Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

گێنێڵ ئەنێرجی کێڵگەی “تەق تەق”ی ڕادەستی حکومەتی هەرێم کردەوە

Posted on يناير 31, 2025فبراير 1, 2025 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

  • گەنێڵ ئەنێرجی لە چوار ساڵدا لە پێنج کێڵگە شکست دەهێنێت  و ناتوانێت گاز و نەوت بەرهەم بهێنێت.
  •  تەق تەق یەکێک لە گەورەترین کێڵگەکانی نەوتی هەرێم  و باشترین جۆری نەوت چیتر توانای بەرهەمی نییە. 
  •   لەماوەی تەمەنی کێڵگەی تەق تەق دا  زیاتر لە 225 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
کۆمپانیای گێنێل ئینێرجی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دەرچوون لە گرێبەستی گەڕان و پەرەپێدانی کێڵگەی    تەق تەق PSC و  کۆمپانیاکە دەڵێت “ئەم رێکەوتنە هەر پابەندبوونێک لە داخستتی کێڵگەکە مابێت ناهێڵێت”.
کێڵگەی تەق تەق لە ساڵی ٢٠١٤دا گەورەترین کێڵگەی نەوت بوو کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان لە کوردستان بەڕێوەی دەبرد و بەرهەمهێنانی ١٠٣ هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا، لە ساڵی ٢٠١٥دا بەرهەمی گەیشتە لوتکە.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ دا ئاستی بەرهەم گەشتە 148,200بەرمیل لەرۆژێکدا پاشان لەنیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ دا ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە کەمبویەوە بۆ  128,900بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و ڕێژەی بەرهەمهێنان لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠١٥دا دەستی بە دابەزینێکی بەرچاو کرد . وتێکڕای بەرهەمی رۆژانەی 117 هەزار بەرمیل بوو،
لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەرهەم بۆ 13,000 بەرمیل دابەزی, وە بەردەوام بوو لە دابەزین تاوەکو پێش وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم  لە ڕێی بۆرییەوە لە ٢٥ ی ئازاری ٢٠٢٣ دا لەوکاتەدا ئاستی بەرهەم دابە زیبوو بۆ  3,610  بەرمیلی رۆژانە.
لەدوای وەستانی هەناردەوە چیتر بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەکە دەستی پێ نەکردەوە تاوەکو  سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ کۆمپانیاکە رێک کەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا کە کێڵگەکە رادەست  بکاتەوە.
بەپێی ئەو داتایانەی روونین بینیویەتی کێڵگەی نەوتی تەق تەق 99.08%ی کۆی ئەو یەدەگەی کە دەتوانرێت دەربهێنرێت بەکارهێنراوە. بۆیە بەرهەم هێنانی نەوت لە کێڵگەکەدا  چی تر ئابووریی نەبووە.
زۆریک لە شارەزایان باوەڕیان وایە کێڵگەی تەق تەق بەهۆی خراپ بەکارهێنان و فشاری زۆرەوە حەشارگەکەی تێکدراوە و لە گەورەترین کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوتەوە زۆر بە خێرایی بوو بەبچوکترین کێڵگەی هەرێم و دواتریش داخرا.
کێڵگەی تەق تەق لە ساڵی 2008 دەستی بە بەرهەمهێنانی کردووە،  زیاتر لە 225 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
لەماوەی ٦ ساڵدا لە ٢٠٠٨ تا ٢٠١٤ حەشارگەی کێڵگەکە تێکدرا. 
کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی لەزۆر کێڵگەی نەوت و گازی هەرێم وە بەرهێنانی دەکرد و خاوەن پشک بوو،   لەوانە کێڵگە نەوتییەکان تاوکی، سەرتا، چیاسورخ،قەرەداغ، ئەم کێڵگە نەوتییانە هەموویان جگە لە قەرەداغ کێڵگەی بەرهەمهێن بوون، ئێستا  جگە لە تاوکی هەموو کێڵگەکانی تر  تەسلیم کراوەنەتەوە و کۆمپانیاکە شکستی هێناوە لەبەرهەمهێنان تێیاندا.، کێڵگەی تاوکیش دی ئێن ئۆ سەرکارە تێیدا نەک گەنێڵ ئەنێرجی. هەروەها  کێڵگەی تاوکیش بارودۆخی زۆر باشتر نییە بەرهەمی لە ١٤٨ هەزارەوە دابەزیوە بۆ کەمتر لە ٣٠ هەزار بەرمیل.
بەهەمانشێوە  گێنێڵ لە هەردوو کێڵگەی گازی میران و بنە باوێ شکستی هێنا لە بەرهەم هێنانی گازدا و حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەو دوو کێڵگەیەشی لێوەرگرتەوە و گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە. کۆمپانیاکە لە دادگای نێوبژیوانی لەندەن داوای قەرەبووی چەند ملیار دۆلاری لەحکومەتی هەرێم کرد بەڵام دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن کۆتایی ساڵی ڕابردوو  بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی پشتڕاستکردەوە .
ئەم کۆمپانیایە یەکەم کاری لەبواری نەوتدا لەهەرێمی کوردستان و لە کێڵگەی تەق تەق کردووە، بۆیە هیچ شارەزاییەکی پێشتری لەنەوت وزەدا نەبووە. 

هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: حکومەتی هەرێم داوای قەرەبووی تێچووی دادگای ناوبژیوانی لە کۆمپانیای گێنێڵ ئەنێرجی دەکات
Next Post: ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا

Related Posts

حکوومەتەکانی عێراق و تورکیا ڕاگەیاندراوێكی هاوبەشیان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت بڵاو كردەوە هەواڵ
کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک هەواڵ
بۆ بوژاندنەوەی ئابووری وڵاتەکەی، چین بەنیازە ٣٢٥ ملیار دۆلار بۆندی حکومەت دەربکات هەواڵ
کۆبونەوەی ئۆپیک+ بڕیاری زیادکردنی بەرهەم دەدات؟ هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق بەنوسراوێک ڕیکارو ماوەی داناوە بۆ ڕادەستکردنی سێکتەری نەتی هەرێم هەواڵ
ووتەی د. ئومید سەباح لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە مەلەفی نەوت هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت