کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی بەکاردەهێنێت بۆ هەڵسەنگاندنی گرێبەستەکانی نەوت و گازی کوردستان

2022-03-31 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

روونبین

کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٩ ڕایگەیاند کە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا ڕاوێژکارییە نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ پێداچونەوە و هەڵسەنگاندنی گرێبەستەکانی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەکی کۆمپانیاکە بە شەفیق نیوزی ڕاگەیاند: “کۆمپانیاکە پلانێکی داناوە بۆ گواستنەوەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی داهاتی هەناردەکردن دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵسەنگاندنەکە.
ڕۆژی 15ی شوبات دادگای باڵای فیدراڵی یاسای نەوت و گازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەنادەستووری دانا و بەپێی بڕیارەکە حکومەتی هەرێمی ناچار دەکات هەموو بەرهەمە نەوتییەکانی کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان و ناوچەکانی دیکە ڕادەست بکات بە وەزارەتی نەوتی ئیتحادی.

سەرچاوەیەکی ڕەسمی لەکۆمپانیای نەوتی نیشتمانی گوتی لە ڕۆژی 1 ی ئازارەوە لیژنەهاوبەشەکانی بەغداو کوردستان تاوتوێی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکەن.