Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی ھەرێم، حکومەتی ھەرێم ھیچ گرێبەست و زانیاریەک نادات بە وەزارەتی نەوت و چاودێری دارایی

Posted on يناير 10, 2023يناير 10, 2023 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

“پاش بەدواداچون بۆ چۆنێتی مامەڵەکردنی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٥٩)ی ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوت بەنوسراوی ژمارە (٤٢٢٠٨ لە ٢٨/١٢/٢٠٢٢) لەوەڵامدا ئاماژە بەوە دەکات (حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەدی کردۆتەوە ھیچ گرێبەستێکی نەوتی و داتاو دۆزینەوەی نەوت و فرۆشتنی و بەرھەمھێنانی) تەسلیم بەچاودێری دارایی عێراق بکات!”
سۆران عمر وادەڵێت

لەنوسینێکدا کە پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سۆران عمر بڵاوی کردووەتەوە لە ژێر ناوی “لەسەر مافی خەڵک ڕێبکەون” باسی ڕێوشوێنەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێم دەکات و لەبەشێکیدا دەڵێت ” پێویستە حکومەتی ھەرێم بەجدی کار بۆ ڕێکەوتن بکات، ئەگەر نا دۆخی ئابوری و دارایی ھەرێم لەمساڵدا بەبێ ھاتنی بەشە بودجە لەبەغداوە بەرەو خراپی دەڕوات”

سۆران عمر دەڵێت:

پێویستە لەسەر مافی خەڵک ڕێکەون دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی ھەرێم، حکومەتی ھەرێم ھیچ گرێبەست و زانیاریەک نادات بە وەزارەتی نەوت و چاودێری دارایی، لەبەرامبەردا وەزارەتی نەوتی عێراق ٨ نوسراو ئاراستەی کۆمپانیا بیانیە نەوتیەکان له ھەرێم دەکات و ١٠ سکاڵایان لەسەر تۆماردەکات و ١٢ نوسراوی ئاگادارکردنەوەش بۆ حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق و سۆمۆ و چاودێری دارایی دەنێرێ، بۆیە بەبێ ڕێکەوتن لەسەر پرسی نەوت و گاز تاکو دەرچونی یاسای نەوت و گازی عێراق، بەبڕیاری سیاسی بەشەبودجە بۆ ھەرێم نایەت.

پاش بەدواداچون بۆ چۆنێتی مامەڵەکردنی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٥٩)ی ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوت بەنوسراوی ژمارە (٤٢٢٠٨ لە ٢٨/١٢/٢٠٢٢) لەوەڵامدا ئاماژە بەوە دەکات (حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەدی کردۆتەوە ھیچ گرێبەستێکی نەوتی و داتاو دۆزینەوەی نەوت و فرۆشتنی و بەرھەمھێنانی) تەسلیم بەچاودێری دارایی عێراق بکات! بۆیە وەزارەتی نەوت لە نوسراوی ژمارە (٢٢٨٠٣ لە ١١/٨/٢٠٢٢ ) داوا لە وەزارەتی دارایی و چاودێری دارایی دەکات چاودێری جێبەجێ نەکردنی ئەم بڕگەیەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بکەن لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە.

وەزارەتی نەوت لەوەڵامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات (٨) نوسراویان ئاراستەی کۆمپانیا بیانیەکان کردووە کەلەگەڵ حکومەتی ھەرێم گرێبەستیان ھەیە، ئەوانیش بریتین لە کۆمپانیاکانی: ‏ADDAX , Westrenzagros, Shamaran Petrleoum, HKN Energy, DNO ASA, GULF kesystone, Genel Energy

ھەروەھا وەزارەتی نەوت (١٢) نوسراویان ئاراستەی سەرۆکی حکومەت و وەزیری سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیەکانی حکومەتی فیدراڵ کردووە لەسەر جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە. ئەم بابەتە ھۆکاری ئەوەیە وەزارەتی دارایی عێراق ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نانێرێ.

جگە لەوە وەزارەتی نەوت (١٠) سکاڵای لەسەر کۆمپانیاکانی نەوت لەھەرێم تۆمارکردووە کە بریتین لە کۆمپانیاکانی :‏Gas Prom, DANA GAS, ADDAX , Westrenzagros, Shamaran Petrleoum, HKN Energy, DNO ASA, GULF kesystone, Genel Energy

لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ بەبێ ڕێکەوتنێک کە ھەرێم پابەند بێت و بەغداش ئەرکی خۆی بەجێبھێنێ بۆ ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم ناگەین بەوەی کەخەڵکی کوردستان چاوەڕێی دەکات!

پێویستە حکومەتی ھەرێم بەجدی کار بۆ ڕێکەوتن بکات، ئەگەر نا دۆخی ئابوری و دارایی ھەرێم لەمساڵدا بەبێ ھاتنی بەشە بودجە لەبەغداوە بەرەو خراپی دەڕوات، نەوتێک کە نیوەی داھاتەکەی بۆ بواری خەرجی جۆراوجۆری ناشەفاف دەڕوات، خەڵکەکەی لەبەرمیلێک نەوت سودمەند نیە، بەنزین و گازو غاز بەگرانترین نرخ دەکڕێ لەناوخۆدا زیانی گەورەی لەم سیاسەتە ناشەفافەی نەوت بەرکەوتووە.

هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: زستانێکی گەرم ئەوروپا ڕزگار دەکات و مانۆڕەکانی وزەی پوتین کاریگەری کاڵ دەبێتەوە
Next Post: سەرەڕای گەمارۆکان، هەناردەی نەوتی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

Related Posts

راگەیەندراوی سۆمۆ لەسەر کۆی بەرهەمی عێراق لەگەڵ هەرێم هەواڵ
عێراق لە ماوەی ٦ مانگدا قەبارەی هەناردەی نەوتی بە بڕی ٦١٨ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات هەواڵ
کۆمپانیا نەوتییەکان سەردانەکەی سودانی بۆ کۆشکی سپی بە دەرفەتێک دەبینن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم هەواڵ
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیاوە هاوردەکردنی وزەی ڕووسیا بۆ چین بۆ ٨٨ ملیار دۆلار زیادی کردووە هەواڵ
ڕاگه‌يه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌رچوار سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هەواڵ
روونکردنەوە و پۆزش هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت