Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

بەهۆی سەپاندنی سزای بەرفراوانی ئەمریکا بەسەر پیشەسازی نەوتی ڕووسیا، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

Posted on يناير 13, 2025يناير 13, 2025 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
روونبین
• وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بێ وێنەی  بەسەر کۆمپانیا نەوتیەکانی ڕوسیا و کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و بەرپرسانی ڕوسیادا دەسەپێنێت.
• سزاکە بازرگانان و کۆمپانیا خزمەتگوزاری و بیمەی ڕووسیا دەگرێتەوە.
• سزاکان بەسەر گازپرۆم نێفت و سورگوتنەفتیگاس و زیاتر لە ١٨٠ کەشتیگەلی سێبەردا سەپاوە.
• حکومەتی بەریتانیا هاوکات لەگەڵ هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ لاوازکردنی پوتین سزای هاوشێوە ڕادەگەیەنێت.
• بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی ترسی پچڕانی دابینکردنی نەوتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بڵاویکردووەتەوە، ڕێوشوێنە نوێیەکان بریتین لە سزای بێ وێنە بەسەر کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و بازرگانانی نەوت و کۆمپانیاکانی بیمەی ڕووسیا، هەروەها سنووردارکردنی توندی خزمەتگوزارییە نەوتییەکان کە لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە پێشکەش دەکرێن. هاوکات سزاکان قەدەغەکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە نەوتییەکانی ئەمریکا وەک دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت بۆ دامەزراوەکانی ڕووسیا لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ەوە لەخۆدەگرێت.
ئەم بڕیارە چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت و پێشوازی لە دۆناڵد ترەمپ بکات بۆ خولی دووەمی دراوە.
ئەمڕۆ ترامپ ڕایگەیاند کە بەم زووانە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسیەکەیدا هەماهەنگی کۆبوونەوەیەک دەکات و پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەی داهاتوودا پرسی کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا (کە واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە)، لەگەڵ مەلەفی تردا باسبکات.
دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەرفراوانی بەسەر پیشەسازی نەوتی ڕووسیادا ڕاگەیاند، لە ڕۆژی هەینیەوە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆوو شەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکاندا بەرزبویەوە بۆ 81.50 سەنت ، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 78 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. پێوەرەکان بەرزترین ئاستی خۆیان لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە تۆمارکردووە.
سزاکان کۆمپانیاکانی نەوتی ڕووسی گازپرۆم نێفت و سورگوت نەفتگاز و کۆمپانیاکانی سەر بە ئەوان و زیاتر لە ١٨٠ تانکەر و زیاتر لە دەیان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وزەی ڕووسی دەکەنە ئامانج. سزاکان ئەلێکساندەر ڤالێریڤیچ دیوکۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گازپرۆم نێفت دەگرێتەوە.
بەپێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو کەشتیانەی کە دەکرێنە ئامانج، بریتین لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کە بەشێکن لە “کەشیگەلی سێبەر”ی ڕووسیا کە خۆیان لە سزاکانی پێشووی سەر هەناردەکردنی وزەی ڕووسیا ڕزگار کردووە.
جانێت یێلن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا ڕێوشوێنی گشتگیر دەگرێتەبەر دژی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی ڕووسیا بۆ دابینکردنی بودجەی شەڕی دڕندانە و نایاسایی دژی ئۆکرانیا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەم کارانە مەترسییەکانی پەیوەست بە بازرگانی نەوتی ڕووسیا زیاد دەکەین، لەوانەش کەشتیوانی و دارایی کە پشتگیری لە هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا دەکات”.
بەگوێرەی بۆب یاوگەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئایندەی وزە لە کۆمپانیای میتسوهۆ سیکیوریتیز، لە یاداشتێکدا بۆ کڕیارەکانی ڕۆژی هەینی دەڵێت: شارەزایانی بازاڕی نەوت پاڵاوگەکانی هیندستان و چینی کە نەوتی ڕووسیایان هاوردە کردووە، ناچارن بەدوای نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگەڕێن.
ئیدارەی بایدن هەوڵیداوە گوشارەکان لەسەر ڕووسیا زیاد بکات و پاڵپشتی لە ئۆکرانیابکات پێش دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا  دۆناڵد ترەمپ.
بۆب مەکنالی، سەرۆکی گروپی وزەی ڕاپیدان دەڵێت: ئیدارەی بایدن سزای توندتری بەسەر کەرتی وزەدا هەڵبژاردووە، ئەمەش بازاڕێکی نەوتی سەرسوڕهێنەر کردووە کە لە مەترسییەکانی سزاکان ڕازی بووە.
 پێشبینی دەکرێت نرخی نەوتی خاوی برێنت بەردەوام بێت لە بەرزبونەوە تا ئەو کاتەی ئاماژەکان لە تیمی ترەمپەوە دەردەکەون کە ئایا بەردەوام دەبن لەسەر ئەم سزایانە یان نا.
کورتە ڕاپۆرت

تصفّح المقالات

Previous Post: دادگای کەرخ لە بەغدا پووچەڵکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە
Next Post: حکومەتەکەی سودانی پەشیمان بووەتەوە لە هەمواری مادەی ١٢ی یاسای بوجە بەو شێوەی کە لەگەڵ هەرێم ڕێکەوتن کرابوو

Related Posts

بەرهەمی نەوتی هەرێم زۆر کەمی کردووە؟ کورتە ڕاپۆرت
کۆمپانیا نەوتییەکان داوای نێوەندگیری ئەمریکا دەکەن بۆ هێورکرنەوەی گرژییەکانی عێراق و کوردستان کورتە ڕاپۆرت
نوێترین زانیاری لەسەر پێنج کێڵگەی نەوت و گازی هەرێم کورتە ڕاپۆرت
لە دادبینییەکەی کۆمپانیا دیناستی دژی حکومەتی هەرێم و دکتۆر ئاشتی هەورامی چی گوزەرا؟ کورتە ڕاپۆرت
حکومەتی هەرێم شایستەی مانگی ئەیلولی کۆمپانیاکانی نەوت دەدات کورتە ڕاپۆرت
نەوتی بارکراوی هەرێمKBT لە بەندەری جیهان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ دا کورتە ڕاپۆرت

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت