Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Posted on يونيو 13, 2022يونيو 13, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

روونبین

ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢ و لە سەر داوای وەزیری نەوتی عێراق، دادگای بازرگانی (الکرخ) لە بەغدا، ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی کە لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان دا کار دەکەن بانگ کرد (استدعاء). لەوانەش کۆمپانیای DNO)، وێسترن زاگروس، HKN، شاماران، گەنەڵ ئێنێرجی، ئاداکس و گۆلف کیستۆن(، کە  گرێبەستەکانیان بە پێی یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧ی نەوت و گازی کوردستان واژوو کراوە و ئەو یاسایەش بە پێی ماددەکانی دەستووری عێراقی لە لایەن پەرلەمانی کوردستان دەرچوێنراوە.   

بانگ کردنی دادگای (الکرخ)، دوایین زنجیرە ڕێوشوێنی نایاساییە، کە لەلایەن وەزیری نەوتی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە لە بەغدا گیراوەتەبەر و وادیارە ئەو کارە نایاساییانەش لەسەر بنەمای بڕیارێکی دادگایەکی بەغدایە کە خۆی بە “دادگای باڵای فیدراڵی” ناودەبات. ئەو بەناو “دادگای باڵای فیدراڵی”یە، لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢  و بە پاڵنەرێکی سیاسی بۆچوونێکی دەرکرد کە مەبەست لێی پووچەڵکردنەوەی یاسای نەوت و گازی ساڵی ٢٠٠٧ی کوردستان بووە، کە هیچ دادگایەک لە بەغدا دەسەڵاتی ئەوەی نییە بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات.

ڕۆژی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی دەسەڵاتی یاسادانان و سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و بڕیاری ١٥ی شوباتیان ڕەتكردەوە. ڕۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی دادوەری کە باڵاترین دامەزراوەی دادوەرییە لە هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا پشتگیری لە ڕەوایەتی یاسای نەوت و غازی ساڵی ٢٠٠٧ كرد و ڕایگه‌یاند، بە پێی مادده‌ی ٩٢ / بڕگەی دووەم لە ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ، پێویستە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌ربكات، بەڵام تا ئێستا هیچ یاسایەکی لەو جۆرە دەرنەچووە، بۆیە “دادگای باڵای فیدراڵی” بە پێی دەستوور دانەمەزراوە، کەواتە هیچ دەسەڵاتێکی دەستوری نییە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات، و یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانیش بە تەواوی بە بەرکاری دەمێنێتەوە.

لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، حكومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵایەکی یاسایى لە دادگاى لێکۆڵینەوەى هەولێر لە دژی بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی تۆمار كرد، بەهۆی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و پێگەی خۆی ئەویش لە ڕێگەی ترساندن و هەراسانكردنی ئەو کۆمپانیانەی كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن. بە بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە بە ناردنی نامەی ئەلیکترۆنی و نامە، مەبەستی ترساندنی و دەستوەردان لە مافی ئەو کۆمپانیایانە بووە لە گرێبەستەکانیان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر بڕیاریدا كە ئەو داوایانەى لە دادگای بازرگانی (الکرخ) لەدژی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان تۆمار كراون، دەبێت بهێنرێنە دادگای لێکۆڵینەوەى هەولێر، بۆ ئەوەی وەك بەڵگە بۆ ئەو سكاڵا تاوانكارییە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت. هەروەها دادگای لێکۆڵینەوەى هەولێر بڕیاریدا هەر داوایەكی یاسایی لە دادگای (الکرخ)  کە بۆ ئەو مەبەستە تۆمارکراوە دوابخرێت، ئەوەش بە پێى یاسای بنەماکانى دادگایى کردنى سزایى  ژمارە (٢٣ ی سالی ١٩٧٩) عێراقی، بۆیە دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق کارەکانی دادگای مەدەنی ڕابگرێت تاوەکو ڕێکارەکانی دادگای لێکۆڵینەوە تەواو دەبێت و بڕیاری لە سەر دەدرێت. تەنانەت لە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە پشت بەستن بە ماددەی (٣٨) لە یاسای دادبینى شارستانى عێراقى ژمارە(٨٣ ی ساڵی ١٩٦٩) و بە پێی تایبەتمەدێتى شوێن (اختصاص مکانی)، دەبێت ئەم داوایانە لە دادگا شارستانییەکانى هەرێمى کوردستان دادبینى بۆ بکرێت و بڕیاری لە سەر بدرێت، چونکە کۆمپانیا داوا لێکراوەکان هەر هەموویان لە کوردستان تومار کراون و لە کوردستان کار دەکەن.

هەروەها لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، وەزیری سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوایەکی مەدەنی لەسەر وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ تۆمار كرد. بە بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی بڕگەکانی یاسای مەدەنی عێراقی، وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیارە لە ناردنی نامەی ئەلیکترۆنی و نامە بۆ کۆمپانیاکان کە مەبەست لێی ترساندن و دەستوەردان بووە لە مافی کۆمپانیاکان لەو گرێبەستانەی کە لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەیانە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هەواڵ Tags:مەلەفی نەوتی هەرێم

تصفّح المقالات

Previous Post: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روانگه‌ی خۆی بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت لە دوتوێی نامیلکەیەکدا ده‌خاته‌ڕوو
Next Post: وەزارەتی نەوتی عێراق: ھەر کۆمپانیایەکی نەوتی مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات دەخرێتە لیستی رەشەوە

Related Posts

ووتەی د. ئومید سەباح لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە مەلەفی نەوت هەواڵ
بریاری پێکهێنانی لیژنەی دانوستانکاری حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم و یەکەمین سەردان هەواڵ
بنە باوێ کۆمپانیای گەنێڵ ئەنەرجی هەرێم ڕاپێچی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن دەکات هەواڵ
عێراق دەیەوێت لەساڵی نوێدا ئۆپیک+ مامەڵەی جیای لەگەڵ بکات هەواڵ
داهات و هەناردەی عێراق لە مانگی ئازاردا هەواڵ
KRG OIL Deloitte ڕاپۆرتی ڕوونبیین لەسەر وردبینی دیلۆیت ٢٠١٩بڵاوکرایەوە هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت