Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR رەدی دەکاتەوە کە هیچ رێکەوتنێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کرابێت

Posted on مارس 2, 2024مارس 4, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR  رەدی دەکاتەوە کە هیچ رێکەوتنێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کرابێ.
لە بەرواری ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ دا کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان کە بە ئەپیکور APIKUR ناسراوە و لە ٨ کۆمپانیای سەرەکی بەرهەمهێنەر نەوت لە هەرێم پێک دێن رەدیکردەوە کە هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم کرابێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بۆری  عێراق – تورکیاوە.
کۆمەڵەکە دەڵێت کە لە سەرەتای ئەمساڵدا  لە بەغدا  لە ٧ و ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دا کۆبوونەوە ئەنجامدراون لە نێوان نوێنەرانی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان – لەنێویاندا نوێنەری چەند کۆمپانیایەکی ئەندامی ئەپیکور، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرجەستە بەرەو گەیشتن بە ڕێکەوتن رووی نەداوە.
▪️کۆمەڵەکە پێشتر لە چەند لێدوانێکدا رایانگەیاندووە کە تا شایستە داراییەکانی رابوردوو و ئایندەیات بە پێی مەرجە گرێبەستی کانی کەلەگەڵ هەرێم هەیانە گەرەنتی نەکرێت ئامادەنین هەناردە لەڕێی بۆرییەوە دەستپێبکەنەوە.
▪️هەروەها لە چەند نامەیەکدا لە  مانگی شوبات و نیسانی ٢٠٢٣ وە هەروەها ٢٩ ی کانوونی دووەمی٢٠٢٤دا، کۆمەڵەکە داوا لە  ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا  دەکات هەنگاو بنێن بۆ  ڕازیکردنی حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، ئەمەش پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆشکی سپی.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
▪️ئەپیکور ئەو بانگەشانەی بەرپرسانی حکومەتی عێراق ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن ڕێککەوتن کراوە  لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا (ITP)ەوە.
▪️کۆمپانیاکانی ئەندامی APIKUR پێشوازی لە کردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێرق-تورکیا ITP دەکەن. بەداخەوە تا ئەمڕۆ هیچ پێشنیارێکمان لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەبینیوە سەبارەت بەو ڕێککەوتنانەی کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە.
▪️لەماوەی ڕابردوودا چەندین لێدوانی میدیایی بێ بنەما لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقەوە درا و تیایدا ئاماژەیان بەوەدا کە ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراقییەوە. ئێمە لە پاڵنەرەکانی پشت ئەو جۆرە زانیارییە هەڵانە تێناگەین بەڵام تێبینی دەکەین کە عێراق یەک ملیار دۆلار لەدەست دەدات بۆ هەر مانگێک کەهێڵی بۆری عێراق -تورکیا  ITP بە داخراویی دەمێنێتەوە.
▪️ئاپیکور هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە کۆبوونەوە لە بەغدا لە ٧ و ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە نێوان نوێنەرانی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان – لەنێویاندا نوێنەری چەند کۆمپانیایەکی ئەندامی ئەپیکور، ئەنجام دراون. بەڵام تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرجەستە بەرەو گەیشتن بەم ئامانجە بەدی نەهاتووە کە پێشکەش بە ئەندامانی APIKUR کراوە.
▪️کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ئامادەن جارێکی تر لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆببنەوە بۆ ئەوەی بە خێرایی کێشەکان چارەسەر بکەن بۆ بەرژەوەندی هەمووان.
 APIKUR کێیە؟ 
کۆمپانیایەکی سنووردارە، پێک هاتووە لە هەشت کۆمپانیای نەوت کە  هەریەک لە:
DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy , ShaMaran Petroleum، Hunt Oil , Western Zagros
کە بەپێی یاسای ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن ئەو  کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی  نەوت و غازی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن دامەزراوە. بەمەبەستی داکۆکیکردن لە بەرژەوندی کۆمپانیا ئەندامەکانی درووستبووە.
هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی نەوتی هەرێمی كوردستان
Next Post: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی ١٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ کردووە

Related Posts

شایستەی چەند کۆمپانیایەکی بەرهەم هێنی نەوتی هەرێم لەکانوونی یەکەمی٢٠٢٠دا هەواڵ
نەوتی هەرێم و کشەکانی لەگەڵ بەغداد هەرێم رازیە بە دەستپێکرنەوەی هەناردەی نەوت بەڵام بە دوو مەرج هەواڵ
دابەزینی نەوت کێشەی گەورە بۆ بوجەی عێراق دروست دەکات هەواڵ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روانگه‌ی خۆی بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت لە دوتوێی نامیلکەیەکدا ده‌خاته‌ڕوو هەواڵ
وەزارەتی نەوت داوا لە هەرێم دەکات دەست بکاتەوە بەهاناردەی نەوت هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستی دروستکردنی کەشتی گوێزەرەوەی نەوت ئیمزاکرد هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت