هاوشان لەگەڵ هەڵکشانی شەڕی ئێران، کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و دەریای سوور تێکچووە

2026-07-22 لە لایەن روونبیین
هەواڵ

روونبین

ئاڵۆزییەکانی جووڵەی کەشتیوانی لە گرنگترین ڕێڕەوە دەریاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژوارتر بوون بەهۆی بەردەوامیی شەڕی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران؛ لەکاتێکدا هەندێک کەشتی ڕێڕەوی خۆیان لە دەریای سوور گۆڕیوە، جووڵەی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز بۆ نزمترین ئاست لە زیاتر لە دوو مانگی ڕابردوودا دابەزیوە.

داتاکانی بەدواداچوونی کەشتییەکان ئاشکرایان کردووە لانی کەم کەشتییەکی نەوتهەڵگر گەڕاوەتەوە بەرەو کەناڵی سوێس و هەندێک کەشتی دیکەش گەشتەکانیان ڕاگرتووە، ئەمەش دوای هەڕەشەی گرووپی حوسییەکانی پاڵپشتیکراو لەلایە ئێرانەوە بۆ سەپاندنی گەمارۆی تەواو بەسەر ئەو کەشتییانەی بەرەو بەندەرەکانی سوعودیە دەچن.

لە گەرووی هورمزیش، کە کەنداو بە بازاڕە جیهانییەکانەوە دەبەستێتەوە، داتاکانی کۆمپانیای Kpler دەریانخستووە کە دوێنێ تەنها سێ کەشتیی گواستنەوەی کەلوپەل تێپەڕیون، کە ئەوەش نزمترین ژمارەی ڕۆژانەیە لە سەرەتای مانگی ئایارەوە. هەروەها بەپێی داتاکانی بەدواداچوون، لە کاتژمێرە بەراییەکانی بەیانیی ئەمڕۆدا گەرووەکە بە تەواوی چۆڵ دیارە  لە هەر جووڵەیەکی بەرچاو.