Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ترسە لە : سەپاندنی باجەکانی ترەمپ و بەرزبوونەوەی بەرهەمی ئۆپێک

Posted on مارس 7, 2025مارس 7, 2025 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
روونبین
نرخی نەوت دابەزی بۆ نزمترین ئاست لە دوای ساڵی 2021ەوە، دوای ئەوەی وڵاتانی هەناردەکری نەوت -ئۆپیک- (سعودیە و بەرهەمهێنەرانی دیکە) بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی زیاد بکەن، ئەمەش بازاڕی توشی سەرسوڕمانکرد.
رۆژی چوارشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نادڵنیایی ئابوری لە سەرانسەری بازاڕە جیهانییەکاندا، ئەمەش بەشێکی لە کاردانەوە بۆ سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
هەروەها لە ساڵی ڕابردووەوە ئۆپێک+ ئاماژەی بە نیازی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت کردووە، بەڵام ئەنجامدانی ئەو کارە لە ئێستادا و لەکاتی ئەو گێژاوەی کە بەهۆی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و هاوبەشەکانییەوە دروست بووە، بەشێک لە شرۆڤەکارانی تووشی سەرسوڕمان کردووە.
شیکاران پێشبینیان کردبوو کە ئۆپێک+ زیادکردنی بەرهەمهێنان دوابخات بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە ئابوورییە گەورەکانی سەپاندنی باجەکا.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت کە پێوەرێکی نێودەوڵەتییە، نزیکەی 3.6% دابەزی و گەیشتە 68 دۆلار و 50 سەنت، کە نزمترین ئاستە لە ساڵی 2021ەوە.

بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، وەکو نیشانەیەکی ئەگەری لاوازی خواستدا، کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا لە هەفتەی کۆتایی مانگی شوباتدا بە بڕی 3.6 ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە، کە زۆر زیاترە لەوەی شیکاران پێشبینیان دەکرد. بەڵام هێشتا بەڕێژەی 4% لە خوار تێکڕای ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووە.
چەندین هۆکاری دژبەیەک هەن کە کاریگەرییان لەسەر نرخی نەوت هەیە.
بەکارهێنانی نەوت زۆر هەستیارە بەرامبەر بە ئەدای ئابوری جیهانی، ئەمەش دەکرێت خاو بێتەوە ئەگەر شەری بازرگانی چڕتر ببێتەوە و کاریگەری لەسەر بازرگانی و گەشتی ئاسمانی و چالاکیەکانی دیکە دروست دەکات.
لە هەمان کاتدا چەند وڵاتێکی ئەندامی ئۆپێک+ لەوانەش ئیمارات و عێراق دەیانەوێت بەرهەمهێنان زیاد بکەن، بەشێکیش بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی. ئۆپیک پلەس سعودیە و ڕووسیاش لەخۆدەگرێت.
شرۆڤەکاران دەڵێن وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت خۆیان لە زنجیرەیەک ڕێککەوتنی ئاڵۆزە گلاندوە کە بازاڕ بە ئەستەم دەتوانێت لێکدانەوەی بۆ بکات.
بازرگانان ترسیان لەخستنەوە بازاڕی ملیۆنان بەرمیل نەوت هەیە کە لە ئێستادا ڕاگیراون ، لە کاتێکدا کە بەکارهێنانی نەوتی جیهانی گەشەیەکی کەمی هەیە.
جگە لەوەش زەحمەتە بتوانرێت کاریگەری ستراتیژی وزەی ئیدارەی ترەمپ لەسەر بازاڕەکانی نەوت بخەمڵێندرێت. سزای توندتر لەسەر بەرهەمهێنەرانی وەک ئێران و ڤەنزوێلا دەتوانێت دابینکردنەکان کەم بکاتەوە، بەڵام شل کردنی ڕێساکان لە پیشەسازی نەوتی ئەمریکادا دەتوانێت بەرهەمهێنان زیادبکات.
هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر وزەی ڕووسیا وەک بەشێک لە هەوڵێک بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە شەڕی ئۆکرانیادا دەتوانێت زیادکردنی پێداویستییەکانی جیهانیش زیاد بکات.
ڕێکخراوی ئۆپێک+ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، بەرە بەرە ئاستی بەرهەمیان زیاد دەکەن ، تا ساڵی ٢٠٢٦ هەموو ئەوبڕەی کەمیان کردووەتەوە دەیگەڕێنمەوە بۆ بازاڕ واتە بڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، واتە نزیکەی 2%ی دابینکردنی جیهانی زیاد دەکات. هەروەها گروپەکە یەکشەممە ڕایگەیاندووە، ئەگەر مەرجەکان پێویستیان پێی هەبێت، دەتوانێت ئەو زیادکردنانە ڕابگرێت یان تەنانەت پێچەوانەی بکاتەوە.
هەندێک لە شیکەرەوەکان پێیان وایە، بەرهەمهێنەران دەتوانن دەست بکەن بە سووککردنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، چونکە دەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ بارودۆخەکان دا بە کەم کردنەوە یان زیادکردنی بەرهەم هەرکات پێویست بێت.
هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: ئەپیکور:هەرکات مەرجەکانمان جێبەجێ کران ئامادەین هەناردە دەست پێبکەینەوە
Next Post: ئیدارەی ترەمپ کۆتایی دەهێنێت بە پێدانی مۆڵەت بە عێراق  بۆ کڕینی کارەبا لە ئێران

Related Posts

هەناردەی نەوتی كەركوك بەڕێژەی (53%) كەمیكردووە هەواڵ
سعودیە دەڵێت: کەمکردنەوەی نوێی بەرهەم نیشانەی بەهێزی پێکەوە کارکردنی سعودیە و روسیایە هەواڵ
وەزارەتی نەوتی ئێران نوسینگەیەک لە هەرێم و دوو نوسینگەش لە بەغداو بەسرە دەکاتەوە هەواڵ
ئەمریکا بوو بە دووەم هەناردەکەری نەوت بۆ هیندستان سعودیەش بۆ چوارەم دابەزی هەواڵ
دادبینییەکەی ئەمڕۆی کۆمپانیای دینا سیتی کۆتایی هات هەواڵ
بوژانەوەی بەکاربردنی بەنزین لە هندستان ئاماژەیەکی باشە بۆ بازاڕی نەوت. هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت