
راپۆرتی روونبین سەبارەت بە “کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و دانا غاز و لە دادگای نێوبژیوانی لەندەن”
رێکخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت رۆژی ١١ ی ئەیلولی ٢٠١٩ راپۆرتی ژمارە ١ ی بڵاوکردەوە کە سەبارەت بە ” کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و دانا غاز و لە دادگای نێوبژیوانی لەندەن”. وێنەیەکی راپۆرتەکە حکومەت و پەرلەمان و ڕاگەیاندنەکان نێردراوە.
لە سۆنگەی هەستکردنمان بە گرنگی شەفافیەت و ڕۆڵ و کاریگەریی لە سەر درووستکردنی ژینگەیەکی تەندرووستی کارو گەڕانەوەی متمانە لە نێوان هاوڵاتی وحکومەتدا، ئێمە وەكو رێکخراوی روونبیین لە بواری شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت، بەشێك لە ئەرکو کارەکانمان بەشداری کردنی کاریگەرە لە بنیاتنانی بنەماکانی شەفافییەت لە بواری نەوت و گازدا.
لە ڕێگەی ئەم ڕاپۆرتەوە هەوڵ ئەدەین بە زمانێکی سادە و بەکورتی باسی گرنگی شەفافییەت بکەین و چەند دەستەواژەیەك باس و پێناسە بکەین لەناویاندا سیستەمی مالی نەوت وجۆری گرێبەستە نەوتییەکان روون دەکەینەوە تاوەکو خۆێنەری ئەم راپۆرتە ئاشنابێت پێیان. پاشان بە شێوەیەکی شەفاف خوێندنەوە بۆ گرێبەستەکەی نێوان حکومەتی هەرێم و دانا گاز بکەین، هەل و مەرجی گرێبەستەکەی نێوانیان بخەینە روو، وە هۆکاری درووست بوونی کێشەکان باس بکەین، پاشان کێشەکان لە دادگای نێوبژیوانی لەندەن وخاڵە سەرەکێکانی داواکان شەن وکەو دەکەین. وەهەروەها ئەو خاڵانەی کە پێمان وایە کە بۆتە هۆی لاوازی ئاستی بەرگری حکومەتی هەرێم بەرامبەر دانا گازدەستنیشان دەکەین .پاشان باسی ڕیکەوتنی لایەنەکانی کێشەکە لەدەرەوەی دادگا وە خۆێندنەوەی روونبین لەوبارەیەوە باس دەکەین. لەکۆتایدا هەڵوێستی حکومەت و پەرلەمان و داواکاری گشتی لەسەر ئەم پرسە دەخەینە روو.
ئەم ڕاپۆرتە لە لایەن “فریا کاڵێ و یادگار سدیق” ـەوە ئامادەکراوە.
کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و دانا غاز و لە دادگای نێوبژیوانی لەندەن
