Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

تورکیا داوای قەرەبووی ٩٥٠ ملیۆن دۆلار لە عێراق دەکات لەسەر کێشەی نەوتی هەرێم

Posted on سبتمبر 8, 2023نوفمبر 20, 2023 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
بەپێی راپۆرتێکی میدڵ ئیست ئای Middle East Eye تورکیا داوای قەرەبووی 950 ملیۆن دۆلار  لە عێراق دەکات، لەسەر کێشەی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
حیساباتی سوودی تورکیا وا دەکات کە بەغدا دەبێت 950 ملیۆن دۆلار بداتە ئەنقەرە لە بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی ICC کە سەرەتادا بە  یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاریدا.

هەمووان لە ئەنقەرە سەریان سوڕما کاتێک عێراق لە مانگی نیساندا داوای لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا کرد بڕیاری ناوبژیوانی لە دژی تورکیا جێبەجێ بکات، داوای قەرەبووی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری کرد لە پێوەندی بەگەڵ هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی خۆسەری کوردستانەوە.
عێراق تا ئێستا بەرپرسانی تورکیای ئاگادار نەکردووەتەوە، چ جای ئەوەی هەوڵی گفتوگۆ بدات سەبارەت بە چۆنیەتی هەنگاونان بەرەو پێشەوە، دوای ئەوەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا کە  تورکیا گرێبەستەکەی پێشێلکردووە لەگەڵ عێراقدا  بە بازرگانیکردنی ڕاستەوخۆی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018.
  بەرپرسانی  تورکیا تورەن و لە گفتوگۆ تایبەتەکاندا بەڵێنیان دا، کە وا لە عێراق دەکەن باجەکەی بدات.
ڕۆژی پێنجشەممەش هەنگاوێکیان بەو ئاراستەیە ناوە و داوایان لە دادگا کرد کە بەغدا قەرەبووی  ئەنقەرە کات و پارەی پێبدات.
تورکیا لە دادگای ناوچەیی ئەمەریکا “US District  Court”لە   ناوچەی کۆڵۆمبیا  ئاماژەی بەوەدا کە عێراق پێویستە بڕی 956 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووی ئەنقەرە بداتەوە، دوای حسابکردنی ڕێژەی سوودی بڕیارەکەی ناوبژیوانی کە سەرەتا بڕی  1.4 ملیار دۆلاری بە بەغدا بەخشی.
دادگای نێوبژیوانی بڕی یەک ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری بەخشی بە عێراق، بەڵام زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بەخشییە تورکیا بەهۆی دژە داوایەکی تورکیاوە  بەهۆی  کەمکردنەوەی توانای بۆری و نەدانی کرێی گواستنەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان. هەموو پێبژاردنەکان ڕێژەی سوودی دەچێتە سەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “کاتێک سوودی پێش بڕیاردان بە شێوەیەکی دروست حیساب دەکرێت وەک ئەوەی دادگا لە بڕیارەکەی ناوبژیوانیدا ئاراستەی کردووە، ئەوە ڕوونە کە دادگا دەبێت بڕیار لە بەرژەوەندی تورکیا بدات نەک عێراق، بە بڕی ٩٥٦ هەزار و ٩٤٦ هەزار و ٧٦٦ دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ سوودی زیادە کە دەبێ دوای بڕیاردان لەلایەن عێراقەوە بدرێت لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٣ تا بەرواری بڕیاری دادگا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “سودی پێشوەختە لەسەر ئەو بڕە پارانەی کە دادگا بە تورکیا داوە زۆر زیاترە لە سوودی پێشوەختە لەسەر ئەو بڕە پارانەی کە بە عێراق دراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بەشێک لە پێشێلکارییەکانی عێراق بۆ پەیماننامەکان زیاتر لە سێ دەیە لەمەوبەر ڕوویانداوە، لەکاتێکدا سەرجەم پێشێلکارییەکانی تورکیا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ ڕوویانداوە، دادگاش بڕیاریدا هەر لایەنێک سوودی پێشوەختە لەسەر هەر بڕە پارەیەک بدات کە تا ١ی ١ی ٢٠١٨ قەرزدارە. ” ساڵی دواتر کە بڕە پارەکە خەرج کراوە، ساڵانە دوو هێندە زیاد دەکات تا بەرواری ئەو بژاردنە  .
لە بەرژەوەندی تورکیا
ئەو حساباتانەی تورکیا کە هاوپێچ کراون لەگەڵ داواکەدا ئاماژە بەوە دەکەن کە عێراق 2.6 ملیار دۆلار قەرەبوو و سوود وەردەگرێت، تورکیاش 3.5 ملیار دۆلار قەرەبوو و سوود وەردەگرێت، ئەمەش وایکردووە ئەنقەرە بڕی قەرەبووەکەی زیاتربێت بە پوختەی  919 ملیۆن دۆلار تا بەرواری بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٨. ئازاری ٢٠٢٣.
ڕێژەی سوودی زیادە بە بڕی 37.7 ملیۆن دۆلار لە نێوان مانگەکانی ئازار و ئابدا بۆ ئەو بڕە پارەیە زیادکرا بەهۆی سوودی دوای بڕیاری قەرەبووەکە.
لە پێشنیازەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا پێشتر لە ٢٨ی ئابدا نامەیەکی بۆ عێراق ناردووە و باسی لە بڕیارەکانی دادگای  نێودەوڵەتیICC  کردووە سەبارەت بە سوود و خستنەڕووی حیسابەکان و داوای دانی دەستبەجێی ٩٥٦ ملیۆن دۆلاری کردووە. بەپێی ئەو پێشنیازە عێراق وەڵامی نامەکەی نەداوەتەوە.
هەروەها پارێزەرانی تورکیا عێراقیان تۆمەتبار کرد بەوەی دادگای ئەمەریکا وەک مەکۆیەک بۆ هەڵمەتی پەیوەندییە گشتییەکان دژی ئەنقەرە بەکاردەهێنێت، لەوانەش بە ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی ICC.
لە داواکارییەکەدا هاتووە: “لەکاتێکدا ئەم ئامانجە نەگونجاوە، تورکیا دژایەتی داواکاری عێراق ناکات بۆ فەرمانی پشتڕاستکردنەوە و دانپێدانان و جێبەجێکردنی بڕیاری ناوبژیوانی”. دەشڵێت: “دادگا لە بەرژەوەندی تورکیا بڕیار بدات، نەک لە بەرژەوەندی عێراق”.
بوومەلەرزەی وێرانکەر
دوابەدوای بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی  ICC، تورکیا ڕۆیشتنی نەوتی لە بۆرییەکەدا ڕاگرت، کە یەکسانە بە نزیکەی لەسەدا ٠.٥٪ی دابینکردنی نەوتی جیهانی. تورکیا بانگەشەی ئەوەدەکات  بۆرییەکە  پێویستی بە چاکسازی هەیە کە  بەهۆی ژەنگ و زیانەکانی دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکان کە لە ٦ی شوباتدا باشووری تورکیای گرتەوە پێی کەوتووە.
سەرچاوە تورکی و ڕۆژئاواییەکان بڕیارە سەرەتاییەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەکان لە بەرژەوەندی عێراق بە سەرکەوتنێکی بۆش وەسف دەکەن، چونکە ناوبژیوانی زۆربەی داواکارییەکانی بەغدای ڕەتکردەوە و کەمتر لە ٧%ی ئەو قەرەبووەی پێدا کە داوای دەکرد، هەروەها ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زۆربەی داواکارییە پێچەوانەکانی تورکیا، پێدانی  لەسەدا ٤٠ی قەرەبووەکەی کە داوای کردبوو.
بەرپرسانی تورکیا و عێراق لە دانوستاندا بوون بۆ ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بەو چەقبەستووییە.
تورکیا دەیەوێت بەغدا دۆسیەی دووەم کە لەبەردەم دادگای ناوبژیوانی ICC تۆماری کردبوو سەبارەت بە ماوەی دوای ٢٠١٨ بکشێنێتەوە، هەروەها خاڵی هاوبەش بدۆزێتەوە بۆ گەیشتن بە بڕیارێکی ناوبژیوانی. هەروەها ئەنقەرە داوای لە عێراق کرد سیستمێکی پارەدان بدۆزێتەوە کە بتوانێت حکومەتی هەرێم و بەغدا ڕازی بکات.
شیکردنەوە Tags:تورکیا قەربووی دەوێت

تصفّح المقالات

Previous Post: “كۆمپانیاكانی نەوت بە فەرمی پێیان وتین ناتوانین بە ٦ دۆلار نەوت بەرهەمبهێنین”
Next Post: داوا لە جۆبایدن دەکرێت باسی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغدا لە گەڵ سودانی بکات

Related Posts

گازی سروشتی هەرێم کارلێکە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان شیکردنەوە
ویلایەتە یەکگرتوەکان و پرسی ووزەی هەرێمی کوردستان شیکردنەوە
بەرهەمی کێڵگەیەکی هەرێم مانگی ٤٥٦ هەزار بەرمیل نەوت کەم دەکات. شیکردنەوە
شیکاری داهات و بەرهەمی نەوتی هەرێم بۆ مانگی تەموزی ٢٠٢٠ شیکردنەوە
ئایا هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت غازی سروشتی هه‌نارده‌ بكات ؟ شیکردنەوە
هەڵسەنگاندنی ياسايی بڕياری دادگای فدرالی سەبارەت بە سەکتەری نەوتی هەرێم شیکردنەوە

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت