
کێڵگەی شێخان: راپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025 (داتای بەرهەم و داهات)
روونبين- Roonbeen
ڕێخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت راپۆرتی چالاکییە نەوتییەکانی کێڵگەی شێخان: راپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025
(داتای بەرهەم و داهات) بڵاوکردوە. ئەم ڕاپۆرتە بەشێکە لەو زنجیرە ڕاپۆرتانەی کە ڕێکخراوە کە لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بڵاویدەکاتەوە.
ڕاپۆرتەکە لە نووسین و ئامادەکرنی یادگار سدیق گەڵاڵیە.
ئەم ڕاپۆرتە لە سەر بنەمای راپۆرتی کۆمپانیا نەوتییەکان و گرێبەستی هاوبەشیکردن لە بەرهەم و شیکردنەوەی راپۆرتە داراییەکان و زانیاریی مەیدانی پاش شەن و کەو کردنی و خستنە ژێر زەڕەبینی ئەو سەرەداوانەی دەستمان کەوتووە و هەڵسەنگاندنی وورد نوسرواە.
لەم ڕاپۆرتەدا:
- ئاستی بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی شێخان لە سەرەتای ساڵەوە مانگ بەمانگ تا کۆتایی مانگی ئاب خراوەتە روو.
- کۆی بەرهەم و نرخی فرۆشی هەربەرمیلێک نەوت لەگەڵ کۆی داهاتی کێڵگەکە دۆزراوەتەوە. پاشان لەسەر بنەمای پشکی لایەنەکانی گرێبەستە لە کێڵگە نەوتییەکەدا کە هەریەک لە حکومەتی هەرێم و KRG کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن GKP و ئێم ئۆ ئێڵ MOL دەستنیشان کراوە.
- بڕی قەرزەکانی رابووردی کۆمپانیا نەوتییەکانمان ئاشکرا کردووە لەگەڵ جیاکردنەوەی بڕی خەرجی نەوت و بڕی قازانجی نەوتەکە.
- مێژوی کێڵگەی شێخان و ژمارەی بیرە نەوتەکانی کێڵگەکە و ئاستی بەرهەمی ئێستا و نەوتی خەمڵێنراوی کێڵگەکە لە خۆدەگرێت.
ئەم کارەشمان هەروەک کارەکانی ترمان لەپێناو گەیاندنی زانیارییە بەزمانێکی سادە بەدوور لە بەکارهێنانی دەستەواژەی تەکنیکی ئاڵوز تاوەکو هەرکەسێک خوێندییەوە بەئاسانی لێی تێبگات. بەو هیوایە لەم ڕێگەیەوە بتوانین ئەوبۆشاییەی کە بەهۆی نەبوونی زانیاری لەسەر سەکتەری نەوت هەیە بەشیکی کەمی پڕ بکەینەوە.
داگرتنی ڕاپۆرتی
کێڵگەی شێخان: راپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025 (داتای بەرهەم و داهات)
