ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
Search
ئەپیکۆر ناڕازییە لە ڕێکار و هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق
ئەپیکۆر ناڕازییە لە ڕێکار و هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق
2025-03-28
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
ئەمڕۆ ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٥ کۆمپانیا ئەندامەکانی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕایانگەیەاند کە ئامادەنین دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوت بکەن، هەتا ئەوکاتەی پابەندبوونێک لە حکومەتی عێراقەوە نەبێت و تێیدا رێز لە گرێبەستەکانمان بگرێت.لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت ئەپیکۆر ناڕازییە لە ڕێکار و هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەپیکۆر:
ئەپیکۆر ناڕازییە لە ڕێکار و هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نیازێکی پاکەوە دەستیان بە گفتوگۆ کرد لەگەڵ حکومەتی عێراق و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەممەد شیاع سوودانی، بەئامانجی گەیشتن بە ىڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری عێراق- تورکیا، بەشێوەیەک ئەوبڕیارە هاوتەریب و گونجاوبێت لەگەڵ ڕێکەوتنە یاساییەکانمان و بوودجەی عێراق.
ئەمڕۆ بۆمان ڕوونبویەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادە نییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێک بکات تیایدا ڕێز لە گرێبەستەکانی ئێمە بگرێت ، هەوڵدەدات پرۆسە و ڕێگاچارەیەک بگرێتە بەر کە بەشێوەیەکی تاکلایەنە جێگرەوەیەک بۆ چوارچێوە یاساییەکە و گرێبەستە بەرکارەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابنێت.
ئەم هەنگاوانەی وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق قبوڵکراونین، کۆمپانیا ئەندامەکانی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەنین دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوت بکەن، هەتا ئەوکاتەی پابەندبوونێک لە حکومەتی عێراقەوە نەبێت و تێیدا رێز لە گرێبەستەکانمان بگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پابەندبوون و دڵنیایی هەبێت لەبارەی شێوازی وەرگرتنی پارەی فرۆشی نەوت، لەڕابردوو و بۆ داهاتووش.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن