کۆمپانیای نەوتی هەنت ئۆیل لە کێڵگەی عین سفنی دەستی بەرهەمهێنان کردەوە

2025-08-23 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

روونبین- Roonbeen

  • کۆمپانیای نەوتی هانت ئۆیل Humt Oil  لە کوردستان دەست بە بەرهەمهێنان دەکاتەوە، بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ ئاستی ئاسایی.
  • کۆمپانیای هانت ئۆیڵ کە کۆمپانیایەکی ئەمریکیە و لە کێڵگەی عین سفنی (باعەردێ) لە پارێزگای دهۆک  کاردەکات  ، دوای ماوەی مانگێک لە داخستنی بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە مانگی تەمموزدا، دەستی بە کارەکانی کردۆتەوە .
  • کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمهێنانی نەوت بگەڕێتەوە باری ئاسایی.
  • هەنت ئۆیل دوواهەمین کۆمپانیای نەوتیە لە دوای هێرشە درۆنییەکانی ناوەڕاستی مانگی تەموز  دەستی بەرهەم هێنان کردەوە.

کۆمپانیای هانت ئۆیل کە بنکەکەی لە ئەمەریکایە، ئەمڕۆ شەممە  دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و دووپاتیکردەوە کە دوای نزیکەی مانگێک لە زنجیرەیەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە کێڵگە نەوتییەکانیان کردە ئامانج و بەرهەمهێنانیان لە ناوچەکەدا پەکخستبوو، دەستیکردووەتەوە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان.

وتەبێژی کۆمپانیاکە ڕوونی کردەوە کە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمهێنان بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

وتەبێژی کۆمپانیاکە لە لێدوانێکدا  بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی عەین سەفنی (باعەردێ) کە لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەبرێت، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئاب بگاتەوە ئاستی ئاسایی پێش وەستانی بەرهەمی کێڵگەکە.

وتەبێژەکەی  دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمپانیای هانت ئۆیلی لە رۆژی هەینیەوە پشتڕاستکردەوە، کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیرکردنی کەرتی وزەی نهەرێم دوای ماوەیەک لە پەرەسەندنی هەڕەشە ئەمنییەکان.

دەستپێکردنەوەی کۆمپانیای هانت ئۆیل دوای ڕاگەیاندنێکی هاوشێوەی کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی دێت کە لەم دواییانەدا دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی لەو کێڵگە تاوکی (تاوکی-پیشخاپور) پشتڕاستکردەوە کە بەهۆی هێرشەکانی مانگی ڕابردووەوە زیانیان پێگەیشتبوو. 

بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمی کۆمپانیای هەنت ئۆیل لە کێڵگەی عین سفنی دوای هێرشە درۆنییەکانی ناوەڕاستی مانگی تەموز  دەستی بەبەرهەمهێنان کردەوە، بەمەش هەموو کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەستی بەبەرهەمهێنان کردووەتەوە. 

داخستنی ئەو کێڵگانە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی قۆناغێکی پشێوی مانگی تەمموز بوو، کە ژێرخانی وزەی هەرێمی کردبووە ئامانج بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم لەماوەی ئەم مانگەدا بە زیاتر لە ٢٠ هێرش کراونەتە ئامانج.

ئەم هێرشانە زیانی ماددییان بە کێڵگەکان و ژێرخانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەر گەیاند، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی توانای بەرهەمهێنان و وەستانی تەواوەتی کارکردن لە هەندێک شوێن بۆ ماوەیەکی کاتی.

کێڵگەی ئێسفنی یان عەین سیفنی

ئەم کێڵگەیە کەوتووەتە نزیک شارۆچکەی شێخان لە پارێزگای دهۆک ، کۆمپانیای هەنت ئۆیل
وەبەرهێنانی تێدا دەکات پشکی ٪80ی کێڵگەکەکی هەیە ئەم کێڵگەیە لەساڵی 2011دا نەوتی
تێدا دۆزراوەتەوە . جۆری نەوتەکەی قورسە و 21 API . ولە کۆتایی کانوونی دووەمی 2023 دا
ئاستی بەرهەمی ئەم کێڵگەیە 6,500 بەرمیلی رۆژانە بووە. توانای ئەوپەڕی بەرهەمی کێڵگەکە  12,500 بەرمیلە

بەرهەم لە عەین سیفنی
کێڵگەی نەوتی عەین سفنی %55.50ی کۆی ئەو یەدەگەی کە دەتوانرێت دەربهێنرێت بەکارهێناوە،
لوتکەی بەرهەمهێنان ی کێڵگەکە لە ساڵی 2018دا بووە. بەپشتبەستن بە گریمانە ئابوورییەکان،
بەرهەمهێنان بەردەوام دەبێت تادەگاتە ئەو ئاستەی چیتر بەرهەمێنان ئابووریی نابێت لە ساڵی
2042دا.