Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

ڕوسیا دەڵێت هاوسەنگی گەڕاوەتەوە بۆ بازاڕی نەوت

Posted on فبراير 15, 2021فبراير 15, 2021 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ڕوونبین

بەپێی وتەی جێگری سەرۆک وەزیری ڕوسیا، لەماوەی ئەمساڵدا نرخی نەوت هاوسەنگی بۆگەڕاوەتەوە دوای ئەوەی لەساڵی ڕابوردودا بەدۆخێکی ناجێگیردا تێ پەڕی بە هۆی بڵاوبونەوەی کۆڤید ١٩ و کەمبوونەی خواست لەسەر نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان.

جێگری سەرۆک وەزیری ڕوسیا ئەلێکساندەر نۆڤاک لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی “لەم چەند مانگەی ڕابردوودا بەرزو نزمی کەممان بینی لەنرخی نەوتدا، واتە بازاڕ هاوسەنگە، ئەو نرخانەی ئەمڕۆ دەیانبینین بێگومان لەگەڵ دۆخی بازاڕدا گونجاوە” نۆڤاک پێشتر وەزیری وزە بوو تاوەکو ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆمار لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢٠دا پلەی بەرزکردەوە بۆ جێگری سەرۆک وەزیر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە سەرپەرشتی کردنی مەلەفی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانی ئۆپیک پلەسدا. هەروەها نۆڤاک ووتی ” تێکڕای نرخی نەوتی خاو دەکرێت لە مساڵدا لە نێوان ٤٥ بۆ ٦٠ دۆلار بێت بۆ هەر بەرمیلێک ” .

ڕوسیا لەگەڵ ئەوەی خوازیارە نرخی نەوت بەرزببێتەوە بەڵام هەمیشە بە هۆشدارییەوە مامەڵە دەکات و ترسی بوژانەوەی نەوتی شێڵی ئەمریکای هەیە . ئەم لێدوانەی نۆڤاک هاوشێوەی لێدوانێکی ترییەتی کە لەپێش هەرەس هێنانی نرخی نەوت لەمانگی نیساندا وتی “ڕوسیا ڕازییە بەنرخی ئێستای نەوت” و پاشتر ئامادە نەبوو بەرهەم کەم کاتەوە. هەرچەند بارودۆخەکەی ئێستا جیاوازە و لە دوای تاقیکردنەوەیەکی تاڵەوەیە بۆنرخی نەوت کە بەهۆی ئەو سەرکەشییەی ڕوسیا و سعودییەوە کردیان نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست دابەزی بەدور دەزانرێت جارێکی تر سەرکەشی وابکرێتەوە بەڵام لە بازاڕی نەوت دا همیشە ئامڕازەکانی سەرسوڕمان (مفاجئة) و سەرکەشی بونی هەیە. بۆیە دەبینین زۆربەی جار پێشبینییەکان وەکو خۆی دەرناچن.

نرخی نەوت لەسەرتای ساڵەوە رێژەی٢١٪ بەهای بۆگەڕاوەتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٢/١٥ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا نرخی خاوی برێنت بۆ ٦٣٫٧٦ دۆلار بەرزبویەوە و پاشتر لە ٦٣٫٤٥ دۆلاردا جێگیر بوو، هەروەها خاوی تەکساس بۆ ٦٠٫٩٥ دۆلار بەرزبویەوە و دواتر لە ٦٠٫٧٠ دۆلاردا جێگیر بویەوە . لەماوەی ١٣ مانگی ڕابوردودا بەرزترین نرخە.

هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس کە لە ٢٣ وڵات پێک دێن ڕایانگەیاندووە دەیانەوێت بەزوترین کات ئەو نەوتەی لەماوەی بڵاوبونەوەی پەتای کرۆنادا کەڵەکە بووە خۆیانی لێ ڕزگار بکەن، لەڕێگەی کەم کردنەوەی خستنە ڕووی نەوتەوە کە لە مانگی نیشانی ڕابوردوودا لەسەری ڕێکەوتوون. ئاستی پابەندی ئەندامەکان لەماوەی ڕابوردودا زۆر بەرز بووە.

بەرهەمی نەوتی ڕوسی لە مانگی کانوونی دووەم دا ١٢٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە هەروەها وا دانراوە لە مانگی شوبات و ئازاردا بڕی ٦٥ هەزار بەرمیلی دیکە لە ڕۆژێکدا بەرهەم زیاد بکەن.

نۆڤاک گوتیشی دروستکردنی بۆری غازی سروشتی نۆرد ستریم ٢ بەردەوام دەبێت ، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دواخستنی . لەمانگی تشرینی دووەمەوە کار کردن لەسەر ئەو هێڵە دەستی پێکردوە تەوە کە بڕیار بوو لە ڕێگەی دەریای باڵتیکەوە غاز لە ڕووسیاوە بگوازێتەوە بۆ ئەڵمانیا.

هەواڵ Tags:ئەلێکساندەر نۆڤاک, نرخی نەوت

تصفّح المقالات

Previous Post: لە دادبینییەکەی کۆمپانیا دیناستی دژی حکومەتی هەرێم و دکتۆر ئاشتی هەورامی چی گوزەرا؟
Next Post: چالاکی کۆمپانیای HKN ی نەوتی لە هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٠

Related Posts

شایستەی کۆمپانیای KHN هەواڵ
ئەمبارەکانی نەوت خەریکە پڕ دەبێت ئەوجا دەیانەوێت ڕێک بکەون!! هەواڵ
ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەلایەن تورکیاوە بازاڕەکانی جیهان دەهەژێنێت هەواڵ
بەرهەمی نەوتی هەرێم زۆر کەمی کردووە؟ کورتە ڕاپۆرت
نرخی نەوت بەشێوەیەکی کاتی بەرز دەبێتەوە هەواڵ
لە هەرێم ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجە دوو هێندە زیادی کردووە ، پەیوەندی بە گازی سوتێنراوی پاڵاوگەکانەوە هەیە شیکردنەوە

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت