کۆمپانیا نەوتییەکان: زیانی وەستانی هەناردەکردنی نەوت ٧ ملیار دۆلارە

2023-10-11 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email
ئەمڕۆ ١١ی تشرینی یەکەم   ٢٠٠ ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر وەستاندنی ڕادەستکردنی هەناردەکردنی نەوتە لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا (ITP).
کۆی گشتی زیانی داخستنی بۆری عێراق-تورکیا ITP و وەستانی هەناردەی بەسەریەکەوە  بۆ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ٧ ملیار دۆلارە.
• دوای ئەوەی تورکیا لە ٤ی تشرینی یەکەم وە ئامادەیی بۆ دووبارە کردنەوەی قوفڵی بۆری هەناردەکردنی نەوتی عێراق ڕاگەیاند. رەنگە عێراق رۆژانە  ئیلتزاماتی بە بەهای نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار بکەوێتە سەرشان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ئاپیکور APIKUR ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ ٢٠٠  ڕۆژ بەسەر وەستانی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری عێراق-تورکییەوە تێدەپەڕێت. لەو ماوەیەدا حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان بە کۆی گشتی 7 ملیار دۆلار داهاتیان لەدەست داوە. ئەمەش یەکسانە بە زیانی ٣٥ ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا. جگە لەوەش داخستنی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بژێوی خەڵکی عێراق و پێکهاتە خۆجێییەکان هەبووە کە زیاتر لە 15 ساڵە پشتیان بە کاریگەریی ئابووریی وەبەرهێنانەکانی کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور بەستووە.
هەروەها ئاپیکیور دەڵێت، بەو پێیەی وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا لە ٤ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاندووە کە هێڵی بۆری عێراق-تورکیا ITP ئامادەیە بۆ ئەوەی دەست بە کارەکانی بکاتەوە، ڕەنگە حکومەتی عێراق پابەند بێت بە ڕادەستکردنی لانیکەم ٣٥ ملیۆن تۆن نەوت ساڵانە لە ڕێگەی ئەو هێڵی بۆرییەوە،بەپێی ڕاپۆرتی مێس. دابیننەکردنی لانی کەمی ئەم توانایە دەبێتە هۆی ئەوەی کە حکومەتی عێراق ساڵانە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار تاریفەی بۆرییەکەی لەسەر بکەوێت . ئێستا ڕەنگە لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە ئەم تاریفەیە بکەوێتە  بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆمەڵەکە پێی وایە دەتوانرێت خۆ لەم زیانانە بپارێزرێت چونکە  کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوتی جیهانی و شایستە ئابورییەکانی حکومەتی هەرێم و بژێوی ژیانی  هاوڵاتیانی عێراق و بنەماڵەکانیان هەیە.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور دەڵێت : “لەگەڵ زیادبوونی زیانە داراییەکانی ڕۆژانە، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور هانی حکومەتی هەرێم و عێراق دەدات بۆ لێکتێگەشتنی روون بۆ کێشە گرێبەستەکانمان و دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا سەبارەت بە پارەدانەکانی داهاتوومان.”
ئەندامانی ئەپیکور APIKUR ئامادەن  بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بازرگانی کە مافە گرێبەستییەکانیان بپارێزێت و کەشوهەوای وەبەرهێنانی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز بکاتەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR کۆمپانیایەکی سنووردارە  کە پێک هاتووە لە هەریەک لە DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy و ShaMaran Petroleum کە بەپێی یاسای ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن ئەو  کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی  نەوت و غازی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن دامەزراوە