ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
Search
پوختەی داهاتی ڕۆسنەفت لە نیوەی یەکەمدا بە ڕێژەی ٦٨% دابەزیوە… کۆمپانیاکە هۆکاری لاوازی نرخی نەوت دەخاتە ئەستۆی ئۆپیک
پوختەی داهاتی ڕۆسنەفت لە نیوەی یەکەمدا بە ڕێژەی ٦٨% دابەزیوە… کۆمپانیاکە هۆکاری لاوازی نرخی نەوت دەخاتە ئەستۆی ئۆپیک
2025-09-02
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
روونبین- Roonbeen
رۆزنەفت کۆمپانیای زەبەلاحی نەوتی ڕوسی، دابەزینی زیاتر لە 68%ی پوختەی داهاتی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ 245 ملیار ڕوبڵ (نزیکەی 3 ملیار دۆلار) ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی لاوازی نرخی نەوت لە ئەنجامی زیادبوونی بەرهەمهێنانی سعودیە و چەند وڵاتێکی ئەندامی ئۆپێک.
ئیگۆر سێچین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕۆسنەفت، متمانەپێکراوی نزیکی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، ڕوونیکردەوە، دابەزینەکە ڕەنگدانەوەی نیگەرانییەکانی ناو مۆسکۆیە سەبارەت بە ستراتیژی ئۆپێک+ بۆ خێراکردنی زیادبوونی بەرهەمهێنان، ئەمەش یەکەم ئاماژەی لەو جۆرەیە لە چەند مانگێکدا.
سێچین کە بە گومانەکانی لە هاوکاری لەگەڵ ئۆپێک ناسراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕێکخراوەکە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێگەی بۆ ئەمریکا کردۆتەوە کە بەرهەمی خۆی زیاد بکات و ببێتە بەرهەمهێنەری پێشەنگی جیهان.
سەرچاوەیەکی پیشەسازی ئاماژەی بەوەدا کە ڕووسیا لە کۆبوونەوەکانی ئۆپێک+ نیگەرانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە زیادبوونی خێرای بەرهەمهێنان بە بەراورد بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی پلان بۆ داڕێژراو، بەڵام لە کۆتاییدا پشتگیری لە بڕیارەکان کرد.
ئۆپێک+ کە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی بە سەرۆکایەتی ڕووسیا لەخۆدەگرێت، ساڵانێکە بەرهەمهێنان کەمدەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی نرخەکان، بەڵام ئەمساڵ ستراتیژەکەی گۆڕی لە هەوڵێکدا بۆ وەرگرتنەوەی پشکی بازاڕ، ئەمەش بەشێکی بەهۆی بانگەوازەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ زیادکردنی دابینکردنی نەوت بووە.
سێچین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ” تایبەتمەندی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ، دابەزینی نرخی نەوت بوو، بە پلەی یەکەم بەهۆی زیادەڕۆیی لە بەرهەمهێنان، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی بەرچاوی بەرهەمهێنان بوو لەلایەن وڵاتانی ئۆپێکەوە، لەوانە سعودیە، ئیمارات، عێراق و کوەیت”.
ڕوونیشیکردەوە، زیادەی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا، بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕۆسنەفت و دەزگا نێودەوڵەتییەکانی وزە، لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا دەگاتە 2.6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پێش ئەوەی لە ساڵی 2026دا بۆ 2.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزێت.
سێچین هەروەها ڕەخنەی لە سیاسەتی توندی دراوی بانکی ناوەندی رووسیا گرت و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو سیاسەتە بەشداری کردووە لە پشتیوانیکردن لە بەهێزی ڕۆبڵ. (1دۆلار = 80.8455 ڕوبڵ
)
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن