ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ماڵەوە
Search
ماڵەوە
دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار ٦٠ دۆلار مەترسی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمەریکا دروست دەکات
دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار ٦٠ دۆلار مەترسی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمەریکا دروست دەکات
2025-03-15
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
روونبین
سیتی گروپ:
دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار ٦٠ دۆلار مەترسی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمەریکا دروست دەکات.
گروپەکە هۆشداریدا لەوەی دابەزینی داهاتەکان هەڕەشە لە خنکاندنی چالاکییەکانی هەڵکەندن دەکات.
لە کاتێکدا سەرۆک دۆناڵد ترەمپ هەوڵی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی ناوخۆیی و دابەزاندنی نرخی وزە دەدات، سیتی گروپ هۆشداریدا، لە ئەگەری کەمبونەوەی داهات هەڕەشە لەسەر خنکاندنی کارەکانی هەڵکەندن دروست دەبێت.
سکۆت گروبەر شرۆڤەکاری کۆمپانیای سیتی گروپ ڕۆژی هەینی لە یاداشتێکدا بۆ وەبەرهێنەران نووسیویەتی، پێدەچێت کۆمپانیاکانی نەوتی بەردین (شێڵ) ٢٥ سەکۆی هەڵکەندن دابخەن و ناتوانن بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا زیاد بکەن ئەگەر نرخی نەوتی وێست تەکساس ئینتەرمیدیت (WTI) کە پێوەرەکانی ئەمریکایە، لە دەوروبەری ٦٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بمێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، هەر دابەزینێکی زیاتری نرخەکان لە ڕاستیدا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو کەمدەکاتەوە.
دابەزینی نرخی نەوتی خاوی رۆژاوای تەکساس ئینتەرمیدێت WTI
نەوتی خاوی رۆژاوای تەکساس ئینتەرمیدێت WTI لە لێواری درێژترین ڕێژەی دابەزینی نرخ نزیک دەبێتەوە لە ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵدا، لە کاتێکدا شەڕی بازرگانی ترەمپ سێبەری بەسەر ئاسۆی خواستدا کێشاوە و بازرگانەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هاتنی نەوتی خاوی ڕووسیا بۆ بازاڕە جیهانییەکان.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا نرخەکان نزمترین ئاستی لە ماوەی ٢٢ مانگدا تۆمارکرد کە ٦٥.٢٢ دۆلار بوو و ئەمساڵ نزیکەی ٧% دابەزیوە.
گروبەر دەڵێت: “دابەزینی نرخەکان بۆ ناوچەی ٥٥-٦٠ دۆلار، پێدەچێت کاریگەری دەروونی زیاتری هەبێت، نزیکەی ٧٥ سەکۆی هەڵکەندن کەم بکات، هەروەها بەرهەمهێنان زیاتر لە ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمبکات”.
شارەزایانی بواری نەوتی بەردین (شێڵ) هارۆڵد هام و سکۆت شێفیڵد لەم هەفتەیەدا ڕایانگەیاندووە کە نرخی نەوت بگاتە ٥٠ دۆلار هەلومەرجی سەخت بۆ پیشەسازییەکە دروست دەکات.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای ترافیگورا پێشبینی دەکرد بەرهەمهێنانی ئەمریکا نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا گەشە بکات، لەنێویاندا نزیکەی ١٠٠ هەزار بەرمیل لە نەوتی شێڵەوەبێت.
ئەگەر دابەزینی ئێستای نرخەکان بەردەوام بێت، ئەوا دەکرێت سیناریۆیەک هەبێت کە بەرهەمهێنانی نەوتی شێڵ لە ئەمریکا وەکو خۆی بمێنێتەوە یان تەنانەت دابەزێت، بە وتەی سەعد ڕەحیم، سەرۆکی ئابووری لە کۆمپانیای ترافیگورا. هەروەها
وتی: “پێدەچێت ٦٠ دۆلار زۆر کەم بێت بۆ زۆربەی پیشەسازییەکە”.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن
گەڕانەوە