
بەرهەم و داهاتی کێڵگەی تاوکی لە ٦ مانگی سەرەتای ٢٠٢٥ دا
2025-08-06
لە لایەن روونبیین
ڕاپۆرتەکانی ڕوونبیین
روونبین
لەماوەی دوو ڕۆژی مانگی تەمموزدا، چالاکییە نەوتییەکانی چەند کۆمپانیایەکی نەوتی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کەوتە بەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تاوکیش یەکێک بوو لەو ناوچەی مۆڵەتانەی زیانیان بەرکەوتووە. خۆشحاڵین پشتڕاستی دەکەینەوە کە هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە.
لوک کلیمێنتس بەڕێوەبەری دارایی CEF کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی دەڵێت: کەبەڕەچاوکردنی بارودۆخی ناسەقامگیری سیاسی لە عێراق و گۆڕانکارییە خێراکان ئاسان نییە پێشبینی بکەین کە کەی هێڵی بۆری هەناردەی عێراق تورکیا دەکرێتەوەو کەی رێکەوتنی تەواو دەکرێت. بەڵام وتی کە ئەوەی گەنێڵ و کۆمپانیا نەوتییە نێودوڵەتییەکان داوای دەکات روونە، ئێمە بەڵێنێکی نوسراومان دەوێت کە تیایدا مافە داراییەکانمان بە پێی ئەوگرێبەستەی هەمانە “گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم” پارێزراوبێت ولە گرێبەستەکانماندا دیاری کراوە کە پشک و شایستەکانمان چەندە و چۆن دەبێت، هەروەها ،دیاری کردنی تێچوی راستەقینەی نەوت کە ئەوەی ئێستا رێکەوتنی کاتی لەسەر کراوە تا ئەوکاتەی نرخی راستەقینە دیاری دەکرێت ١٦$ وەکو تێچوی بەرمیلێک دیاری دەکرێت کە لە راستیدا تێچووی بەرمیلێک نەوت زۆر لەوە زیاترە.
کۆمپانیا گەنێڵ ئەنێرچی پشکی ٢٥٪ پشکەکانی ناوچەی گرێبەستی تاوکی هەیە ( کێڵگەی تاوکی و پیشخاپور) وە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ پشکی ٧٥٪ی هەیە لەم ناوچەی گرێبەستەدا. ئەم کێڵگەیە لەدوای خورمەڵي گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە 82,081 بووە لە کاتێکدا لە چارەکی دووەمدا ئاستی بەرهەم دابەزیەوە بۆ 74,760 بەرمیل بەمەش لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٥دا تێكڕای بەرهەمی رۆژانە 78,421 بەرمیل بووە.
بەهای بەرمیلێک نەوتی کێڵگەکە کە لەبازاڕی ناوخۆدا فرۆشراوە بریتی بووە لە $33 لەکاتێکدا نرخی تێکڕای نەوتی برێنت کە پێوەرێکی جیهانییە $72دۆلاربووە.
درێژەی ڕاپۆرتەکە: بەرهەم و داهاتی کێڵگەی تاوکی لە ٦ مانگی سەرەتای ٢٠٢٥ دا
