Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی ١٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ کردووە

Posted on مارس 16, 2024مارس 16, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
  • حکومەتی فیدراڵ  بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بڕی ٩ ترلیۆن و ٣٧٨ ملیار دینار لە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان نەناردووە.
  • پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣برتیی بووە لە ١٦ ترلیۆن و ٤٩٧ ملیار دینار بووە.
  • کۆی ئەو بڕەپارانەی کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ حکومەتی هەرێم هاتووە  بریتی بووە لە ٧ ترلیۆن و ١١٩ ملیار دینار.
  • وەزارەتی سامەنە سرووشتییەکان بڕی ١٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ کردووە بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەک لەلایەن وەزارەتی فیدراڵییەوە بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو بڕە ڕادەستکراوانە بدرێت و نەدانی شایستەی کۆمپانیا نەوتییە بەرهەمهێنەرەکان
ئەمڕۆ هەینی ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤  فەرمانگەی میدیا و زانیاری  رایگەیاند کە حكومەتی فیدراڵی لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٩ ترلیۆن دیناری لە شایستە داراییەكانی هەرێم نەناردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، وردەكاریی پارەی فیعلی ڕەوانەكراوی لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاو كردووەتەوە و بەپێی ئەو زانیارییە فەرمییانە، ٩ ترلیۆن و ٣٧٨ ملیار دینار لە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان نەنێردراوە.
لە داتا فەرمییەكەدا هاتووە کۆی گشتیی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە پێشبینی دەکرا وەک پارەی مانگانە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ بدرێت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ١٦ ترلیۆن و ٤٩٧ ملیار دینار بووە.
لە ڕووی پارەداركردنی هەرێم وەک شایستەی خۆی لە بودجە و ئەو قەرزانەی لە ٢٠٢٣ بە هەرێمی کوردستان دراوه لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە: ئەو بڕە پارانەی حکومەتی فیدراڵ بەپێی پشکی خۆی لە بودجەی گشتیی فیدراڵی داویەتی بە حکومەتی هەرێم، ٩٩٨ ملیار دینار بووە. ئەو بڕەپارانەی وەک قەرز لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دراوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ کە بە پێنج بەش نێردراوە، ٣ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار بووە.
لەبارەی پابەندییەكانی هەرێمی كوردستان، لە داهاتەكانی فیدراڵی لە هەرێمی کوردستان لە ٢٠٢٣، داهاتە نەوتییەکانی حکومەتی هەرێم کە دەبێت بگوازرێتەوە بۆ گەنجینەی وەزارەتی دارایی فیدراڵیی عێراق، داهاتی سافی بەدەست هاتوون تا ئەوکاتەی هەناردەکردن وەستاوە لە ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢٣، واتە دوای پێدانی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان. ئەم ژمارە و داتایانە لەلایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی وردبینی دیلۆیتەوە وردبینییان لەسەر کراوە، بەپێی ڕاپۆرتی پەسەندکراوی دیلۆیت، ترلیۆنێك و ٦٩٣ ملیار دینار بووە.
هەروەها داهاتی دەروازە سنوورییەکان:ڕێژەی ٥٠٪ ی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان، كە دەبێت بگوازرێنەوە بۆ خەزێنەی فیدراڵی، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی ٢١/ دووەم، یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە ١٣ ساڵی ٢٠٢٣، هەروەها ماددەی ٢٩ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٩، بڕی ٧٢٨ ملیار دینار بووە.
بەوەش کۆی ئەو بڕەپارانەی کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی (خەرجکردنی بەشێک لە شایستەکانی حکومەتی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی، قەرزەکان، پشکی حکومەتی هەرێم لە داهاتە فیدراڵییە نانەوتییەکان و داهاتی سافیی نەوتی حکومەتی هەرێم تا بەرواری ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢٣، دوای دانی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە) بریتی بووە لە ٧ ترلیۆن و ١١٩ ملیار دینار.
تێكڕای بڕی ماوه لە پشكی هەرێم بۆ ساڵی٢٠٢٣ كە لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵە و تا ئێستا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، ٩ ترلیۆن و ٣٧٨ ملیار دینارە.
لەگەڵ بوونی ئەم تێبینییانە:
١- سەبارەت بە شایستەکان لە پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەرخانکردنی خەرجییە حاکمییەکانی، ئەو خەرجییانە بە پارەی نەختینەیی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابین ناکرێت، بەڵکوو بە شێوەی کەلوپەل هەژمار دەكرێن، هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان شایستە تەواوەکانی وەرنەگرتووە لە بەشەخۆراک و بابەتی دەرمان (داتا و زانیاریەکان لە وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەستن).
٢- تا ئێستا هیچ بڕەپارەیەکی شایستە لە خەرجییە سەروەرییەکان بە تەرخانکراوی مووچەی پێشمەرگەشەوە نەدراوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
٣ – وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ ی ٦ی ٢٠٢٣ تا ٣٠ ی ١١ ی ٢٠٢٣، بڕی ١٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ کردووە بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەک لەلایەن وەزارەتی فیدراڵییەوە بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو بڕە ڕادەستکراوانە بدرێت و نەدانی شایستەی کۆمپانیا نەوتییە بەرهەمهێنەرەکان کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
٤ – داهات و خەرجییەکانی نەوتی و نانەوتی بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وردبینییان بۆ کرا و هەماهەنگییەکان لە ئێستادا بەردەوامن، لەلایەن تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی و حکومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی وردبینی شەش مانگی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ و ڕاپۆرتێک پێشکەش کرا. ئەنجامی کۆتایی وردبینی بۆ تەواوی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ حکومەتی فیدراڵی ڕاپۆرت دەکرێت.
٥ – سەرجەم تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ سەرجەم یەکەکانی ناو وەزارەت وە فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لە حکومەتی هەرێم ئاراستەی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کراوە.
٦- وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ ی ئازاری ٢٠٢٣ـەوە زیانی زۆری بە گەنجینەی فیدراڵی گەیاندووە و هەروەها زیانی گەورەی بە کۆمپانیا نەوتییەکانیش گەیاندووە کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن؛ زیانەکانی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم بە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
                                                                                                   فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR رەدی دەکاتەوە کە هیچ رێکەوتنێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کرابێت
Next Post: وەزارەتی نەوت بە ١١ خاڵ وەڵامی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەیپیکیور)ی دایەوە

Related Posts

وەستانی بەرهەم کاریگەری دەبێت لە سەر دووبارە دەستکردنەوە بە بەرهەم ؟ هەواڵ
خواست لەسەر نەوت لەزیادبوونە و مەترسی زۆربوونی بەرهەمیش هەیە هەواڵ
دادبینییەکەی ئەمڕۆی کۆمپانیای دینا سیتی کۆتایی هات هەواڵ
هەرێم لە٢٠٢٣دا (٣٢ملیۆن) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە هەواڵ
راگەیەندراوی سۆمۆ لەسەر کۆی بەرهەمی عێراق لەگەڵ هەرێم هەواڵ
كەمال ئەتروشی.. نەخۆشە یان نیگەرانە؟
نەوتی هەرێم لەدەستی سێ ژندا
هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت