تورکیا ڕێکەوتنی بۆری نەوت لەگەڵ عێراق لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٦ەوە کۆتایی پێ دێنێت

2025-07-21 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email
روونبین Roonbeen 
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژی دووشەممە لە ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ڕێککەوتنی بۆری نەوتی تورکیا- عێراق کە لە ساڵی 1975ەوە کاری پێدەکرێت لە مانگی تەمموزی 2026 کۆتایی دێت، هاوکات هەردوو دراوسێکە بەردەوامن لە کارکردن بۆ دەستپێکردنەوەی ڕۆیشتنی نەوت لە بۆرییەکەوە..
بەگوێرەی فەرمانی سەرۆکایەتی تورکیا، ڕێککەوتنی بۆری نەوتی خاوی تورکیا و عێراق- کە لە ساڵی 1973 لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ئەنجامدرا و لە ساڵی 1975 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە- و سەرجەم پرۆتۆکۆڵ یان یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی دواتر لە 27ی تەمموزی 2026ەوە کۆتایی دێت.
هیچ هۆکارێک بۆ ئەم بڕیارە نەخراوەتەڕوو.
عێراق و تورکیا کاریان لەسەر دەستپێکردنەوەی ڕۆیشتنی نەوت لە بۆرییەکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرد، دوای ئەوەی تورکیا لە مانگی ئازاری 2023دا ئەو ڕۆیشتنی نەوتەی ڕاگرت، ئەوەش دوای بڕیارێکی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی کە فەرمانی بە ئەنقەرە کرد ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار قەرەبووی بەغدا بکاتەوە بۆ هەناردەکردنی بێ مۆڵەتی نەوتی هەرێمی کوردستان  لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018.
تورکیا ڕایگەیاند، ئامادەیە دەست بە کارەکانی بکاتەوە، بەڵام لە مانگی ئازاردا دانوستانەکان وەستان بەهۆی ناکۆکی لەسەر پارەدان و گرێبەستەکانەوە.