عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت واژۆ دەکەن

رێکەوتنی عێراق و تورکیا 2026-08-01 لە لایەن روونبیین
هەواڵ

روونبین

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتنێکی فەرمیی لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد بە مەبەستی گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆڕیی عێراق-تورکییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی.

ئەم ڕێککەوتنە لە ڕێوڕەسمێکدا و بە چاودێریی وەزیری نەوت، ئەندازیار باسم محەممەد خەزیر ئەلعەبادی، و بە ئامادەبوونی وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئەنجام درا.

وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە

وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ماوەی ئەم ڕێککەوتنە یەک ساڵ دەبێت، تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی گشتگیرتر و چوارچێوەیی ئامادە دەبێت کە چەندین کەرتی گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە نەوت، کارەبا و سەرچاوەکانی ئاو.

سەبارەت بە بڕی هەناردەکردنیش، وەزیر ئاماژەی بەوە کرد کە کەمترین بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراقی لەرێگەی ئەم بۆڕییەوە بریتی دەبێت لە ٧٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنەدا، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات ئامادە بوون، لەوانە:

بریکاری وەزارەتی دەرەوە

بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان

بەڕێوەبەرانی گشتی لە کۆمپانیای بەبازاڕکرنی نەوت (سومۆ) و کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەرانی فەرمانگە ئابووری، یاسایی و چاودێریی ناوخۆییەکان

نوێنەرانی باڵای وەزارەتەکانی دەرەوە و دارایی


بابەتە هاوپۆلەکان

هیچ هاوبەشیك نەدۆزرایەوە.