داهاتی نەوتی عێراق بەبێ نەوتی هەرێم سەر ڕێژی هەیە

2023-09-02 لە لایەن روونبیین
شیکردنەوە
Print Friendly, PDF & Email
بە پێی یاسای بوجەی عێراق داهاتی نەوتی بەم شێوەیە دیاری کراوە:
رۆژانە بڕی هەناردە ٣.٥ملیۆن بەرمیل  هەناردە بکرێت ( بە نەوتی هەرێمیشەوە) وە نرخی هەر بەرمیلێک بە ٧٠$ دیاری کراوە.
لە ساڵەکەدا کۆی داهاتی نەوت بە ٨٩ ملیار ٤٢٥ ملیۆن دۆلار وە نرخی ئاڵوگۆڕی هەردۆلارێک بەرانبەر دینار بە ١٣٠٠ دیاریکراوە. کۆی داهاتی نەوتی بە دینار دەکاتە  ١١٦ ترلیۆن و ٢٥٢ ملیار دینار و ٥٠٠ ملیۆن دینار.
  • بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەماوەی ٨ مانگی ئەمساڵدا بڕی ٦١ ملیار و ٦١٣ ملیۆن دۆلار کە دەکاتە ٨٠ ترلیۆن و ٩٦ ملیار دینار داهاتی نەوتی فرۆشراو بووە کە دەکاتە رێژەی ٦٩٪ی داهاتی چاوەڕوانکراو بەپێی بوجە بۆ ئەم ماوەیە.
  • بەهۆی بەرزی نرخەوە تائێستا بڕی ٢ ترلیۆن و ٧٠١ ملیار دینار، کە دەکاتە ٣.٥٪ زیادە لەکۆی چاوەڕوانکراو بۆ ئەم ماوەیە لە بوجەدا. ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی زیاد لە ٥ مانگە هەناردەی نەوتی هەرێم وەستاوە.

داهاتی نەوتی عێراق بەبێ نەوتی  هەرێم سەر رێژی هەیە