ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
Search
جیاوازی نێوان گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم لەگەڵ هاوبەشی قازانج تەنها ناوە نەک ناوەرۆک
جیاوازی نێوان گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم لەگەڵ هاوبەشی قازانج تەنها ناوە نەک ناوەرۆک
2023-11-14
لە لایەن روونبیین
بیروڕا
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
یادگار سدیق گەڵاڵی
ئەمڕۆ دوای تەواو بوونی کۆبوونەوە دوو ڕۆژییەکانی لە هەولێر وەزیری نەوتی عێراق حەیان عەبدولغەنی رایگەیاند “پرۆژەیەکمان هەیە بۆ ئەوەی ئەو گرێبەستانەی هەرێم لەگەڵ یاسا بگونجێنرێت بەشێوەیەک دەستووری عێراقی رێگەی پێبدات… وەزارەتی نەوت گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا لەسەر بنەمای دابەشکردنی قازانج کردووە، نەک دابەشکردنی بەرهەم.”
ئەم لێدوانەی کە دەڵێت گرێبەستەکان نادەستوین هەمان شتە کە لە دوای دەرچوونی یاسای نەوت و گازی هەرێمە وە لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە گوێبیستی دەبین و دووپاتی دەکەنەوە، چونکە گرێبەستەکانی نەوت لەسەر بنەمای ئەوسایە کراوە.
هەروەها ساڵی پار ئەو یاسایە لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە بەنادەستوری بڕیاری لەسەر درا.
ئێستا دوای وتووێژە دوو رۆژییەکەیان گەشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە دەکرێت تەنها بە گۆرینی ناو وەهێشتنەوەی ناوەرۆک ئەوکێشەیە چارەسەر بکرێت.
لەبری هاوبەشیکردن لە بەرهەم دەیکەن بە هاوبەشی کردن لەقازانج کە هیچ لە ناوەرۆکی گرێبەستەکان ناگۆڕێت و کۆمپانیاکانی نەوتیش پێی رازی دەبن .
چۆن چۆنی؟
لە گرێبەستی هاوبەشی لەبەرهەمدا لە کۆی بەرهەم حکومەت ١٠٪ی بۆ موڵکانە وەردەگرێت، پاشان لەوەی دەمێنێتەوە ٤٠٪بۆ ٤٥٪ی( لە گرێبەستێکەوە بۆ گرێبەستێکی دەگۆڕێت) بۆ خەرجی کۆمپانیاکان دەڕوات ئەوەی دەمێنێتەوە نەوتی قازانجە (واتە قازانجی ئەو نەوتەی کەبەرهەم هاتووە) وە دابەشدەکرێت بەپێی معادەلەیەکی ماتماتیکی(R=
داهاتی کە ڵەڵکەبووX / تێچووی کەڵکەبوو Y) کە ئەم قازانجە لە نێوان ٧٠ بۆ ٨٥٪ بۆ هەرێمە و ٣٠ بۆ ١٥٪ ی بۆ کۆمپانیاکانە( لە چەند بابەتێکی تردا ئەم مەسەلەکە بە وردی روونکردووەتەوە). لە قازانجی کۆمپانیا کانیش ٢٠ بۆ ٢٥٪ ی بۆ کۆمپانیای کیپکۆیە (هەرێم).
واتە حکومەت ١٠٪ ی بەرهەم + ٧٠٪ی هەموو قازانج+ ٢٠بۆ ٢٥٪ی قازانجی کۆمپانیاکانیش وەر دەگرێت.
ئەی لە گرێبەستی هاوبەشی کردن لە قازانجدا چۆنە؟
لە گرێبەستی هاوبەشیکردن لە قازانج لە بەرئەوەی حکومەت خۆی خاوەنی هەموو بەرهەمی نەوتە ئەوە شتێک نییە بەناوی موڵکانە واتە موڵکانی نییە . کەواتە کۆمپانیاکان ئەو خەرجیانەی کردوویانە راستەوخۆ لە کۆی بەرهەم وەری دەگرنەوە ، لە گرێبەستەکانی پێشتری حکومەتی فیدراڵدا کۆمپانیا تا رێژەی ٥٠٪ ی بەرهەمی بۆ خەرجی وەردەگرتە وە گەر بە هەمان شێوە یان وەکو هەرێمیش بە ٤٠٪ حساب بکەین ئەوا ئەو بڕەی وەری دەگرنەوە زیاترە لەوەی لە گرێبەستی هاوبەشیکردن لە بەرهەم لە هەرێم وەریدەگرن، پاشان ئەو نەوتەی دوای لێدەرکردنی خەرجی دەمێنێتەوە دەبێت بە قازانج و دەبێت لە نێوان حکومەت و کۆمپانیاکاندا دابەشبکرێن.
وە بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستە حکومەت شەریک نییە لە قازانجی کۆمپانیاکان وەکو هەرێم . بەڵام لەبری ئەوە کۆمپانیاکان باج دەدەن بە حکومەت لەو قازانجەی کە دەیکەن، کە دەکرێت ئەمە جێی پشکی کۆمپانیا حکومییەکە بگرێتەوە، بۆیە گەر رێژەی قازانجەکەی کەمتریش بێت بەراورد بەوەی لە گرێبەستی هاوبەشی لەبەرهەم دەیکات لەهەرێم بەڵام بە هۆی وەرنەگرتنی موڵکانەوە وەکو یەکی لێدێتەوە.
بۆ یە دەگەینە ئەو دەرەنجامی ئەمە تەنها وەکو حیلە شەرعییەک بەکاردێت ئەگینا جیاوازییەکی وا نییە لە نێوان ئەو دوو جۆرە لەگرێبەست. وەک چۆن لە زەواجدا بە چەند وشەیەک پەیوەندییەکە لە حەرامەوە دەبێت بە حەڵاڵ ئاواش بە گۆڕینی ناوی گرێبەستەکان لە هاوبەشی لە بەرهەمەوە بۆ هاوبەشی لە قازانج دەشەرعێنرێت و بەڕای گشتی دەڵێن گرێبەستەکانی هەرێممان گۆڕی و گونجاندمان لەگەڵ دەستوری فیدراڵدا و کۆپانیاکانیش رازی دەکرێت و نەشیش سوتا و نەکەباب
.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن