Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

Posted on مارس 29, 2025مارس 29, 2025 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
▪️ رۆژی ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥  کۆمپانیای بی پی و حکومەتی عێراق گرێبەستی دووبارە گەشەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک واژۆ کرد.
▪️ کۆمپانیای بی پی ڕەزامەندی کۆتایی حکومەتی وەرگرتووە بۆ گرێبەستەکەی بۆ وەبەرهێنان لە دووبارە گەشەپێدانی چەند کێڵگەیەکی زەبەلاحی نەوتی کەرکوک لە باکوری عێراق.
گرێبەستی نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور (NOC) و کۆمپانیای غازی باکوور (NGC) و بی پی bp بریتییە لە نۆژەنکردنەوە و دووبارە گەشەپێدانی کێڵگەکان، کە کەرتی نەوت و گاز و کارەبا و ئاو دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەگەری وەبەرهێنان لە گەڕان و پشکنین Exploration .
ڕێککەوتنی کۆتایی لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، و مورای ئۆچینکلۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بی پیbp، لەگەڵ نادر زەکی، سەرۆکیڵ بی پی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، و زەید ئەلیاسیری، سەرۆکی بی پی عێراق واژۆ کرا.

“بی پی مێژوویەکی دوور و درێژی لە عێراق هەیە، ئێمەش بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بنیادنانی زیاتر لەسەر  ئەم میراتە دەکەین لەکاتێکدا  دەست دەکەین بە خولێکی نوێ  لە بەرهەمهێنان لە وڵاتدا.” مۆرای ئۆچینکلۆس

 بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بی پی  مۆرای ئۆچینکلۆس وتی: “بی پی مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە عێراق، و ئێمە چاوەڕێی بنیاتنانی زیاتر لەسەر ئەم میراتە دەکەین لەکاتێکدا دەست دەکەین بە خولێکی نوێی بەرهەمهێنان لە وڵاتدا.
هەر لە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە ، ئێمە بە پەرۆشین بۆ ئەوەی بتوانین دەست بە کارەکانمان بکەین. لەگەڵ هاوبەشەکانمان، ئامانجمان گەیاندنی ئۆپەراسیۆنە ئاست بەرزەکانی جیهانە لەڕێگەی تێکەڵکردنی زانیاری قووڵی ناوخۆیی لەگەڵ ئەزموونمان لە بەڕێوەبردنی بوارە زەبەلاحەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژە گەورەکان بە شێوەیەکی سەلامەت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گەشەپێدانی بازرگانی نەوت و غازی بی پی، کە  تەواوی هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیژی ئێمە بۆ بەهێزکردنی پۆرتفۆلیۆی  گەڕان و پشکنینمان upstream”.
دوای پەسەندکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە، بی پی لە ژێر چاودێری حکومەت کاردەکات بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی سەرکاری نوێ – ڕێکخراوێکی تۆمارنەکراوی نافەرمییە- کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ستافی کۆمپانیای نەوتی باکور NOC و  کۆمپانیای غازی باکور NGC پێکهاتووە، هەروەها ستافی BPی پاڵپشتکراو – بۆ ئامادەکاری بۆ قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەپێدان.
ڕێککەوتنەکە تایبەتە بە قۆناغێکی سەرەتایی و بەرهەمهێنانی نەوت و غازی زیاتر لە سێ ملیار بەرمیل هاوتای نەوت لەخۆدەگرێت. ڕێککەوتنەکە قوبەی بابا و ئاڤانا لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک و سێ کێڵگەی تەنیشت یەکتر دەگرێتەوە کە بریتین لە” بای حەسەن و جەمبور و خەباز” لە عێراقی فیدراڵ کە لە ئێستادا لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکورەوە بەڕێوەدەبرێن.
پێدەچێت دەرفەتی گەورەتر لە سەرانسەری گرێبەستەکە و ناوچەکانی دەوروبەریدا تا ٢٠ ملیار بەرمیل نەوتی هاوتا لەخۆبگرێت.
وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکە، قەرەبووکردنەوەی بی پی پەیوەست دەبێت بە قەبارەی بەرهەمهێنانی زیادە، نرخ و تێچووی زیادە. کۆمپانیای بی پی دەتوانێت پشکێک لە بەرهەمهێنان و یەدەگەکان تۆمار بکات کە گونجاوبێت لەگەڵ ئەو پارەیەی کە بەدەستی دەهێنێت بۆ یارمەتیدانی زیادکردنی بەرهەمهێنان.
وەبەرهێنان لە پرۆژەکەدا توانای درووستکردنی دەرفەتی ئابووری و گەشەسەندنی هەیە لە دەڤەری کەرکوک – درووستکردنی سوودی بەرجەستە بۆ دانیشتوانی ناوخۆیی، باشترکردنی تواناکانی زنجیرەی دابینکردن، و ڕەخساندنی هەلی کارێکی نوێ.
هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: ئەپیکۆر ناڕازییە لە ڕێکار و هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق
Next Post: راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان

Related Posts

دادبینییەکەی ئەمڕۆی کۆمپانیای دینا سیتی کۆتایی هات هەواڵ
کۆمپانیای شێل بەرگری لە خۆی دەکات سەبارەت بە کڕینی نەوتی هەرزانی رووسی هەواڵ
رۆسنەفت بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار دەدات بەکەسێک بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ هەرێمدا سەربگرێت هەواڵ
کۆمپانیای ترافیگورا کۆتایی بە گرێبەستی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ کوردستان هێنا هەواڵ
کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر زیادکردنی خەرجییەکانی نەوت هاتنەدەنگ هەواڵ
بەر هەم هێنانی نەوت لە کێڵگەی هەولێر ڕاگیرا هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت