Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری:‌ دادگای فیدراڵی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی نییه‌

Posted on يونيو 4, 2022يونيو 4, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

سه‌باره‌ت پرۆسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ نه‌وت و گاز ، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێكه‌وتی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا باسی له‌ یاسای نه‌وت و غاز و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كردووه‌ به‌ گوێره‌ی یاسا و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه‌ كه‌ دادگای ئیتیحادی ناده‌ستوورییه‌ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی نییه‌.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، كرداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقی ساڵی 2005 گونجاوه‌ و حوكمه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز ژماره‌ 22 ی ساڵی 2007 كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق نییه‌ ، پڕۆسه‌كانی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌ حه‌سرییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌ وه‌ك له‌ مادده‌ی 110 ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه‌ ، بۆیه‌ ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز به‌ركار ده‌مێننه‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 112 ی ده‌ستووری عێراق حكومه‌تی فیدراڵی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له‌ كێڵگه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌بات و دابه‌شكردنی داهاته‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌شی سه‌ر دانیشتووان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی پشكێك بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌ زیانلێكه‌وتووانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوو بێبه‌ش كراون.
مادده‌ی 112 ته‌نها كێڵگه‌كانی ئێستا ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ واتای ئه‌و كێڵگه‌ نه‌وتیانه‌ دێت كه‌ به‌رهه‌مهێنانی بازرگانییان هه‌بووه‌ پێش ڕیفراندۆمی ده‌ستووری عێراقی له‌ ئابی 2005 ، واتا له‌ دوای ئه‌م رێكه‌وته‌وه‌ پرۆسه‌ی نه‌وت و گاز ده‌كه‌ونه‌ ژێر تایبه‌تمه‌ندییه‌ حه‌سرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مشێوه‌یه‌ ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره‌ 22 ی ساڵی 2007 به‌ پێناسه‌ی (كێڵگه‌ی ئێستا  ) له‌ مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دا له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراقدا ده‌گونجێت  و پێچه‌وانه‌یان نییه‌.
به‌پێی مادده‌ی 92/2 له‌ ده‌ستووری عێراق پێویسته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ دامه‌زراندنی دادگای باڵای ئیتیحادی ، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره‌ ده‌رنه‌چووه‌ ، بۆیه‌ له‌ عێراقدا دادگایه‌كی ئیتیحادی كه‌ به‌ پێی ده‌ستوور دامه‌زرابێت بوونی نییه‌ ، ئه‌و دادگایه‌ كه‌ بڕیاری 15 ی شوباتی 2022 ی به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ 22 ی ساڵی 2007 ده‌ركردووه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووری نییه‌ ، بۆیه‌ یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به‌ركار ده‌مێنێته‌وه‌ .
 
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
4 ی حوزه‌یرانی 2022

بە یاننامەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان
هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: پرسی نه‌وت و گازی هه‌رێم، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ بژارده‌كان.
Next Post: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روانگه‌ی خۆی بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت لە دوتوێی نامیلکەیەکدا ده‌خاته‌ڕوو

Related Posts

بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان, سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هەواڵ
دادگای بازرگانی کەرخ دوو کۆمپانیای نەوتی تری هەرێمی کردە ئامانج هەواڵ
هەرێم لە٢٠٢٣دا (٣٢ملیۆن) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە هەواڵ
وەزارەتی نەت سەبارەت بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس راگەندراوێکی بڵاوکردەوە هەواڵ
داهات و هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئایار دا هەواڵ
هەرێمی کوردستان بەرهەمی نەوتی بۆ نیوە کەمکردووەتەوە هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت