Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

وەزیری نەوت و لیژنەی دارایی پەرلەمان سەبارەت بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆبونەوە

Posted on نوفمبر 13, 2024نوفمبر 13, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەکات بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی ، کە لەهەمانکاتدا جێگری سەرۆکی حکومەتە بۆ کاروباری وزە، پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران  عەتوان ئەلعەتوانی و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پرسی پەیوەندی نێوان وەزارەت و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کێڵگە نەوتییەکان، ڕادەستکردنی بەرهەم، و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی جەیهانەوە ئەنجامدرا.
وەزیری نەوت جەختی کردەوە لە پەرۆشی وەزارەت بۆ هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتی یاسادانان بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی پیشەسازی نەوت و گەشەپێدانی ئابووری لە وڵاتەکەدا.
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پرسە هاوبەشەکانی پەیوەست بە وەزارەتی نەوت و لیژنەی دارایی بەتایبەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، بە ئاماژەدان بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بەپێی ڕێژەی بەرهەمهێنانی پێویست بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ)، بەو پێیەی دەسەڵاتی هەناردەکردنی نەوتی عێراقی هەیە.
ڕوونیشیکردەوە، داهاتی ئەو بڕە هەناردەکراوانە دەخرێتە سەر حسابێکی تایبەت،  چەند بڕە پارەیەكی لێدەبڕدرێت بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن كۆمپانیاكانەوە بەرهەم هاتووە، ئەو بڕە پارەیە وەكو پێشینە بە كۆمپانیاكان دەدرێت.
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی 60 ڕۆژدا لایەنێکی راوێژکاری دادەمەزرێنرێت، ڕاوێژکارەکەش دەبێت لەلایەن وەزارەتەکانی نەوت و دارایی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم قبوڵکراوبێت، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لەبەر ڕۆشنایی ئەوڕێکەوتنەی کە لەگەڵ تیمە ڕاوێژکارەکە واژۆ دەکرێت، بڕی نەوتی خاوی کە لە هەرێمدا بەرهەم دەهێنرێت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دووبارە حیساب دەکرێتەوە، و ئەو داهاتەشی کە دەمێنێتەوە دەگەڕێتەوە بۆ  بودجەی حکومەتی فیدراڵی.
عەتوان ئەلعەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، یەکەم کۆبوونەوەیان لە وەزارەتی نەوت دەرفەتێکی باشە، چونکە وەزارەت  گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ لیژنەی دارایی بەو پێیەی سەرچاوەی سەرەکییە بۆ دابینکردنی دارایی بودجەی فیدراڵی.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردووە  بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە پێویستە گرێبەستەکانی  بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بگونجێندرێت لەگەڵ دەستوردا، بە لەبەرچاوگرتنی گرێبەستەکانی هەرێم بەوەی گرێبەستی (هاوبەشکردن لە بەرهەمهێنان)ە نەک گرێبەستی (هاوبەشکردنی قازانج)، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خواستێک لەلایەن هەردوو لاوە هەیە بۆ هەموارکردنەوە و گونجاندنی ئەم گرێبەستانە.
ئەلعەتوانی ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئەوکاتەی گرێبەستەکان بە شێوەیەکی یاسایی دەگونجێندرێن، دەبێت قۆناغێکی راگوزەر هەبێت کە هەمووان مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕاستەوخۆ نەوت لە هەرێمەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە بکرێت”، ئاماژەی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ گونجاندنی دۆخەکە و گرنگی هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکانی نەوتی فیدراڵی و سامانە سروشتییەکانی هەرێم، و ڕێککەوتن لەسەر ڕاوێژکارێک بۆ دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی خاو.
ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە بەرواری ٥ی تشرینی دووەم پێشنیارێکی پەسەند کرد بۆ هەموارکردنەوەی مادەی (١٢/دووەم/ج) لە یاسای بودجەی سێ ساڵی ژمارە (١٣ی ساڵی ٢٠٢٣)  بەپێی  پێشنیارەکە بەغداد رازی بووە تێچووی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت لە شەش دۆلارەوە بۆ ١٦ دۆلار زیاد بکات  تاوەکو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە، بەمەرجێک تێچووی دادپەروەرانەی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ هەر کێڵگەیەک بە جیا حیسابی بۆ بکرێت، لەلایەن دەزگایەکی ڕاوێژکاری تەکنیکی نێودەوڵەتی تایبەتمەندەوە، کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە هەرێم دەستنیشانی دەکات ، لە ماوەی (٦٠) ڕۆژدا لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە.
كۆبوونەوەی وەزارەتی نەوت و لیژنەی دارایی پەرلەمان لە بەغداد هاوكاتە لەگەڵ سەردانی ئەمڕۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان كە یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە بە بۆری بۆ بەندەری جەیهانی توركیا. 
هەواڵ Tags:هەناردەی نەوت

تصفّح المقالات

Previous Post: ئەگەر ئۆپیک+ واز لەکەم کردنەوەی بەرهەم بهێنێت نرخی نەوت دەگاتە ٤٠ دۆلار
Next Post: کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر زیادکردنی خەرجییەکانی نەوت هاتنەدەنگ

Related Posts

کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن HKN متمانەی لاوازە بەوەی کە بەم زوانە هێڵی بۆری عێراق تورکیا بکرێتەوە کورتە ڕاپۆرت
کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە هەرێم ی کوردستان فرۆشت هەواڵ
گازی بە فیڕۆ چوو وادەی کۆتایی هێنانی سوتانی گازی هاوتا لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کۆتایی هات و گازیش هەردەسوتێت هەواڵ
لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، سعودیە و ئۆپیک پلەس ئاستی بەرهەم جارێکی تر کەمدەکەنەوە هەواڵ
ئیماراتیش فێڵی کرد لەئۆپیک پلەس هەواڵ
ئەپیکور:هەرکات مەرجەکانمان جێبەجێ کران ئامادەین هەناردە دەست پێبکەینەوە هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت