پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت

2025-05-05 لە لایەن روونبیین
شیکردنەوە
Print Friendly, PDF & Email

روونبین
ئەگەر شتێک هەبێت کە لە بازاڕی ئێستای جیهانی نەوتی خاودا نزیکە لە دڵنیابوون، ئەوا ئەوەیە کە هۆکارە ئاماژەپێکراوەکان بۆ زیادکردنی دابینکردنی بەرهەمی  ئۆپێک+ لەلایەن هەناردەکارانەوە هۆکار ڕاستەقینە نین.
هەشت وڵاتی ئۆپێک+ کە بەشداربوون لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە لە 3ی ئایار کۆبوونەوە و بڕیاریاندا بۆ مانگی حوزەیران دووبارە سنووردارکردنیان سوک بکەنەوە، ئەمجارەیان بە زیادکردنی 411 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بەرزبوونەوەی مانگی حوزەیران دەبێتە هۆی زیادبوونی کۆی گشتی 960 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ مانگەکانی نیسان، ئایار و حوزەیران، کە دەکاتە 44% کەمبوونەوەی بەراورد بە بڕینی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەپێی حیساباتی ڕۆیتەرز.
ئەو هەشت وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی ئۆپێک ڕایانگەیاندووە، بڕیاری زیادکردنی بەرهەمهێنان لە ژێر ڕۆشنایی “بنەما تەندروستەکانی ئێستای بازاڕدا هاتووە کە بەڵگەی دابەزینی ئەمبارکردنی نەوتە”.
کێشەی ئۆپێک+ ئەوەیە کە بەڵگەی کەم هەیە بۆ پشتگیریکردن لە بانگەشەی بنەما تەندروستەکانی بازاڕ و هەرچەندە کۆگاکانی نەوتی خاو کە دیارە کەمێک لە خوار ئاستی تێکڕای پێنج ساڵەدایە، بەڵام زۆر لە دوورن لە نزمییەوە کە بتوانێت هیچ نیگەرانییەک دروست بکات.
ڕاپۆرتی مانگانەی ئۆپێک بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ دەریخستووە کە کۆی نەوتی خاوی بازرگانی لە وڵاتانی پێشکەوتووی ڕێکخراوی OECD لە کۆتایی مانگی شوباتدا دوو ملیار و ٧٤٦ ملیۆن بەرمیل بووە، کە بە بەراورد بە مانگی پێشوو ١٦.١ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە و ٧١ ملیۆن بەرمیل لە خوار تێکڕای پێنج ساڵی ڕابردووەوە.
بە واتایەکی تر، پشکەکانی OECD تەنها 2.5% لە خوار تێکڕای پێنج ساڵەوە بووە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی بەرزی نرخی نەوتی خاو کە لە نێوان مانگی ئەیلول و کانوونی دووەم  و مەترسییەکانی دابەزینی ئابووری جیهانی لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا زیاتر بووە، پێدەچێت مەعقول بێت.
چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا، کۆگا بازرگانی و ستراتیژییەکانی خۆی ئاشکرا ناکات، بەڵام پێدەچێت لە مانگی ئازاردا ڕەوتی هەڵگرتنی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردبێت، دوای ئەوەی لە دوو مانگی یەکەمی ساڵدا کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
حیساباتەکان بە پشتبەستن بە داتای فەرمی لەسەر هاوردەکردن و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و کارەکانی پاڵاوتن لە مانگی ئازاردا زیادبوونی لە ڕۆژێکدا یەک ملیۆن و 740 هەزار بەرمیلیان نیشانداوە، چونکە چین نەوتی خاو زۆر زیاتری هاوردەکردووە لەوەی کە پاڵاوتە بووە بۆ سووتەمەنی پاڵاوتە.
بەو پێیەی ئاستی کۆگاکان پرسێکی ڕاستەقینە نییە بۆ بازاڕی نەوتی خاو، چی لە جەختکردنەوەکانی ئۆپێک+ لەسەر بنەما “تەندروستەکان” فێربین؟
هاوردەکردنی ئاسیا
دۆخی ئاسیا کە گەورەترین ناوچەی هاوردەکاری جیهانە و کڕیاری نزیکەی ٦٠%ی هەموو قەبارەی نەوتی خاوە لە دەریاوە، وانەیەکی گرنگە.
هاوردەکردنی دەریایی ئاسیا لە مانگەکانی ئازار و نیساندا دوای لاوازبوونی مانگی شوبات سەرلەنوێ بەرزبووەتەوە، داتاکانی کۆمپانیای کپلەر بۆ هەڵسەنگاندنی کاڵا نیشانی دەدات بەگەشتنی 25.27 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و 25.28 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ ئەو دوو مانگانە بەدوای یەکدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی یەکدا 23.31 ملیۆن  بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لە مانگی شوباتدا 23.94 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە.
بەڵام هاوردەی دەریایی ئاسیا لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا هێشتا ٢٨٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٤، ئەمەش بە ئەستەم ئاماژەیەیە بۆ خواستێکی تەندروست.
شایانی باسە بەشێکی زۆری زیادبوونی مانگەکانی ئازار و نیسان بەهۆی زیادبوونی هاوردە لە چینەوە بووە کە ئەوانەش هۆکاری کاتی بوون.
هاوردەکردن لە مانگی ئازاردا لە ئێرانەوە زیادییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی پاڵاوگەکان نەوتی خاویان بەنرخی هەرزانتر دەکڕی بەهۆی نیگەرانییەکان لە زیادبوونی سزاکانی ئەمریکا لەسەر بارکردن لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا چین سەرلەنوێ زیادبوونی هاوردەکردنی لە ڕووسیا بەخۆیەوە بینی، کە لە مانگی ئازاردا کەمی کردبوو ئەمەش کاتێکدایە کە ئەمەریکا سزای توندتری بەسەر کەشتییەکانی هەڵگری نەوتی ڕووسیادا سەپاندبوو.
هەروەها ئاسۆی خواست لەسەر نەوتی خاو لە چەند مانگی داهاتوودا تێکەڵە.
لە کاتێکدا مانگی ئایار تا مانگی تەمموز بە شێوەیەکی نەریتی وەرزی زیادبوونی خواستە لە سەر بیناسازی هاوین و چالاکیی کشتوکاڵیدا، ئەگەری پەرەسەندنی ئەوە هەیە کە شەڕی بازرگانی ترەمپ دەستپێبکات بۆ کەمکردنەوەی خواست لەسەر نەوت.
باجی گەورەی 145% لەسەر هاوردەکردن لە چینەوە لە ئێستاوە خەریکە گواستنەوەی دەریایی کەمدەکاتەوە و پێدەچێت لە هەفتەکانی داهاتوودا کاریگەری لەسەر گواستنەوەی باری ئاسمانیش هەبێت.
کەمبوونەوەی قەبارەی بارهەڵگر دەبێتە هۆی لاوازبوونی گواستنەوەی وشکانی لە هەردوو وڵاتی چین و ئەمریکا و دابەزینی متمانەی بەکاربەران پێدەچێت کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشتە ئاسمانی و وشکانییەکان هەبێت.
تەنانەت ئەگەر گرژییەکانی بازرگانیش کەم ببنەوە، خاوبوونەوەی کەشتیوانی لە ئێستاوە بۆ چەند مانگی داهاتوو و لەوانەیە زیاتریش قفڵ کراوە، چونکە کاتێکی دەوێت بۆ گەڕاندنەوە یان ڕێکخستنەوەی زنجیرەکانی دابینکردن.
کەواتە، بەڕاستی ئۆپێک+ هەوڵی چی دەدات بە زیادکردنی بەرهەمهێنان؟
چەند وەڵامێک هەیە کە ئەگەری زۆرە هەموویان تاڕادەیەک ڕاست بن.
▪️ڕەنگە سعودیە، سەرکردەی دیفاکتۆی گروپەکە، هەوڵی هاندانی ئەندامانی دیکە بدات بۆ پابەندبوونی زیاتر بە ئاستی بەرهەم و ناچارکردنیان بۆ قبوڵکردنی نرخی کەمتر.
▪️هەروەها ڕەنگە سعودییەکان هەوڵبدات وەڵامی داواکاریی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان بداتەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بۆ کەمکردنەوەی تێچووی وزە، هەرچەندە ئەوە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە پیشەسازی نەوتی ئەمریکا کە بەڵێنی دابوو پشتگیری بکات.
▪️هەروەها ڕەنگە ئۆپێک+ هەوڵبدات نزمی نرخ بەکاربهێنێت بۆ سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی دیکەی وەک ئەمریکا و بەرازیل، بەهۆی بەرزی تێچووی بەرهەمهێنانیان.
لەکۆتاییدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەستەمە پێشبینی هەر سیناریۆیەکی تر جگە لە دابەزینی نرخی نەوت بکرێت، لانیکەم لە چەند مانگی داهاتوودا، چونکە زیادکردنی دابینکردن راستەوخۆ ڕووبەڕووی ئەگەری کەمبونەوەی خواست دەبێتەوە.
هەڵسەنگاندنی پێشوەختەی بازاڕ بۆ هەنگاوی ئۆپێک+ ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە، ئایندەی برێنت لە سەرەتای بازرگانی ئاسیادا بە ڕێژەی 3.7% دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی 58.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا لە2ی ئایاردا  61.29 دۆلار بوو.