Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

حکومەتی هەرێم داوای قەرەبووی تێچووی دادگای ناوبژیوانی لە کۆمپانیای گێنێڵ ئەنێرجی دەکات

Posted on يناير 28, 2025فبراير 1, 2025 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
روونبین
دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دا ، کۆمپانیای گێنێڵ ئەنێرجی ، (گێنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد)، دۆسیەیەکی ناوبژیوانی دۆڕان کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەسەری تۆمارکرابوو،  سەبارەت بە مافی حکومەتی هەرێم بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان بۆ کێڵگەکانی میران و بینا باوی.
کۆمپانیای گنێڵ ئەنێرجی دەڵێت ‘بە سەرنجدان  لە هۆکاری سنوورداری تانەدان لە بڕیاری ناوبژیوانی LCIA، هیچ تانەیەکمان لە بڕیارەکە نەداوە وادەی تۆمارکردنی تانەدان  لە بڕیارەکەش  تێپەڕیوە. 
ئێستا لە  پرۆسەی دیاریکردنی تێچونەکانە، تیایدا  ناوبژیوانان بڕی ئەو تێچوونانە دیاری دەکەن کە دەبێ بەسەر کۆمپانیای گێنێڵ ئەنێرجی (گێنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەددا) بسەپێندرێت.
قۆناغی یەکەمی ئەم پرۆسەیە ئەوە بوو کە حکومەتی هەرێم داواکاری خۆی بۆ تێچوونەکان پێشکەش بە دەستەی ناوبژیوانی بکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای نزیکەی ٣٦ ملیۆن دۆلار دەکات بۆ ئەو تێچوونانەی کە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ تووشی بووە.
کۆمپانیاکە پێی وایە، ئەم بڕە پارەیە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە کۆی تێچووی کۆمپانیای جێنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد بە درێژایی پرۆسەی ناوبژیوانی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دەستیپێکردووە.
قۆناغی داهاتووی پرۆسەکە ڕێگە بە (گێنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد) دەدات کە تانە پێشکەش بکات لە دادگای ناوبژیوانی دژی داواکاری تێچووی حکومەتی هەرێم.
گەنێڵ پێی وایە ئەو بڕە پارەیی حکومەتی هەرێم وەکو قەرەبوو داوای دەکات زۆرە، کۆمپانیاکە دەڵێت، ەبێت دڵنیابین  لەوەی کە بڕیاری کۆتایی لەسەر تێچوونەکان سنووردارە بەو تێچوونانەی کە بە شێوەیەکی مەنتقی، دادپەروەرانە و پێویست تووشی بووە.
  • کێڵگەی بنەباوێ ٣٠٠ کم لەسنووری تورکیاوە دورە وە ٦٠ کم لە هەولێرە وە . یەکەم گرێبەست لەساڵی ٢٠٠٦ کراوە. یەدەگی نەوتی بنەباوێ مەزەندەکراوە بە ٣٤ ملیۆن بەرمیل نەوت لە جۆری زۆر سوك API 45 و هەروەها یەدەگی گازیش بە ٨٫٢ ترلیۆن مەتر سێجا مەزەندەکراوە.و لەساڵی دا ٢٠٠٧ یەکەم بیر لێدراوە و تا ساڵی ٢٠١٤ شەش بیر لێدراوە و تەواو بووە ، هەر لەو ساڵەدا ڕاگەیەنرا کە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە کەمە بەڵام گازێکی زۆری هەیە. بنەباوێ بەرهەمی گازی چاوەڕێدەکرێت بەدوو قۆناغ لە ٣٥٠بۆ ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانە بێت. یەکەم ماوەی بنیات نان و دووەمیش ماوەی سەقامگیری بەرهەم کە پێدەوترێ (Plateau period). پاشتر بەپێی گرێبەستی کرین Lifting Agreement کە لە مانگی شوباتی ٢٠١٧ دا ئیمزاکراوە، حکومەتی هەرێم گازی بنەباوێ دەکرێت بەنرخی ١,٢$ بۆ هەر هەزار پێ سێ جایەك. بەپێی رێکەوتنەکە پەرەپێدان بە دوقۆناغ دەکرێت، قۆناغی بنیات نان کە دوساڵە و قۆناغی دوەم ١٠ ساڵ دەبێت.
  • کێڵگەی گازی میران دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانییەوە، ڕووبەری گرێبەستی میران 293 میل چوارگۆشەیە و یەدەگی گازی سروشتی مەزەندە دەکرێت بە ٦.٨ بۆ ٩.١ تریلیۆن پێ سێجا (نزیکەی لە نێوان ١٩٢ بۆ ٢٥٧ ملیار مەتر سێجا) غازی سروشتی و 95 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدایە.
هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: سەرۆکایەتی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە، وە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان کۆبوونەوە
Next Post: گێنێڵ ئەنێرجی کێڵگەی “تەق تەق”ی ڕادەستی حکومەتی هەرێم کردەوە

Related Posts

هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس ڕێکەوتن مانگی تەموزیش وەک حوزەیران بەرهەم کەم بکەنەوە هەواڵ
روونکردنەوەی وەزارەتی وزەو سامانە سروشتییەکانی تورکیا سەبارەت بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەواڵ
ڕێکەوتنەکەی ئۆپیک پلەس بەفەرمی دە چێتە قۆناغی دووەمەوە. هەواڵ
نرخی نەوت جارێکی تر بەرز دەبێتەوە هەواڵ
د. ئومێد سەباح: تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ ده‌داته‌وه‌ هەواڵ
داهات و هەناردەی عێراق لە مانگی ئازاردا هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت