Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

دوای ساڵێکی سەخت کۆگاکانی نەوتی ئەمەریکا بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت

Posted on يناير 8, 2021يناير 8, 2021 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ڕوونبین

لە ئەمەریکا جگە لە ئەمباری ستراتیجی نەوتی ئەمبارکراو بەپێی ئامارەکان خەریکە دەگاتە ئاستی ئاسایی. لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا ئاستی کۆگاکان تەنها ٦٪ لەسەروو تێکڕای پێنج ساڵی ڕابووردوو بووە، لەکاتێکدا لەمانگی تەموزدا ئەو ڕێژەیە ١٤٪ بووە.

دوای ئەوەی لە چارەکی ئەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی جەنگی نرخ کە سعودیە لەبەرانبەر روسیا ڕایگەیاند و بڵاوبوونەوەی فراوانی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ لەسەرتاسەری جیهان و داخستنی شوێنەگشتییەکان و هەروەها زۆرێک لەسنوری وڵاتان بۆ ڕێگریکردن و هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵ کردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە داخران، خواست لەسەر نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزی، دەرئەنجام نرخی نەوت بەشێوەیەکی بێوێنە هەرەسی هێنا و بەو هۆیەوە نەوتێکی زۆر کەوتە بازاڕو لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ڕابوردوو دا مەترسی لە پڕ بوونی هەموو کۆگاکانی وشکانی و دەریاکان دەکرا. زەنگێکی مەترسی دار و چاوڕوان نەکراو بوو بۆ ئابووری جیهان ، کاریگەری خراپی بەجێ هێشت بەتایبەت لەسەر ئەو وڵاتانەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان بە داهاتی نەوت بەستبوو.


دوای ئەوەی بۆیەکم جار وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوای کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوتی خاوی کرد . نێوەندگیری لە نێوان سعودیەو ڕوسیاداکرد بۆ رێکەوتن لەسەر کەم کردنەوەی بەرهەم، بەردەوام لەچەند ساڵی ڕابوردوودا ئەمەریکا فشاری لەسەر سعودیە دەکرد بەرهەم زیاد بکەن تاوەکو نرخی نەوت دابەزێت. ئەوەبوو توانرا تەنها ووڵاتانی ئۆپیک پلەس رێژەی ١٠٪ هەموو بەرهەمی جیهان کەم بکەنەوە و وڵاتانی دەرەوەی هاوپەیمانییەکەش بە ناچاری و بەهۆی نزمی نرخەوە بەرهەمیان کەم کردەوە، هەریەک لە ئەمەریکا، کەنەدا و نەرویج دیارترینی ئەو وڵاتانەبوون. بەتێکڕا زیاتر ١٨٪ ی بەرهەمی جیهان لە چەند مانگی سەرەتای ڕێکەوتنەکە کەمکرایەوە.


لە مانگی نیسانەوە بەشێوەی قۆناغ بەندی ڕێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی بەسەرکردایەتی روسیا توانیان سنورێک بۆ بەرهەم هێنانی نەوت دابنێن، تاوەکو بتوانرێت لەگەڵ کەمی خواست لەسەر نەوت و ئەونەوتە زیادەیەی کە کۆبووەتەوە لە ئەمبارەکاندا بگونجێت . بەمانایەکی تر بەرهەم کەمتر بێت لە خواست، بتوانرێت لەگەڵ کەمکردنەوەی بەرهەمدا هیواش هێواش ئەو نەوتەی بەهۆی کەمی خواستەوە ئەمبارکراوە کەم بکات. ئەم هەنگاوە سەرکەوتوو بوو وە توانرا لەماوەی ٧ مانگدانرخی نەوت بگەیەنرێتە٥٠ دۆلار و لە کۆتا مانگی ٢٠٢٠ دا لەسەرو ٥٠ دۆلار جێگیر ببێت.

پلانەکەی ئۆپیک پلەس بەردەوامە و دەیانەوێت بە شێوەی قۆناغبەندی بەرهەم زیادبکەن تاوەکو بازاڕ تووشی شۆکێکی تر نەبێت. دەرئەنجام لە ئەمەریکا جگە لە ئەمباری ستراتیجی نەوتی ئەمبارکراو بەپێی ئامارەکان خەریکە دەگاتە ئاستی ئاسایی. لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا تەنها ٦٪ لەسەروو تێکڕای پێنج ساڵی ڕابووردوو بووە، لەکاتێکدا لەمانگی تەموزدا ئەو ڕێژەیە ١٤٪ بووە.

ئاستی نەوتی کۆگاکراو گەشتووەتە ئاستی ساڵی ١٩٩٥ وبەڕێژەی ٧٤٪ ە لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٠ دا ئەم ڕێژەیە بەرز بوبووە وە بۆ ٩٢٪.

نەوتی کۆگاکراو بە ئەمباری ستراتیجیشەوە دابەزی، لە کۆی ٢٦ هەفتە ٢١ هەفتە ئەمبارکردن کەمی کردووە بە سەرجەم ١٣٦ملیۆن بەرمیل. لەکۆتایی کانوونی یەکەمدا کۆگاکردنی بەنزین بۆ ئاستی تێکڕای پێنج ساڵی ڕابوردوو دابەزی لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا نزیک بوبوەوە لە ١٣٪ .


ئەمباری بەنزین و دیزڵ و بەرهەمە نەوتییەکانی تر زۆر کەمی کردووە و بەرەو ئاسایی بوونەوە ڕێچکەیان گرتووە، کارگەپیشەسازییەکان دەستیان بەکارکردووە و بەرەو دۆخی پێش کۆڤید هەنگاو دەنێن.


سوتەمەنی فرۆکە زۆرترین کاریگەری لەسەربووە بەهۆی داخستنی شوێنە گەشتیارییەکان و کەم بوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکانە هێشتا ئاستی ئەمباری سوتەمەنی فرۆکە بەرزە و ٣٥٪ دەبێت.
بەرهەم هێنەران و پاڵاوگەکان زۆر بەخێرایی خۆیان گونجاند لەگەڵ ئەم شۆکە بێوێنەی بەکاربردنی نەوت
لە شەپۆلی یەکەمی کۆڤید ١٩ و ئەو ڕێکارانەی هاوتەریب لەگەڵیدا گیرایەبەر. لەناوخۆی ئەمەریکاشدا نەوتی شێڵ بەرهەمی کەمی کرد، هەروەها کەمکردنەوەی هاوردەش بەتایبەت لە سعودیەوە هاوکار بوون لە ڕەوینەوەی نەوتی کەڵەکە بوو لە کۆگاکاندا.

کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی سعودیە لەمانگی شوبات و ئازار دا بە بڕی ١ ملیۆن بەرمیل زیاتر لەو پشکەی بۆی دانراوە، هاوکارێکی باشی ڕەوینەوەی نەوتی کۆگاکان دەبێت و لەهەمانکاتیشدا بەرزی نرخی نەوت دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی بەرهەمی نەوتی بەردینی ئەمەریکا و زیادبوونی سەکۆکانی بیر هەڵکەندن کە لەساڵی ڕابوردوودا بۆ نزمرتین ئاست دابەزی.

هەواڵ Tags:کۆگانی ئەمەریکا

تصفّح المقالات

Previous Post: ڕاگەیاندراوی ڕوونبین سەبارەت بە سوێندخواردنی وەزیری نوێی سامانە سرووشتیەكان
Next Post: عێراق نرخی فرۆشی نەوتی مانگی شوبات بۆ بازاڕەکانی ئاسیا و ئەمەریکا بەرزدەکاتەوە

Related Posts

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوێکی گاز بۆ وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە قاهیرە هەواڵ
عێراق نرخی فرۆشی نەوتی مانگی شوبات بۆ بازاڕەکانی ئاسیا و ئەمەریکا بەرزدەکاتەوە هەواڵ
کاریگەرییەکانی گرتنەوەی قوفڵەکە…بەشی دووەم هەواڵ
سەرۆکایەتی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە، وە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان کۆبوونەوە هەواڵ
سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا، جوتیار عادل “هیچ پێشنیارێك رەتنەكراوەتەوە، هەواڵ
DNO و ExxonMobil بەردەوامن لە گەڕان بە دوای نەوت وغاز لە کوردستان هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت