
نەوتی بەردین (شێل) لە ئەمریکا بە تێچووی کەمتر بەرهەمهێنانی زیاتری تۆمارکردووە
2025-08-16
لە لایەن روونبیین
ڕاپۆرت
روونبين-Roonbeen
• نەوتی بەردین (شێل) لە ئەمریکا بە تێچووی کەمتربەرهەمهێنانی زیاتری تۆمارکردووە
• لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا ٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا تێپەڕاندووە.• لە بەرهەمهێنانی نەوتی شێلدا (بەردین) دابەزینی نرخی نەوتی خاو بەسە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنەران لە ترسی لەدەستدانی پارە بەرهەمهێنان بوەستێنن.
زۆرجار پیشەسازی نەوتی ئەمریکا بەراورد دەکرێت بە ڕاکردن لەسەر ئامێری ڕاکردن Treadmill، کە بە خێرایی ڕادەکات تەنها بۆ ئەوەی لە هەمان شوێن بمێنیتەوە. لەبەر ئەوەی بیرە نەوتییەکانی شێل بە خێرایی تەواو دەبن، کۆمپانیاکان بەخێرایی پێویستیان بە هەڵکەندنی بیری جێگرەوە هەیە، ئەمەش کارێکی قورس و گرانە.
بەڵام لەم دواییانەدا پێدەچێت ئامێری راکردنەکە کەمێک خاوتر بڕوات. ئەنجامەکەی؟ بەرھەمھێنانی نەوتی ئەمریکا بە خۆڕاگری دەمێنێتەوە تەنانەت لە کاتێکدا سعودیە و ڕووسیا نرخەکانیان دابەزاندووە لە رێی زیادکردنی بەرهەمەوە.
ئەم دەرئەنجامە بۆ بازاڕی نەوتی خاو زۆر گرنگە، چونکە ئەمریکا لە هەر دە بەرمیل نەوتێک دوو بەرمیل نەوت لە سەرانسەری جیهاندا بەرهەمدەهێنێت. بۆ هاوپەیمانی ئۆپێک+، بەرهەمهێنانی خۆڕاگرتری ئەمریکا یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابەزاندنی نرخەکان بۆ ماوەی ئەمساڵ و تا ساڵی ٢٠٢٦.
بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا سەرەڕای کەمی نرخەکان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە


