نرخی نەوت بەشێوەیەکی کاتی بەرز دەبێتەوە

2020-10-09 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

نرخی نەوت ڕۆژی هەینی ٢٠٢٠/١٠/٩ بەشێوەیەکی کاتی بەرزبویەوە. دوو هۆکار لەپشت بەرزبونەوەی ئەم جارەی نرخی نەوتەوە هەیە، یەکەم: ئەو باوبۆرانەیە کە کەناراوەکانی کەنداوی مەکسیکی گرتووەتەوە لە ئەمەریکا، تائێستا هۆکاری کەمبونەوەی ١,٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە.

دووەم بەهۆی مانگرتنی کرێکارانی سێکتەری نەوتی نەرویجیە و لە ئەنجامدا کاریگەری لەسەر ٢٥٪ ی بەرهەمی ئەو وڵاتە دروست کردووە.

کەم بونەوەی بەرهەمی وڵاتانی دەرەوەی هاوپەیمانی ئۆپیک کاتییە بەڵام کاریگەری لەسەر دابین کردنی نەوت لە بازاڕدا دروست کردووە و هاوکار دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی باڵانس بۆ بازاڕی نەوت، هەربۆیە نرخی نەوتی برێنتی بۆ ٤٣٫٤٢ دۆلار و نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ ٤١٫٣١ دۆلار بەرزکردووەنەوە.