
دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ترسە لە : سەپاندنی باجەکانی ترەمپ و بەرزبوونەوەی بەرهەمی ئۆپێک
2025-03-07
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
روونبین
نرخی نەوت دابەزی بۆ نزمترین ئاست لە دوای ساڵی 2021ەوە، دوای ئەوەی وڵاتانی هەناردەکری نەوت -ئۆپیک- (سعودیە و بەرهەمهێنەرانی دیکە) بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی زیاد بکەن، ئەمەش بازاڕی توشی سەرسوڕمانکرد.
رۆژی چوارشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نادڵنیایی ئابوری لە سەرانسەری بازاڕە جیهانییەکاندا، ئەمەش بەشێکی لە کاردانەوە بۆ سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
هەروەها لە ساڵی ڕابردووەوە ئۆپێک+ ئاماژەی بە نیازی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت کردووە، بەڵام ئەنجامدانی ئەو کارە لە ئێستادا و لەکاتی ئەو گێژاوەی کە بەهۆی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و هاوبەشەکانییەوە دروست بووە، بەشێک لە شرۆڤەکارانی تووشی سەرسوڕمان کردووە.
شیکاران پێشبینیان کردبوو کە ئۆپێک+ زیادکردنی بەرهەمهێنان دوابخات بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە ئابوورییە گەورەکانی سەپاندنی باجەکا.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت کە پێوەرێکی نێودەوڵەتییە، نزیکەی 3.6% دابەزی و گەیشتە 68 دۆلار و 50 سەنت، کە نزمترین ئاستە لە ساڵی 2021ەوە.

