ڕاپۆرتی”چاكسازی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م” لە دوتوێی کتێبێکدا بڵاوکرایەوە

2021-07-10 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

ڕوونبین

لە یادی دووساڵەی کابینەی نۆ دا حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی چالاکییەکانی لە دووتوێی كتێبێكدا بەناوی  “چاكسازی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م”ى چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.

ئەم کتێبە لە حەوت بەش پێک دێت بەم شێوەیە:

بەشی یەكەم : دۆخی ئابووری حكومهتی هەرێمی كوردستان( خەرجی و داهات).

بەشی دووەم: داهات و خەرجی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەشی سێیەم: چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم و بەشێك لە خزمەتگوزارییەكان. لەم بەشەدا باسی ١٨ وەزارەت و چەند دەستەیەکی تێدا دەکات بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت لە ناویاندا ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نابینرێت.

بەشی چوارەم: باسی جێبەجێكردنی یاسـای چاكسـازی دەکات.

بەشی پێنجەم: گرنگتریـن پڕۆژەکان لە دوو سـاڵی ڕابـردوودا
بەشی شەشەم: هێڵە گشـتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم
بەشی حەوتەم: چاكسـازی لـە گوتارەكانی سـەرۆكی حكومەتـدا.

لەسەرەتای کتێبەکەدا باسی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە:
خەرجی حكومەت لە مانگێكدا (995 ملیۆن) دۆلارە و داهاتەكانی (539 ملیۆن) دۆلارە

خەرجی حكومەتی هەرێم لە یەك مانگدا:

•    حكومەت لە مانگێكدا پێویستی بە نزیكەی (995 ملیۆن) دۆلار هەبووە بەم شێوەیە:
•    (775 ملیۆن) دۆلار بۆ موچەی موچەخۆران.
•    (205 ملیۆن) دۆلار بۆ موچەی كارپێكردن ( تەشغیلی)
•    (35 ملیۆن) دۆلار بۆ خەرجی وەبەرهێنان ( پرۆژەكانی حكومەتی)

داهاتی حكومەتی هەرێم لەیەك مانگدا 

آ-     (٥٣٩ ملیۆن) دۆلار داهاتی مانگانە لەم سەرچاوانەوەدەست كەوتوون:
١-    (٢٩٥ ملیۆن) دۆلار داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ خەزێنەی حكومەت، لە بنەڕەتدا (٧٢٠ ملیۆن) دۆلار كۆی گشتی داهاتی نەوتە، بەڵام (٤٢٥ ملیۆن) دۆلاری دەدرێتەوە بە موستەحەقاتی كۆمپانیا و قەرزەكان.  
٢-    داهاتی ناوخۆ : (٢٤٤ ملیۆن) دۆلار (پێش دەستبەكاربونی كابینەی نۆیەم داهات ١٤٠ ملیۆن دۆلار بووە) نزیكەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ لەكابینەی نۆدا زیادی كردووە، بەهۆی چاكسازیەوە.
ب –     پارەكەی عێراق: (٣٨٣ ملیۆن) دۆلار ، لە مانگی ٤ی ٢٠٢٠ەوە ئەم پارەیە وەستێندراوە.
ج-   یارمەتی هاوپەیمانان: بڕی (١٧ ملیۆن) دۆلار.

كورتهێنان لە خەرجی و داهات:

•     كۆی داهاتی ناوخۆ دەگەیشتە(٩٣٩ ملیۆن) دۆلار
•     لەكاتێكدا خەرجی حكومەت لەمانگێكدا (٩٩٥ ملیۆن) دۆلار بووە
•     بەم پێیە لە كابینەی نۆدا حكومەت مانگانە بڕی (٥٦ ملیۆن) دۆلار كورتهێنانی هەبووەو وەكو قەرز كەوتووەتە سەرشانی حكومەت.

نمونە: داهات و خەرجی حكومەت لە  نێوان مانگی ٢٠١٩/١٢ و مانگی ٢٠٢٠/٤ :

•     داهات و خەرجی لە مانگی ١٢ی ٢٠١٩ (ئەمە ئەو مانگەیەكە  هێشتا نرخی نەوت دانەبەزیوەو قەیرانی كۆرۆنا سەری هەڵنەداوە) :
   •  تێكرای داهات لە مانگەكەدا (٩٣٩ ملیۆن) دۆلار بووە:
•     داهاتی نەوت ئەوبەشەی گەراوەتەوەبۆ وەزارەتی دارایی: (٢٩٥ ملیۆن) دۆلار.
•     داهاتی ناوخۆ: (٢٤٤ ملیۆن) دۆلار
•     بەشە بودجەی هەرێم لەبەغداد: (٣٨٣ ملیۆن) دۆلار
•     هاوكاری مانگانەی هاوپەیمان: (١٧ ملیۆن) دۆلار.

    خەرجی حكومەت بۆ مانگی ١٢ی ٢٠١٩

    ( ٩٩٥ ملیۆن ) دۆلار بووە بەم شێوەیە:
•     خەرجی موچە: (٧٥٥ ملیۆن) دۆلار.
•     خەرجی بودجەی تەشغیلی: (٢٠٥ ملیۆن) دۆلار.

•     خەرجی وەبەرهێنان: (٣٥ ملیۆن) دۆلار
•     كورتهێنان: (٥٦ ملیۆن) دۆلاربووە.


داهاتی حكومەتی هەرێم لە مانگی ٤ی ٢٠٢٠

ئەمە ئەو مانگەیە كە نرخی نەوت دادەشكێت و كۆرۆنا سەر هەڵدەدا:
•     داهاتی نەوت: (٦٠ ملیۆن) دۆلار داهاتی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی
•     داهاتی ناوخۆ: (٦٠ ملیۆن) دۆلار
•     هاوكاری هاوپەیمانی: (١٧ ملیۆن) دۆلار
•     كۆی گشتی داهات: (١٣٧ ملیۆن) دۆلار، لەو مانگانەدا حكومەتی هەرێم (٨٦%)ی كۆی داهاتی خۆی لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی دەقی راپۆرتی حكومەت لەبارەی دووساڵەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان