Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

سەرەڕای بەرزی نرخ، داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی تەموز و ئابدا جیاوازییەکی ئەوتۆی نەبووە!

Posted on سبتمبر 26, 2020سبتمبر 26, 2020 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ٢٠٢٠/٩/٢٤ بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی خاو،ژمێرەی کۆتایی مانگی ئابی ڕاگەیاند. بەشێوەیەکی بەردەوام وەزارەتی نەوت لە سەرەتای هەرمانگێکدا ژمێرەر سەرەتایی بۆ ئاستی هەناردەی بڕی داهات و نرخی نەوتی فرۆشراو ڕادەگەیەنێت وە لە پێش کۆتایی مانگیش ژمێرەی کۆتایی ڕادەگەیەنێت.
ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا دا بە پێی ژمێرەر سەرەتایی و کۆتایی کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقەوە (سۆمۆ) ڕاگەیەندراوە بریتی بووە لە ٨٠ ملیۆن و ٤٩٤ هەزار و ٥٣٦ بەرمیل نەوت(جیاوازی لە ژمێرەی سەرەتایی و کۆتایدا نەبوو). تێکڕای داهاتی فرۆشی نەوت لەو ماوەیەدا بریتی بووە لە ٣ ملیار و ٤٩٢ ملیۆن و ١٦٤ هەزار دۆلار.

هەروەها وەزارەت رایگەیاند کە ئەو نەوتەی بەنرخی زیاتر لە بازاڕدا فرۆشراوە بۆ مانگی ئاب داهاتەکەی بریتی بووە لە ٨٩ ملیۆن و ٧١١ هەزار و ٧٨٢ دۆلار بووە، کە داهاتێکی زیادە و دەچێتە سەر کۆی داهاتی فرۆشی نەوت و لەگەڵ کۆی داهاتەکەدا ئەژمار کراوە. بڕی ٥٠ ملیۆن و ٨٨٨ هەزار دۆلاری زیاترە لە داهاتی مانگی پێشوو کە بەهەمان شێوە فرۆشراوە.

تێکڕای نرخی فرۆشی نەوتی عێراق بەپێی ژمێرەری کۆتایی لە ئابدا بریتی بووە لە ٤٣٫٣٨٤$ لە کاتێکدا لە ژمێرەی سەرەتایدا بە ٤٣,٦٩٣ دۆلار دانرابوو بە جیاوازی (٠٫٣٠٩) سەنت کەمتر. بەمەش کۆی داهاتی ژمێرەر کۆتای جیاوازییەکی وای نەبووە لەگەڵ نرخی نەوتی برێنت دا لەو مانگەدا. لە کاتێکدا لە مانگی تەموز نەوت بە ٤٠,٧٦٢ دۆلار فرۆشراوە .

سەرەڕای بەرزی نرخی نەوت لە مانگی ئابدا بەراورد بە مانگی تەموز، کە هەربەرمیلێک نەوت بە ٢,٦٢٢دۆلار زیاتر لە نرخی تەموز فرۆشراوە بەڵام داهاتی هەناردەی عێراق تەنها ٣٩٧هەزار دۆلار زیاتر بووە. هۆی ئەم کەمی داهاتە بۆ کەم بونەوەی بەرهەم و پابەندی زیاتری عێراق بەڕێکەوتنەکەی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس دەگەڕێتەوە.

بەپێی ژمێرەی کۆتایی هەناردەی مانگی تەموز و ئاب، کۆی هەناردە لە مانگی ئابدا بڕی ٥ ملیۆن و ١٦٨ هەزار و ٧٥٤ بەرمیل کەمی کردووە، بەمەش بڕی٢٢٤ ملیۆن و ٢٤١ هەزار دۆلار بەهۆی کەم کردنەوەی بەرهەمە وە داهاتی عێراق کەمی کردووە.

لێرەوە هۆی نارازیبوونی هەندێ لە سیاسیەکانی عێراق دەردەکەوێت لە پابەند بونی عێراق بەو ڕێژەی بەرهەمەی بۆی دیاری کراوە لە لایەن ڕێکخراوی ئۆپیکەوە چونکە بە زیانی لێکدەدەنەوە بۆ داهاتی وڵات. لەبەرانبەردا وەزیری نەوت پێی وایە ڕێکەوتنەکەی ئۆپیک پلەس و پابەند بون پێوەی هۆکاری بەرزی نرخ و زۆر بونی داهاتە، بە پێچەوانەوە نرخی نەوت دادەبەزێت و دەگەڕێینەوە بۆ ئەو بارودۆخەی لەمانگی نیساندا تێی کەوتین نرخی نەوت بۆ ژێر ٢٠$ دابەزی بە هۆی زۆری بەرهەم و کەمی خواست لەسەری.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیار بوو هەرێمی کوردستانیش بەشدار بێت لە کەمکردنەوەی بەرهەم بەپێی ڕێژەی پشکی لە بەرهەم، بەڵام بەپێی لێدوانی دکتۆر عادل شاوش بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لە کۆمپانیای شاماران تائێستا هەرێمی کوردستان بەفەرمی داوای کەمکردنەوەی بەرهەمی لە هیچکام لە کۆمپانیا نەوتییەکان نەکردووە.

هەواڵ Tags:داهاتی ئاب٢٠٢٠, وەزارەتی نەوت

تصفّح المقالات

Previous Post: پێگەی ئەلەکترۆنی نوێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کارا دەکرێت؟
Next Post: حکومەتی هەرێم شایستەی مانگی ئابی کۆمپانیاکانی نەوت دەدات

Related Posts

کشانەوەی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لەهەرێم نوێ یە؟ شیکردنەوە
گنێڵ ئەنێرجی بۆ روونبین :ئاگاداری وردەکاری زیادکردنی تێچووی نەوت نین لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە ڕاپۆرت
وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق: کێڵگەکان بەو کۆمپانیایانە درا کە ئەزموونی بەرچاویان  نییە هەواڵ
وەزیری سامانە سرووشتیەكان: هۆکاری گرانبوونی بەنزین بۆ کەمبوونەوەی هاوردەکردن دەگەڕێتەوە هەواڵ
ماڵپەڕێک بۆ خستنەڕووی داتا و ئاماری کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت هەواڵ
کۆمپانیایەک بەتەکنۆلۆژیایەکی نوێ شۆڕشێک لە بارگاویکردنی پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست دەکات. ماڵئاوا بەنزین … هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت