Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

کێڵگەی شێخانیش دەستی بەداخستن کرد

Posted on مارس 31, 2023مارس 31, 2023 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

روونبیین

کۆمپانیای گڵف کیستۆن پترۆلیۆم دەبێتە یەکێک لە دواهەمین بەرهەمهێنەرانی نەوت لە کوردستانی عێراق کە بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە. ئەمەش بەهۆی ناکۆکی یاسایی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا وە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو.
ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند گۆڵفکیستۆن کە لە لیستی لەندەن تۆمارە ڕایگەیاندووە پێشبینی دەکات ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی پرۆسەی بەرهەمهێنانی کێڵگەی شێخان لە دامەزراوەی بەرهەمهێنانی ژمارە ١ (Production Facility 1 ) دابخرێت . بەڵام ئەو نەوتەی دەچنە دامەزراوەی بەرهەمهێنانی ٢ ەوە بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتە بەردەوام دەبن لە ناردنی بەرهەم بۆ ئەمباری هەڵگرتن پێش ئەوەی دابخرێن.

گۆڵف کیستۆن دەڵێت: “هێشتا پێی وایە ڕاگرتنی هەناردەکردنەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت”.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو حکومەتی فیدراڵی عێراق و بەرپرسانی کوردستان، خولێکی تری دانوستانەکان لە بەغدا ئەنجام بدەن. بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بلومبێرگی ڕاگەیاند کە ڕەنگە ئەنجامی وتووێژەکان ببێتە هۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی زیاتر لە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا .

کۆمپانیاکانی دیکە لەوانە DNO ASA و و فۆرزا پێشتر بەرهەمیان وەستاندووە، و کۆمپانیاکانی تریش دەستیان کردووە بە کەمکردنەوە بەرهەمهێنان بۆ نزمترین ئاست تاوەکو پرۆسەی داخستنەکە دوابخەن.

رۆژی شەممە ٣/٢٥ حکومەتی تورکیا بۆرییەکی داخست کە لە باکووری عێراقەوە درێژدەبێتەوە بۆ بەندەری جەیهانی دەریای ناوەڕاست. ئەوەش دوای ئەوە بوو کە دادگایەکی بازرگانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم بەبێ ڕەزامەندی بەغدا نەوت لە تێرمیناڵەکەوە هەناردە نەکات.

لەم هەفتەیەدا نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی ٥.٥٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە سەرووی ٧٩ دۆلارەوە، ئەمەش بەشێکی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ترسی بازرگانان لە وەستانی درێژخایەن. ئەمەریکا داوای لە حکومەتی هەرێم و بەغدا کرد، ڕێگە بدەن بە خێرایی هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە.

بەغدا دەڵێت لەسەر حکومەتی هەرێمە کە لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقەوە (سۆمۆ)وە مامەڵە لەگەڵ نەوت و بارە نەوتەکانی جەیهان بکات.

پشکی کۆمپانیای گلف کیستۆن لەم هەفتەیەدا بەڕێژەی ١٧٪ دابەزیوە، لەکاتێکدا پشکی کۆمپانیای DNO ی نەرویج بەڕێژەی ٥.٦٪ دابەزیوە.

کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ڕایگەیاندووە، توانای هەڵگرتنی دامەزراوەی پرۆسێسکردنی یەک و دوو PF-1 و PF-2 لە شێخان نزیکەی ١٥٠ هەزار بەرمیلە. کێڵگەی شێخان چەند ڕۆژێک پێش وەستانی بەرهەم رۆژانە ٥٥ هەزار بەرمیل نەت بەرهەمی بووە.

بەپێی بەدواداچونێکی روونبین تا ئێستا کۆی نەوتی بەرهەم هاتوو لە کێڵگەکە زیاتر لە ١١٧ ملیۆن بەرمیل دەبێت.

جۆری نەوتی ئەم کێڵگەیە قورسە لە ٨مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بە داشکانی ٢٣.٣ دۆلار لە ژێر نرخی برێنتەوە هەربەرمیلێک نەوت فرۆشراوە و لە چوار مانگی کۆتایی هەمانساڵدا بە ٣٤ دۆلار کەمتر لە نرخی برێنت نرخی نەوتی کێڵگەکە دیاری کراوە.  لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠٢١ دا داشکاندنەکە ٢١.٢ دۆلار بووە.

کێڵگەی شێخان – ژمارەی بیرە نەوتەکان
هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: هەرێمی کوردستان پێشوەختە بڕی شەش ملیار دۆلاری لە ژمارەیەک کۆمپانیا وەرگرتووە وەکو پێشەکی نەوتی خاو
Next Post: كێ بەرپرسە لە دۆسیەی نەوتی هەرێم ؟ 

Related Posts

لە لەندەن دادبینی کۆمپانیای دیناستی دژی د. ئاشتی هەورامی دەست پێ دەکات هەواڵ
بنە باوێ کۆمپانیای گەنێڵ ئەنەرجی هەرێم ڕاپێچی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن دەکات هەواڵ
لابردنی گەمارۆكانی سەر ئێران نرخی نەوت دادەبەزێنێت؟ هەواڵ
پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەست پێ دەکاتەوە… هەربڕە گازێکی زیادە هەرێم دەبێت لە کۆمپانیاکەی بکڕیتەوە هەواڵ
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵ
بەرهەم و داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتدا هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت