ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ماڵەوە
Search
ماڵەوە
لەسەر داوای کۆمپانیای بۆریی کوردستان KPC هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەی ٤٨ کاتژمێرە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم کراوەتەوە
لەسەر داوای کۆمپانیای بۆریی کوردستان KPC هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەی ٤٨ کاتژمێرە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم کراوەتەوە
2025-10-08
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
روونبین-Roombeen
بەپێی زانیارییەکانی روونبین لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ٧/٦ی تشرینی یەکەم لە سەر داوای کۆمپانیای بۆریی کوردستان KPC ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهانی تورکیا کەم کراوەتە. پێدەچێت هۆکاری کەمکردنەوەکە پەیوەست بێت بە کێشەی تەکنیکیە وە لە بەندەری جەیهانی تورکیا.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دوای وەستانی لە بەرواری ٢٥ ی ئازاری ٢٠٢٣ دا جارێکی تر لە بەرواری ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥دا دوای ٣٠ مانگ دەستی پێکردەوە، ئەمەش پاش ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی رێکەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان هەولێر ـ بەغدا – کۆمپانیاکانی نەوت ئیمزا کرا.
سەرەتا ئاستی بەرهەم بە ١٥٠ هەزار بەرمیل دەستی پێکرد، پاشتر بۆ ١٩٥ هەزار بەرزبوویەوە.
پاش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، لە بەرواری ٢ی تشرینی یەکەم، یەکەم باری نەوتی هەرێم لە بەندەری جیهانی بارکرا بۆ بازاڕەکانی جیهان و پاشتر لە ٣ی تشرینی یەکەمدا بۆماوەی چەند کاتژمێرێک بەهۆی پڕ بوونی ئەمبارەکانی جەیهانەوە هەناردەی نەوت وەستا. پێشتریش جارێکی تر لە کۆتا کاتژمێرەکانی ٦ی تشرینی یەکەم بڕی هەناردەی نەوت لەڕێی بۆری نەوتی کوردستانەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم کرایەوە کە دەوترێت هۆکارەکەی پەیوەستە بە بەندەری جیهانەوە.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن
گەڕانەوە