Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

دوای چەندین ساڵ ئەنجومەنی نەوت و گاز کۆبویەوە

Posted on يونيو 30, 2022يونيو 30, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

روونبین

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30 ی حوزەیرانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت وگاز کرد کە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیە لە دوای هەموارکردنی یاسای نەوت وگاز.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت وگاز ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی داهات و خەرجییەکانی نەوت بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022 کرا.
لە بڕگەیەکی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، داهاتی گشتی بەدەستهاتوو لە هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت خرایەڕوو کە بریتییە لە کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو و هەناردەکراو و بەکارهێنراوی ناوخۆیی و تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا .
دواتر چۆنیەتی خەرجکردنی داهاتی بەدەستهاتوو لەم ماوەیەدا خرایەڕوو کە بۆ دابینکردنی مووچەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ خەرج کراوە، حکومەتی هەرێم لە داهاتی نەوت پارەی پێویستی بۆ دابینکردنی مووچەی تەواوی شەش مانگی ساڵی 2022ی دابین کردووە، لە کاتێکدا حکومەت فیدرالی بۆ شەش مانگی ساڵی2022 دەبووایە ترلیۆنێک و دووسەد ملیار بنێرێت بەڵام تەنیا دوو مانگ لەو ماوەیەدا بڕە پارەی ناردووە کە تەنیا 400 ملیار دینارە. بەڵام حکومەت مووچە هەموو مانگێکی لە داهاتەکانی نەوت و ناوخۆی هەرێم دابین کردووە و هەموو مانگ مووچەی دابەش کردووە.
پاشان خەرجییەکانی دیکەی حکومەت تاووتوێ کرا ، جگە لە خەرجیی مووچە کە لە داهاتی نەوت دابینکراوە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022 وا بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتی ووردبینی دیلۆیت لەسەر ئەم ئامار و زانیاریی وژمارانە بۆ ڕای گشتی بخرێتەڕوو، کۆبوونەوە جەختی کردەوە لەسەر برەودان بە شەفافیەت لەم بوارەدا و هەرێم سەرجەم زانیاریی وژمارەکانی بۆ حکومەتی فیدڕاڵیی و تەنانەت ڕای گشتی هەرێم وعێراق و دەرەوەش خستووەتەڕوو وبەردەوامیش دەبێت و دوایین ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداش تایبەت بە وردبینی داهات وخەرجیی وقەرز و میلاکیی وەزیفیی لە هەرێم بەڵگەی ئەم ڕاستیەن.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە، بریتی بوو لە خستنەڕووی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە ناکۆکیی نەوت وگاز و ئامادەکارییە یاساییەکانی حکومەتی هەرێم پشتبەست بە دەستوور بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فشارەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ. کۆبوونەوەکە جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە و دووپاتیشی کردەوە کە؛ شاندی دانوستانکاریی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتۆگۆكردن لە‌سە‌ر كێشە‌كان.

هەواڵ Tags:ئەنجومەنی نەوت و گاز

تصفّح المقالات

Previous Post: ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگەیەنرا
Next Post: ڕووسیا لە پرسی گازی سروشتیدا هاوپەیمانی ئێران نییە….

Related Posts

هەفتەی داهاتوو ١٥٠ میگا وات کارەبای تر زیاد دەکات هەواڵ
كۆمپانیای دیلۆیت،ئاماری بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، خەرجی و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەگی یەكەمی ئەمساڵ (2023) بڵاو کردەوە هەواڵ
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمەریکا دەکات دەستبەجێ هاوکارییان بکەن هەواڵ
هەرێمی کوردستان بەرهەمی نەوتی بۆ نیوە کەمکردووەتەوە هەواڵ
بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵ
لەگەڵ بەردەوامی داخستنی بۆرییە نەوتییەکانی کوردستان DNO دەست بە داخستنی کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان دەکات هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت