Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

کۆمپانیایەکی نەوت لە هەرێم ناوی خۆی دەگۆڕێت! بۆ کۆمپانیاکان ناویان دەگۆڕن؟

Posted on ديسمبر 12, 2020ديسمبر 14, 2020 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ناو سەرمایەیەکی مەعنەوییە بۆ هەر کۆمپانیایەک و پارێزگاری لێدەکەن. لەکاتی پێویست و بۆ خزمەتی زیاتر و بەردەوامی کۆمپانیاکە پەنا بۆ گۆڕینی ناو دەبرێت.

کۆمپانیای ئۆرێکس پێترۆلیۆم (Oryx Petroleum Corporation Limited) ڕۆژی ٨ ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٠ رایگەیاند کە بەفەرمی ناوی کۆمپانیاکەیان گۆڕیوە بۆ فۆرزا پێترۆلیۆم ( Forza Petroleum Limited).

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە “ڕۆژی هەینی ٢٠٢٠/١١/٢٧ لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا خاوەن پشکەکان بۆ ئەوەی هەمواری گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیاکە بکەن لەگەڵ چەند بڕگەیکی تردا رازی بوون بە گۆڕینی ناوی کۆمپانیاکە”.

پشکە ئاساییەکانی کۆمپانیاکە لە بۆرسەی تۆرنتۆ تۆمار دەکرێت و لە بەرواری ٢٠٢٠/١٢/١٠ وە لە ژێر ناوە نوێکەدا فۆرزا پێترۆلیۆم مامەڵەی پێوە دەکرێت وە هێمای (FORZ)ی بۆ بەکاردێت. لەبەر ئەوەی پشکەکانی کۆمپانیای گشتی تەنها لە تۆماردا داخڵ دەکرێت خاوەن پشکەکان پێویست ناکات هیچ ڕێکارێک بگرنەبەر گۆڕینەکە ئۆتۆماتیکی دەکرێت.

هەروەها کۆمپانیاکە بڕی ٥١ ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ خەرجی سەرمایەی ساڵی ٢٠٢١ لە ناوچەی گرێبەستی هەولێر.

کۆمپانیای ناوبراو هیچ بەهانەیەکی ڕانەگەیاندووە بۆ گۆڕینی ناوی کۆمپانیاکەیان، بەڵام بەڕای زۆرێک لە شارەزایانی بواری کۆمپانیاکان ناوی بازرگانی گرنگە بۆ هەر کۆمپانیایەک و پەیوەستە بە شارەزایی و ناوبانگی کۆمپانیاکە و بواری کارکردنی. ناو سەرمایەیەکی مەعنەوییە بۆ هەر کۆمپانیایەک و پارێزگاری لێدەکەن، تەنها لەکاتی پێویستدا بۆ خزمەتی زیاتر و بەردەوامی کۆمپانیاکە پەنا بۆ گۆڕینی دەبرێت.

هۆکار زۆرە بۆ ئەوەی کۆمپانیایەک پەنا بۆ کارێکی لەو شێوە ببات لەوانە:

١- گۆڕینی ئاراستە یان بواری کار کردن دەستپێکردن بەکارێکی نوێ و بەرهەمێکی جیا کە لەگەڵ ناو کاری پێشودا یەک ناگرێتەوە و زۆر جیاوازە بۆیە پەنا دەبرێت بۆ گۆڕینی ناو تا لەگەڵ ئەو بەرهەم و کارەی کە کۆمپانیاکە دەیکات یەک بگرێتەوە.

٢- کاتێک لێک چوون هەبێت لە گەڵ ناوی کۆمپانیایەکی هاوشێوەی تر و سەرلێشێوان دروست بکات.

٣- ئابڕوو چونی دارایی یەکێکە لە هۆکارە زۆر باوەکانی گۆڕینی ناوی کۆمپانیایەک بۆ ئەوەی بتوانێت لەژێر ناوێکی تردا بەردەوامی بەکارەکانی بدات و خۆی لە ئابڕوو چونەکە دەرباز بکات، زۆرجاریش لە بەرپرسیارێتی خۆی قوتار بکات.

نمونەی خاڵی سێهەم زۆرە، لە ڕابوردووی نزیکدا کۆمپانیای پاراستن (سکوێرێتی) بلاک وەتەر لەماوەی چوار ساڵدا دوو جار ناوی خۆی گۆڕیوە، دوای ئەو ئابڕوچونانەی کە ئاشکرابوو لەسەری سەبارەت بە کوشتنی ١٧ کەسی سیڤیل لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن پێنج کارمەندی کۆمپانیاکەوە لە بەغدا بووە هۆی ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٩ دا ناوی کۆمپانیاکە بگۆڕدرێت بۆ Xe Services وە لەساڵی ٢٠١١ دا بەهۆی ئاشکرا بونی کوشتنی کەسانی سیڤیل لە ئەفغانستان جارێکی تر ناچار بە گۆڕینی ناو بونەوە ئەم جارەیان بۆ Academi .

ئەوەی ئاشکرا و ڕوونە لێرەدا کۆمپانیای فۆرزا (ئۆرێکسی پێشوو) بوار و ئاڕاستەی کارکردنی نەگۆڕیوە، هەروەها هیچ ئاماژەیەک بۆ لێکچوونی نا و یان فراوانکردنی کاری کۆمپانیاکە نەکراوە، بەڵام سەبارەت بە خاڵی سێهەم لە چەند مانگی ڕابوردودا باس لەوە دەکرێت کە کۆمپانیاکە ٤٠ ملیۆن دۆلاری داوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی منداڵان، بە پێی بانگەشەکانی ڕێکخراوێک کە دەڵێت بەیەکەوە کارمان کردووە و بەپێی وردبینی کۆمپانیای دیلۆیت ئەو بڕە پارەی کۆمپانیاکە بانگەشەی بۆ دەکات ئەوەندە نییە.

نەخۆشخانەی منداڵان (سانتی لایڤ)

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای فۆرزا (ئۆرێکسی پێشوو ) لەساڵی ٢٠١٤ دا (کە وێنەیەکی پارێزراوە لای ڕێکخراوی ڕوونبین) کۆمپانیاکە” وەکو بەشێک لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی بەرانبەر ناوچەک وە لە پێناو چاکەی گشتیدا هەستاوە بە بەخشینی بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار بۆ بنیاد نانی نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە هەولێر. لە ڕاپۆرتەکەدا کۆمەڵێک زانیاریش دەخاتە ڕوو لەسەر وردەکانی نەخۆشخانەکە و دەڵێت نەخۆشخانەیەکی ۱۲۰ قەرەوێڵەییە ، کارگەی بەرهەم هێنانی ئۆکسجین و یەکەی نیشتەجێبوونی کارمەندانی پزیشکی تیا دەبێت… و لەناوەڕاستی ساڵی ۲۰۱٥ پێشوازی لە نەخۆش دەکات”. هەر وەها کۆمپانیای ئۆرێکس ڕای گەیاندووە کە هەستان بە بنیادنانی پێکهاتەیەکی ڕێکخراوەیی، لە ڕێی ڕێکخراوێکی خێرخوازی تۆمارکراو لە بەریتانیا بەڕێوەبردن و چاودێری کردنی کارەکانی نەخۆشخانەکە دەکرێت.

وێنەی نەخۆشخانەکە لە ڕاپۆرتی کۆمپانیای ئۆرێکس( فۆرزا)

ئێستا ئەو نەخۆشخانەیە لە ژێر ناوی نەخۆشخانەی سانتی لایڤ کە نەخۆشخانەیەکی تایبەتە کار دەکات. لە مانگی ئابی ڕابوردودا چەند چالاکوانێکی مەدەنی هەستان بە جوڵاندنی ئەو فایلە و هەڵمەتێکیان ڕاگەیاند و دۆسیەکە یان دا بە داواکاری گشتی بۆ گەڕاندنەوەی ماڵی گشتی، بەوتەی ئەوان.

لە بەرانبەردا لە مانگی ئەیلولدا ڕێکخراوی هێڤی، کە دەڵێت نەخۆشخانەی سانتی لایڤ یەکێکە لەپرۆژەکانی وەبەرهێنانی ئێمە ڕوونکردنەوەی دا و لە بەشێکیدا دەڵێت:

“سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمپانیای ئۆرێکس پریترۆلیۆم
ئەم نەخۆشخانەیە لە سەرەتادا پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان ئێمە و ئەو کۆمپانیایە بوو، وەک نەخۆشخانەیەکی منداڵان، لەبەر ئەوەی سەری نەگرت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری پزیشکی وامان لا پەسند بوو کە بیگۆڕین بە نەخۆشخانەیەکی گشتی، کە بەشی جۆراو جۆراو لەخۆی بگرێت، لە ئێستادا بەشێکی سەرەکی نەخۆشخانەکەمان تایبەت کردووە بە چارەسەری منداڵان.
لە ساڵی (٢٠١٥) لە ڕێکەوتی بەکارخستنی نەخۆشخانەکە لەلایەن ئێمەوە، کۆمپانیای ئۆرێکس دوای (٨) مانگ لە گرتنە ئەستۆی پڕۆژەکە شکستی هێنا و پاشەکشەی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیای دیلۆتی تایبەتمەند بە ژمێریاری لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە کۆی تێچووی نەخۆشخانەکە بە نرخی ڕۆژ ناگات بە (٥٤) ملیۆن دۆلار، وەک ئەوەی کۆمپانیای پریترۆلیۆم بانگەشەی بۆ کردووە، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە نەیتوانی وەڵامی ڕاپۆرتەکەی دیلۆت بداتەوە، لە پڕۆژەی نەخۆشخانەکە پاشەکشەی کرد، شایەنی باسە ئەو کۆمپانیایە دوای خۆی بڕی (٧،٥٠٠،٠٠٠) حەوت ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار قەرز بەجێهێشت.”

هیچ ئاماژەیەک نییە کە سکاندڵی دروستکردنی نەخۆشخانەکەی هەولێر هۆکاری پشت گۆڕینی ناوی کۆمپانیاکە بن، بەڵام لە بارودۆخی ئاسایی و لە سیستەمێکدا کە شەفافییەت و ڕوونی هەبێت و ڕێڕەوی دارایی کۆمپانیاکان و دامودەزگاکانی حکومەت دیاربێت، دەکرێت کەیسێکی وەکو نەخۆشخانەی منداڵان کە ئێستا نەخۆشخانەیەکی تایبەت ببێتە بابەتی ڕای گشتی و لێپرسینەوە و بەدواداچوونی تەواو لە بابەتەکە و یەکلا کردنەوەی. وەڵامی ئەوەمان دەست بکەوێت کە ئایا کامیان ڕاستن، کۆمپانیا نەوتییەکە یاخود ئەوەی ڕێکخراوەکە بانگەشەی بۆ دەکات کە ئێستا نەخۆشخانەکەی بەناوەوەیە؟

ئۆرێکس لە هەرێم Oryx Petroleum

سەبارەت بە کۆمپانیای ئۆرێکس پەترۆلێۆم Oryx Petroleum لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٠ دا دروست بووە و لەساڵی ٢٠١١ دا پشکی ٦٥٪ ناوچەی مۆڵەتی هەولێری هەیە و هەرێمی کوردستانیش ٣٥٪ کەی تر.ناوچەی مۆڵەتی هەولێر ١٫٥٣٢ کم٢ ڕوبەرەکەیەتی.

لەساڵی ٢٠١٤ دا بۆ یەکەم جار دەستکرا بە بەرهەم هێنانی بازرگانی لە کێڵگەی دەمری داغ لە ناوچەی مۆڵەتی هەولێر. وە لە ساڵی ٢٠١٥ وە بەرهەمی بلۆکی هەولێر بەستراوەتەوە بە هێڵی بۆری کوردستانەوە.

ناوچەی هەولێر پێکدێت لە هەریەک لە کێڵگەی دەمری داغ، بەنان، عەین ئەلسەفرە و زێی گەورە .

بەرهەمی کێڵگەکە لە کۆتایی ساڵی٢٠١٩ دا گەشتووەتە ١٤ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا و لە مانگی نیسانی٢٠٢٠ دا بۆ ٤ هەزار دابەزیوە و لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەرزبوەتەوە بۆ ١١ هەزار و ١٠٠ بەرمیل نەوتی ڕۆژانە .

شیکردنەوە Tags:كۆمپانیای ئۆرێکس پێترۆلیۆم, کۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم

تصفّح المقالات

Previous Post: هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیایەکی نەوتی ڕاگەیاندووە قەرزەکانی دەداتەوە
Next Post: کێڵگەیەکی نەوتی هەرێم جارێکی تر بەرهەمی زیاد دەکات

Related Posts

پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت شیکردنەوە
نرخی بەنزین گیرفانی شۆفێرانی تەکاندووە شیکردنەوە
هەرێم پارەی چوارمانگی نەوتی لایە بۆ مووچە بەکاری دێنێت؟ شیکردنەوە
حکومەتی هەرێم شایستەی چوار مانگی کۆمپانیاکانی نەوت دوا دەخات شیکردنەوە
راپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە پابەندی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە بودجەی عێـراق ڕاپۆرت
هەرێم پێشنیاری گرێبەستێکی نوێ بۆ گاز دەکات لە گەڵ گەنێڵ ئەنێرجی شیکردنەوە

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت