Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

سەرەڕای خاوبونەوەی خواست لەسەر نەوت بەڵام هێشتا ئۆپیک گەشبینە بۆ ٢٠٢٤

Posted on يوليو 7, 2023يوليو 7, 2023 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

سەرچاوە نزیکەکانی ئۆپێک ڕایانگەیاند، پێدەچێت ئۆپێک لەسەر روانگەی  گەشبینانەی بۆ گەشەی خواست لەسەر نەوت بۆ ساڵی داهاتوو بمێنێتەوە، کاتێک یەکەم پێشبینییەکانی لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڵاودەکاتەوە، سەرچاوە نزیکەکان لە ئۆپێکەوە پێشبینیان کردووە کە لە ئەمساڵەوە خاوبوونەوەیەک بێت بەڵام هێشتا زیادبوون لە سەرووی ئاستی مامناوەندەوە.

پێدەچێت پێشبینییەکانی ئۆپێک بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کەمتر بێت لەو گەشەکردنەی کە پێشبینی دەکات بۆ ئەمساڵ ٢.٣٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، واتە ٢.٤%، کە بە شێوەیەکی نائاسایی بەرزە لە کاتێکدا جیهان لە پەتای کۆرۆنا دەردەچێت.

بەڵام هێشتا زۆر زیاتر دەبێت لە تێکڕای ساڵانەی دەیەی ڕابردوو، بەدەر لە ساڵانی پەتاکە، و لە سەرووی چاوەڕوانییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، کە پێشبینی دەکات لە ساڵی داهاتوودا گەشەی خواست بە شێوەیەکی بەرچاو خاوبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و دەگاتە ٨٦٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئۆپێک و ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بەریەککەوتنیان هەبووە و ئۆپێک ڕەخنەی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی گرتووە کە ئامۆژگاری وڵاتانی پیشەسازی دەکات،  پێشبینییەکانی نابەرپرسیارانەیە  و دواتر پێداچوونەوە بە داتاکاندا دەکات.

گەشەی خواست لەسەر نەوت نیشاندەری بەهێزی ئەگەری بازاڕی نەوتە و بەشێکە لە پاشخانی بڕیار و  سیاسەتەکانی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی کە بە ئۆپێک+ ناسراوە. گروپەکە لە مانگی حوزەیراندا سنووردارکردنی دابینکردنی درێژکردەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بۆ پشتگیریکردن لە بازاڕ، چونکە نیگەرانییەکان سەبارەت بە لاوازی خواست فشاری خستە سەر نرخەکان.

بۆ ساڵی ٢٠٢٤ سێ سەرچاوەی ئۆپێک ڕایانگەیاند کە لە کاتێکدا پێدەچێت گەشەی خواست خاوبوونەوە پیشان بدات، بەڵام بەو شێوەیە توند نابێت کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەکات و پێدەچێت گەشەکردنەکە لە یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاتر بێت و کەمتر لە دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بێت. سەرچاوەی چوارەمی نزیک لە ئۆپێک ڕایگەیاند، پێدەچێت خواست لەسەر ئاستی ڕۆژانە لانیکەم یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبێتەوە.

یەکێک لە سەرچاوەکانی ئۆپێک ڕایگەیاند: “پێشبینی دەکرێت زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە ساڵی ٢٠٢٤ زۆر کەمتر بێت لە ساڵی ٢٠٢٣”، دەشڵێت، دەتوانێت لە نێوان ١.٥ بۆ ١.٧ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بێت.

بڕیارە ئۆپێک لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا لە ١٣ی تەمموزدا یەکەم پێشبینی خواست بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بڵاو بکاتەوە. 

سەرچاوەیەکی دیکە لەبارەی تێڕوانینی ئۆپێک بۆ خواست لە ساڵی ٢٠٢٤ وتی: گەشبینتر دەبێت لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزە.

بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ئۆپێک لەم هەفتەیەدا لە کۆنفرانسێکدا گەشبینی خۆیان دەەربڕی ، لەوانەش  ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە، گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئاسۆی خواست لەسەر نەوت سەرەڕای ئەوەی نیگەرانی گەشەی ئابووری قورسایی لەسەر نرخەکان هەیە.

گوتیشی: “ئاسیا لە گەشەکردندایە، چین بەتەنها لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٣، گەشەی سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کردووە ، هیندستان یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بۆیە خواست لەسەری زیادیکردووە”.

زۆرجار پێشبینیکەرانی خواستی نەوت ناچارن پێداچوونەوەی گەورە بکەن بەهۆی گۆڕانکاری لە ئاسۆی ئابوری و نادڵنیایی جیۆپۆلەتیکی، کە ئەمساڵ بریتی بوو لە هەڵگرتنی قەدەغەی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودی چین.

ئۆپێک لە سەرەتادا پێشبینی گەشەی خواست لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢.٧ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کرد لە یەکەم پێشبینیدا کە لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە، دواتر پێداچوونەوەی بۆ کرد بۆ ٢.٣٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

شیکردنەوە, هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: کۆمپانیا نەوتییەکان ژمارەی کارمەندەکانیان بۆ کەمترین ئاست دابەزاندووە
Next Post: لەبارەی ڕەشنووسی پڕۆژە یاساکانی نەوت و گازی عێراق

Related Posts

داهات و هەناردەی عێراق لە مانگی ئازاردا هەواڵ
ژمێرەری کۆتایی داهات و هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئایار دا هەواڵ
لەگەڵ ئەوەی روسیا بەرهەمی کەم دەکاتەوە بەڵام ئۆپیک پلەس ئاستی بەرهەمی زیاد ناکات هەواڵ
هەرێم فرۆشی نەوت ڕادەستی بەغدا ناکات! هەواڵ
نرخی نەوت جارێکی تر دابەزی هەواڵ
داوا لە جۆبایدن دەکرێت باسی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغدا لە گەڵ سودانی بکات هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت