Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

ئەگەر ئۆپیک+ واز لەکەم کردنەوەی بەرهەم بهێنێت نرخی نەوت دەگاتە ٤٠ دۆلار

Posted on نوفمبر 13, 2024نوفمبر 13, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
شرۆڤەکاران دەڵێن، ئەگەر ئۆپێک+ واز لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بهێنێت، ئەگەری هەیە لە ساڵی ٢٠٢٥دا نەوت بۆ ٤٠ دۆلار دابەزێت.
خاڵە سەرەکییەکان
  • چاودێرانی بازاڕ دەڵێن ئەگەر ئۆپێک+ بڕیار بدات و پاشەکشە بکات  لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستای نەوت، ئەوا لەبەردەم  ئەگەری دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتدا دەبین .
  • دابەزینی نرخی نەوتی خاو بۆ 40 دۆلار بە مانای سڕینەوەی نزیکەی 40%ی نرخی ئێستای نەوتی خاو دێت.
  • بەڵام پێدەچێت هاوپەیمانییەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا پاشەکشەی وردە وردە هەڵبژێرێت، نەک پاشەکشەی تەواو و دەستبەجێ، شرۆڤەکاران وادەڵێن.
چاودێرانی بازاڕ پێشبینی دەکەن ساڵی ئایندە ساڵی دابەزینی نەوتی خاو بێت، دەڵێن، ڕەنگە نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت لە ئەگەری ئەوەی هاوپەیمانی نەوتی ئۆپێک+ کەمکردنەوەی بەرهەمی ئێستای خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
تۆم کلۆزا، بەرپرسی شیکاری ئاژانسی وزەی جیهانی ئۆپیس OPIS دەڵێت: “لە هەموو کاتێک زیاتر نیگەرانی لەبارەی نرخی نەوت بۆ ساڵی 2025 هەیە.”
کلۆزا ئاماژەی بەوەش کرد : ئەگەر ئۆپێک دەستبەرداری ڕێککەوتنەکان بێت و هیچ ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینەی بۆ سنووردارکردنی بەرهەمهێنانیان نەبێت، ئەگەری هەیە نرخی بەرمیلێک بۆ 30 یان 40 دۆلار دابەزێت.
دابەزینی نرخی نەوتی خاو بۆ 40 دۆلار بە مانای سڕینەوەی نزیکەی 40%ی نرخی ئێستای نەوتی خاو دێت. ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی جیهانی برێنت بە 72 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات نرخی ئایندەی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا نزیکەی 68 دۆلارە.
بەهۆی ئەوەی گەشەی خواست لەسەر نەوت لە ساڵی داهاتوودا پێدەچێت کەمێک زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل بێت لە ڕۆژێکدا، پاشەکشەی تەواوی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئۆپێک+ لە ساڵی ٢٠٢٥دا “بێ گومان دەبێتە هۆی دابەزینی زۆر توندی نرخی نەوتی خاو، ڕەنگە بەرەو ٤٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بڕوات”. گلۆستن، بەرپرسی وزە و کەشوهەوا و سەرچاوەکان لە گروپی ئۆراسیا بە کەناڵی سی ئێن بی سی ڕاگەیاندووە.
بە هەمان شێوە سۆل کاڤۆنیچ، شرۆڤەکاری باڵای وزە لە کۆمپانیای MST Marquee، ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر ئۆپێک+ واز لە کەمکردنەوەکان بهێنێت بەبێ ئەوەی ڕەچاوی خواست بکات، ئەوە دەبێتە “شەڕێکی نرخ لەسەر پشکی بازاڕ کە دەتوانێت پاڵ بە نرخی نەوتەوە بنێت بۆ ئاستێکی نزم کە لە دوای پەتای کۆڤیدەوە نەبینراوە.”
بەڵام پێدەچێت هاوپەیمانییەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا پاشەکشەی وردە وردە هەڵبژێرێت، نەک پاشەکشەی تەواو و دەستبەجێ، شرۆڤەکاران دەڵێن.
هاوپەیمانی نەوتی ئۆپێک+ پابەندبووە بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە، تەنانەت درێژکردنەوەیشی.
لە مانگی ئەیلولدا ئۆپێک+ پلانەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنی وردە وردە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە بڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە دواخست، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ وەستاندنی دابەزینی نرخی نەوت. ئەم کەمکردنەوە کە بڕی ٢.٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، لە ماوەی چارەکی دووەم و سێیەمدا جێبەجێ کراوە و بڕیار بوو لە کۆتایی مانگی ئەیلول کۆتایی پێبێت.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، هاوپەیمانییەکە دیسان بڕیاریدا زیادکردنی بەرهەمهێنانی پلان بۆ داڕێژراو بۆ مانگێکی دیکە بۆ کۆتایی مانگی کانوونی دووەم دوابخات.
دوای بڵاوبوونەوەی پەتای  Covid-19 لە چینەوە کە دووەم گەورەترین ئابووری جیهانە و گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە، کاریگەری لە سەر نرخی نەوت وکاریگەری لەسەر دابەزینی خواست هەبووە. ئۆپێک لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا کە ڕۆژی سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، پێشبینییەکانی بۆ گەشەی خواست لەسەر نەوتی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزاندووە.
هەروەها بەهۆی زۆری دابینکردنی نەوت لە بازاڕدا فشار لەسەر نرخ زیادیکردووە، بەتایبەتی وڵاتانی بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوت لە دەرەوەی هاوپەیمانی ئۆپێک، وەک ئەمریکا، کەنەدا، گویانا و بەرازیل، پلانیان هەیە دابینکردنی زیاتر زیاد بکەن، بەگوێرەی ئەوەی هێنینگ گلۆستن تیشکی خستۆتە سەر.
ساڵی ٢٠٢٥ نرخی نەوت نزم دەبێت
شرۆڤەکارانی بازاڕ هاوڕان لەسەر ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا “زیادبوونی بەرچاو” لە کۆگاکانی نەوتدا ڕوودەدات، بەپێی وتەی ماروچیا فرانسیسکۆ، ستراتیژیستی وزە لە سیتی بانک.
فرانسیسکۆ دەڵێت: “ئەگەر گروپی بەرهەمهێنەران بەردەوامبن لەسەر پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانیان، ئەوا زیادەی بازاڕ دەتوانێت نزیکەی دوو هێندە بێت و بگاتە نزیکەی 1.6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.”
تەنانەت ئەگەر ئۆپێک+ کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت پێچەوانە نەکاتەوە، ئاسۆی نرخی نەوت بە تاریکی دەمێنێتەوە. شرۆڤەکارانی سیتی پێشبینی دەکەن لە ساڵی داهاتوودا نرخی بەرمیلێکی برێنت بە تێکڕا ٦٠ دۆلار بێت.
زیادکردنی ئەو تێڕوانینە ڕەشبینانەیە، هاتنی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکایە، بەو پێیەی هەندێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە گەڕانەوەی پەیوەندی بە ئەگەری شەڕی بازرگانییەوە هەیە.
کلۆزا لە ئۆپیس OPIS وتی: “ئەگەر شەڕی بازرگانی ڕووبدات –  زۆرێک لە ئابووریناسان پێیان وایە شەڕی بازرگانی ئەگەری هەیە، بەتایبەتی دژی چین – دەتوانین نرخی زۆر کەمتر ببینین.”
هەروەها ترەمپ سیاسەتی “هەڵکەندن،گیانە ، هەڵکەند”ی “drill baby drill” بۆ بەرهەمهێنەرانی ئەمریکی پەرەپێدەدات و بەڵێنیدا نرخی وزە بۆ نیوە کەمبکاتەوە.
مات سمیس، شرۆڤەکاری باڵای نەوت لە کۆمپانیای کپلەر دەڵێت، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین دابەزێت، دەبێت نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ “خوار 40 دۆلار” دابەزێت.
سمیس زیادی کرد: لە ئێستادا نرخی بەنزین لە “شیرینی”دایە کە گاڵۆنێک بە 3 دۆلارە، بەکارهێنەران هەست بە فشاری زۆر ناکەن و نرخی شتومەک هێشتا  بەرزە بۆ بەرهەمهێنەران.
کورتە ڕاپۆرت Tags:نرخی نەوت

تصفّح المقالات

Previous Post: ئۆپێک: پێشبینیەکانی بۆ گەشەی خواست لەسەر نەوت لەساڵی ٢٠٢٥ دا کەمکردەوە
Next Post: وەزیری نەوت و لیژنەی دارایی پەرلەمان سەبارەت بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆبونەوە

Related Posts

كۆرمۆر لەنێوان پرۆژەی پارتی‌و یەكێتیدا گیری خواردووە کورتە ڕاپۆرت
نەوتی بارکراوی هەرێمKBT لە بەندەری جیهان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ دا کورتە ڕاپۆرت
شایستەی دارایی مانگی ئازار ٢٠٢١ ی کۆمپانیا نەوتییەکان کورتە ڕاپۆرت
داهاتی نەوتی هەرێم لە کێڵگەی تەق تەق – ساڵی ٢٠٢٠ کورتە ڕاپۆرت
زەنگی ژینگەیی و تەندروستی: ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ چاودێری مافی مرۆڤ لەسەر ژینگەی عیراق کورتە ڕاپۆرت
روون بین شایستەی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ی کۆمپانیا نەوتییەکان بڵاودەکاتەوە کورتە ڕاپۆرت

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت