ئێستاوە لە کۆگاکانی عێراقداهەن. هۆکارێک کە ڕەنگە ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی نەوتی سووتەمەنی (فیول ئۆیل) بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا نەگۆڕدرێت ئەوەیە کە میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران کە ئەمریکا وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی پۆلێنی دەکەن، ئەم سووتەمەنییەیان بۆ گواستنەوەی نەوت بە قاچاخ بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان دەگوازنەوە.
بژاردەکان بۆ بڕیاردەرانی ئەمریکی
نەهێشتنی تۆڕی هەڕەشەی ئێران- حەماس، حزبوڵڵا و ڕژێمی ئەسەد- لەگەڵ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران، بەو مانایەیە کە دواجار چانسی کورتبوونی دەستی ئێران بەسەر عێراقدا هەیە، بەڵام تەنها لە حاڵەتێکدا کە زەبری هێزەکەی بپارێزرێت. بۆ ئێستا سەرکردەکانی عێراق چاوەڕێی ئاماژەیەکن کە ئیدارەی ترەمپ سیاسەتێکی بەهێزتر و ڕوونتری عێراق لە تیمی بایدن دەگرێتەبەر.
چەند بابەتێکی گرنگ هەن کە پەیوەستن بە تێڕوانینی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە کۆنترۆڵی عێراق دەکەن: ئایا پێویستە ئەو بارمتانە ئازاد بکەن کە ئیدارەی ترەمپ هەوڵی ئازادکردنی دەدات؟ ئایا پێویستە ڕێز لەو گرێبەستانە بگرێت کە لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی لە کوردستانی عێراق واژۆ دەکرێن؟ ئایا پێویستە عێراق گازی سروشتی ئەمریکی یان ئێرانی هاوردە بکات؟ ئایا پێویستە عێراق ئەو فەرمانی دەستگیرکردنە هەڵبوەشێنێتەوە کە لە دژی سەرۆک ترامپ دەرچووە بەهۆی فەرمانی کوشتنی سەرکردە تیرۆریستییەکان لەسەر خاکی عێراق؟
لە یاداشتنامەی دووەمی سەرۆکایەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئیدارەی ترەمپ (NSPM-2) بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە “وەزیری دەرەوە پێویستە دەستکاری یان هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونەکانی سزاکان بکات، بەتایبەتی ئەوانەی کە هەر پلەیەک لە یارمەتی ئابووری یان دارایی بە ئێران دەدەن.” ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ئیدارەی ترەمپ ئەم سیاسەتە جێبەجێ دەکات یان لە یەکەم تاقیکردنەوەدا شکست دەهێنێت؟
هیچ کاتێک هەل لەمە لەبارتر  نەبووە بۆ پاڵنان بە عێراقەوە بەرەو سەربەخۆیی وزە لە ئێران. ئەگەر بەرهەم هێنانی کارەبای عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی بگۆڕێت بۆ سووتەمەنی شل، ئەوا لە هاویندا پشتبەستنی بە ئێران بۆ تەنها 4% (لەبری 40%)ی کۆی لوتکەی بەرهەمهێنانی کارەبا دابەزێت. ئەم گۆڕانکارییە دەتوانێت عێراق لە کاریگەرییەکانی کەمیی دابینکردنی پێداویستییەکانی ئێران بپارێزێت بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی.
مەترسی کۆتاییهێنان بە لێخۆشبوونەکان (لەگەڵ کەمیی پێداویستییەکانی ئێران) وا لە عێراق دەکات، بۆ یەکەمجار، بە خێرایی هەنگاو بنێت بۆ جێگرتنەوەی وزەی ئێران- خێراکردنی پلانەکانی هاوردەکردنی کارەبا لە سعودیەوە، و هێنانی وێستگەی کارەبا  و کەشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا  و کەشتی هاوردەکردنی غازی سروشتی شل بۆ کەناراوەکانی عێراق. پێویستە ئەم ڕەوتە بەهێز بکرێت و پاڵپشتی بکرێت، لە بەرژەوەندی هەردوولا، عێراق و بەرژەوەندی ئەمنی نەتەوەیی ئەمریکا.
بەسەرچوونی ماوەی لێخۆشبونەکە لە ٧ی ئازاردا دەتوانێت دەستپێکی ڕزگاربوونی عێراق بێت لە چنگی ئێران و ئەمەش پێویستە لەگەڵ هەڵمەتێکی هۆشیاریدا بێت کە ئاراستەی خەڵکی عێراق بکرێت و بۆیان ڕوون بکرێتەوە، کەئێران جێی متمانە نەین لە گەڵ  تێچووی دابینکردنی وزەی ئێران ، هەروەها پێویستی بەپەلەی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ئێران.
بیروڕا

تصفّح المقالات

Previous Post: یاریدەدەری وەزیری نەوت: تورکیا ئاگاداری کردینەوە لە ئامادەیی بەندەری جەیهان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن
Next Post: ئەپیکور:هەرکات مەرجەکانمان جێبەجێ کران ئامادەین هەناردە دەست پێبکەینەوە

Related Posts

گەر چاکی نەکەن، چاوڕێی بژاردەی قورستربن بیروڕا
هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت بیروڕا
مامەڵەی هێزە شیعەكان لەگەڵ بڕیارەكەی ICC لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان بیروڕا
مەترسیەكانی سەر قەوارەی هەرێم بەهۆی هەناردەكردنی غازی سروشتیەوە چین ؟ بیروڕا
دەبێت خۆمان بگونجێنن لەگەڵ نرخی ئێستای نەوتدا بیروڕا
دوای دانپیانان چارەسەر چیە؟ بەشی دووەم بیروڕا

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت