ئاستی بەرهەمی کێڵگەکانی نەوتی هەرێم لە ساڵی٢٠٢٢ دا

2022-04-05 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

ڕوونبین


روونبین ئاستی بەرهەمی نەوتی کێڵگە بەرهەمهێنەکانی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاو دەکاتەوە لەگەڵ ناوی کۆمپانیاکان و پشکی هەریەکەیان لە کێڵگەکاندا.

بە پێی زانیاریی کانی ڕوونبین لە ساڵی ٢٠٢٢ دا و بەپێی تازەترین ئامارەکان ئاستی بەرهەمی ڕۆژانەی ٨ کێڵگە لە کۆی ١٠ کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوت بریتی بووە لە ٢٨٤,٧٢٦بەرمیل کە ڕێژەی ٦٠٪ بۆ ٦٣٪ی هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنێت.

بەرهەمی نەوتی کێڵگە بە کێڵگەی هەرێم ٢٠٢٢

  • تەنها ٢ کێڵگە ئاستی بەرهەمیان ڕانەگەیەنراوە ئەوانیش کێڵگەی خورمەڵە کە کۆمپانیای کارکە کۆمپانیایەکی
    خۆماڵییە وەبەرهێنە تێیدا لەگەڵ کێڵگەی عین سفلی کە کۆمپانیای هەنت ئۆیلی ئەمریکی وەبەرهێنانی تێدا دەکات.
  • هەریەک لە کێڵگەکانی سەرسەنگ، ئەتروش، شێخان و هەولێر ئاستی بەرهەمیان زیادی کردووە.
  • کێڵگەکانی تاوکی، سەرتە و تەقتەق بەرێژەیەکی کەم بەرهەمیان کەمی کردووە.
خشتەی بەرهەمی کێڵگەکانی نەوتی هەرێم – ٢٠٢٢