Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

لە کێڵگەیەکی نەوت کە ٨٫٥٪ ی بەرهەمی هەرێم پێک دەهێنێت، بڕی ١٢٩ ملیۆن دۆلار دراوە بە دووکۆمپانیای نەوت

Posted on يناير 14, 2021يناير 19, 2021 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ڕوونبین

ڕێکخراوی ڕوونبین کۆپیەکی دوایین راپۆرتی چالاکی کارکردنی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی لە بەردەستە سەبارەت بە کێڵگەی نەوتی شێخان، کە چەندین زانیاری گرنگی سەبارەت بە ئاستی بەرهەم و چالاکییە داراییەکان و پێشبینیان بۆ ئایندەی کارکردنیان لە کێڵگەکە تێدایە.

لە سۆنگەی باوەڕ بوونمان بە وەی هەموان بەیەکسانی مافی دەستگەشتنیان بەسەرچاوەی زانیاری هەیە، لە پێناو گەشتن بە ڕوونبینی و شەفافییەت، ڕێکخراوی ڕوونبین بەردەوام دەستی بە هەر زانیارییەک بکەوێت سەبارەت بەکەرتی وزە هەوڵی بڵاوکردنەوەی دەدات بەزمانێک هەموان لێی تێبگەن.

لەخوارەوە پوختەی نوێترین چالاکی کێڵگەی نەوتی شێخانتان بۆ بڵاو دەکەینەوە.

پوختەی چالاکییەکان

جۆن فیریر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن دەڵێت ” خۆشحاڵم لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیا بە بارودۆخێکی سەختدا تێپەڕی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا توانی کارەکانی بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدات و تێکڕای بەرهەمی ساڵەکە ڕۆژانە زیاتر بوو لە ٣٦ هەزار و ٦٠٠ بەرمیل نەوت“. هەروەها فیریر ووتی “تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە لە مانگی کانوونی یەکەم( دیسەمبەری) دا زیاتر بووە لە ٤٣ هەزار بەرمیل نەوت. هەروەها کۆمپانیا چاوەڕێ دەکا تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە لە ٢٠٢١ دا لە نێوان ٤٠ بۆ ٤٤ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بێت”.

کارپێکردن Operational

  • بەهۆی جەختکردنەوەی بەهێز لەسەر سەلامەتی کارکردن کۆمپانیا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا هیچ کاتێکی لەدەست نەداوە و هیچ روداوێک تۆمار نەکراوە .
  • کۆمپانیا توانیویەتی بەشێوەیەکی باش کاریگەری کۆڤید ١٩ لەسەر کارمەند و بەڵێندەرەکانی کەم بکاتەوە و کرداری بەرهەم هێنان بەردەوام بێت.
  • لەساڵی ٢٠٢٠ دا تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە Average daily production بگاتە ٣٦ هەزار و ٦٢٥ بەرمیلی ڕۆژانە. زیاتر لەو ئاستەی کە دانرابوو بۆ تێکڕای بەرهەمی ساڵەکە. هەروەها تائێستا بەرزترین ئاستی تێکڕای بەرهەمی ساڵانەی تۆمارکردووە.
  • پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە بەهۆی دانانی دامودەزگای پرۆسێسکردنی١ (PF1) وە توانای بەرهەم هێنانی گەیاندوەتە زیاتر لە ٣٠ هەزار بەرمیل ڕۆژێکدا.
  • دەرئەنجامی ئەوە بەرهەمی کێڵگەی شێخان گەشتووەتە ٤٤ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

کۆی بڕی ئەو پارەیەی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لە حکومەتی هەرێم وەرگیراوە لەپای نەوتی فرۆشراوی کێڵگەکە بریتی بووە لە ١٢٩ ملیۆن دۆلار.

کارە داراییەکان

  • کۆی بڕی ئەو پارەیەی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لە حکومەتی هەرێم وەرگیراوە لەپای نەوتی فرۆشراوی کێڵگەکە بریتی بووە لە ١٢٩ ملیۆن دۆلار، لەم بڕە ١٠١ ملیۆن دۆلاری پشکی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن بووە. ئەوەی دەمێنێتەوە کە دەکاتە ٢٨ ملیۆن دۆلار پشکی کۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵ (MOL) هەنگاری بووە.
  • کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی ڕێژەی ٨٠٪ ی پشکەکانی کێڵگەی شێخانی هەیە و کۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵ هەنگاری ڕێژەی ٢٠٪ پشکی کێڵگەکەی هەیە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە تەنها ڕێژەی ٨٫٥٪ بەرهەمی هەموو نەوتی هەرێم پێک دەهێنێت.
  • لەئەنجامی زیادبوونی بەرهەم و باشبوونی نرخی نەوت لە ماوەی دوایدا، بڕی شایستەی کۆمپانیا لە فرۆشی نەوت زیادی کردووە، بەپێی ئەو لیستەی Invoice کۆمپانیاکە بۆ حکومەتی هەرێمی ناردوە بۆ مانگی کانوونی یەکەم ، بریتییە لە ١٨ ملیۆن دۆلار و پشکی گۆڵف کیستۆن ١٤٫١ ملیۆن دۆلارە. ئەوەی دەمێنێتەوە کە ٣٫٩ ملیۆن دۆلار دەکات شایستەی ئێم ئۆ ئێڵ بۆ مانگی کانوونی یەکەم. بەپێی پابەندییەکانی حکومەت بەرانبەر کۆمپانیا نەوتییەکان بڕیارە تاکۆتایی مانگی کانوونی دووەم ئەم شایستەیەش وەربگرن. دەبێت شایستەی هەموو کۆمپانیا نەوتییەکان لە ٢٠٢٠ دا چەند بێت؟
  • لە ١٢ ی کانوونی دووەم دا رەسیدی نەختینەی کۆمپانیا بریتی بووە لە ١٤٧ ملیۆن دۆلار.
  • لە بەرواری ١٨ ی کانوونی دووەم جۆن هاریس لە بری جۆن فیریر وەکو بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن دەست بەکار دەبێت.

ئایندە Outlook

  • بەپێی بەرنامەی کار و رێنماییەکان تێکڕای بەرهەم لە ساڵی ٢٠٢١ دا لە نێوان ٤٠ بۆ ٤٤ هەزار بەرمیل دا دەبێت. پوختەی خەرجی سەرمایە (CAPEX) بڕی ١٥ بۆ ٢٠ ملیۆن دۆلار دەبێت، هەروەها خەرجی بەرهەم هێنان ٢٫٥ بۆ ٢٫٩ ملیۆن دۆلار دەبێت.
  • رێنماییەکان نوێ دەکرێتەوە کاتێک بارودۆخ ڕێگە بدات بە کاری چاککردنی بیرەکان و دەستپێکردنەوەی هەڵکەندن، تاوەکو بگەین بە ئاستی ٥٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
  • دوای ئەوەی پێشتر ڕامان گەیاند کۆمپانیا پێشنیاری پێدانەوەی شایستە داراییە دواکەوتووەکانی پێگەیشت بۆ مانگەکانی تشرینی دووەم ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠ کە بڕەکەی بریتییە لە ٧٣٫٣ ملیۆن دۆلار و لای حکومەتی هەرێمە. کۆمپانیا لەپەیوەندی بەردوام دەبێت لەگەڵ حکومەت وە هەر زانیاریەکی نوی لەوبارەیەوە هەبوو بڵاویدەکەینەوە.

لە کۆتایدا کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم ڕاگەیاندنە زانیاری ناوخۆی کۆمپانیاکەی تێدایە لە بەر پابەند بوون بەیاسایی “خراپ بەکارهێنانی بازاڕ”ی بەریتانیا بڵاوی دەکرێتەوە. واتە بەپێی یاسا دەبێت زانیاری لەسەر چالاکی کۆمپانیاکان بڵاوبکرێنەوە.

لێرەدا جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەو بکەین کە لە هەرێم بۆشایی یاسایی هەیە لە وەی کە کۆمپانیاکان سەرچاوەی داهات و بڕ و ڕێڕەوی داراییان ئاشکرا بکەن بۆیە دەبینین کۆمپانیا زەبەلاحەکانی هەرێم هیچ دەربارەی داهات و قازانجیان نازانرێت وە ئەمە زەمینەیەکی لەبار دروست دەکات بۆ خۆدزینەوە لەباج و نەدانی باجی شایستە. بۆیە پڕکردنەوەی ئەوبۆشاییە یاساییە ئەرکی پەرلەمانە.

کورتە ڕاپۆرت Tags:شایستەی کۆمپانیاکان ٢٠٢٠, کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن, کێڵگەی شێخان

تصفّح المقالات

Previous Post: پابەندی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس لە کانوونی یەکەمدا لە نزمترین ئاستدابووە
Next Post: په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا هۆكاره‌كانی ناسازی، سیناریۆ ئایندەییەکانی‌

Related Posts

زەنگی ژینگەیی و تەندروستی: ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ چاودێری مافی مرۆڤ لەسەر ژینگەی عیراق کورتە ڕاپۆرت
لوتکەی جیهانی شمەکە سەرەکییەکان(فاینانشاڵ تایمز) و باسکردنی قۆناغی ڕاگوزەری وزە. FT Commodities Global Summit کورتە ڕاپۆرت
شایستەی دارایی مانگی ئازار ٢٠٢١ ی کۆمپانیا نەوتییەکان کورتە ڕاپۆرت
ڕوونبین نوێترین زانیاری لەسەر ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە کورتە ڕاپۆرت
پێشبینییەکانی ڕێکخراوە جیهانییەکانی بواری ووزە بۆ ئایندەی خواست لەسەر نەوت کورتە ڕاپۆرت
كۆرمۆر لەنێوان پرۆژەی پارتی‌و یەكێتیدا گیری خواردووە کورتە ڕاپۆرت

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت