دانا گاز و نەوتی هیلال دابینکردنی گازی کۆرمۆریان بۆ وێستگەی تازە لە کەرکووک دەستپێکرد

دانا گاز 2026-08-05 لە لایەن روونبیین
هەواڵ

روونبین

شاریقە/٤ی ئابی ٢٠٢٦ – کۆمپانیای دانا گاز و نەوتی هیلال ڕایانگەیاند بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق دابینکردنی گازی سروشتی لە دامەزراوەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی کارەبای تازە لە کەرکووک دەستی پێکردووە. بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، ڕۆژانە ١٠٠ ملیۆن پێی سێجا پێوانەیی گاز بۆ ماوەی سەرەتایی یەک ساڵ دابین دەکرێت، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرھەمهێنانی کارەبا و باشترکردنی خزمەتگوزارییە کارەباییەکان لە سەرانسەری عێراق.

هەردوو کۆمپانیا وەکو بەڕێوەبەرانی هاوبەشی پڕۆژەی گازی کوردستان، ئەم هەنگاوە بە بەشێک لە ستراتیژیی فراوانکردنی فرۆشتنی گاز دەزانن. ئەم پڕۆژەیە دوای تەواوبوونی پڕۆژەی «کۆرمۆر ٢٥٠» هاتووە، کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ دەستی بە کار کرد و توانای بەرھەمهێنانی دامەزراوەی کۆرمۆری بە ڕێژەی ٥٠٪ زیاد کرد و گەیاندییە ٧٥٠ ملیۆن پێی سێجا پێوانەیی ڕۆژانە.

مەجید حەمید جەعفەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەوتی هیلال و ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دانا گاز، وتی یەکەم دابینکردنی گاز بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق قۆناغێکی گرنگە لە پەرەپێدانی کەرتی گاز و یارمەتیدەری دابینکردنی کارەبای زیاترە بۆ هاوڵاتییان. ئەو هەروەها سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتە ناوخۆییەکانی سلێمانی و وەزارەتی کارەبای عێراقی کرد بۆ هاوکارییان لە سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە.

لە هەمان کاتدا، ڕیچارد هۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانا غاز، ڕایگەیاند ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ سوودوەرگرتن لە توانای بەرھەمهێنانی زیادکراوی کۆرمۆر و بەهێزکردنی ئاسایشی وزە لە عێراق، بە شێوەیەک کە یارمەتی دابینکردنی کارەبای متمانەپێکراوتر دەدات.

بەپێی راگەیندنی کۆمپانیاکان پڕۆژەی گازی کۆرمۆر ئێستا سووتەمەنی پێویست بۆ زیاتر لە ٨٠٪ی بەرھەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دابین دەکات و کارەبا بۆ زیاتر لە ٨ ملیۆن هاوڵاتی لە هەرێم و ناوچەکانی تری عێراق دابین دەکات. بەپێی زانیاریی کۆمپانیا، کۆی وەبەرهێنانەکان لە پڕۆژەکەدا لە ٤ ملیار دۆلار تێپەڕیوە و بووەتە هۆی دابینکردنی زیاتر لە ٤٧ هەزار دەرفەتی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لەگەڵ چاوەڕوانیی زیادبوونی ئەم ژمارەیە لە ساڵانی داهاتوودا.