ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
Search
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR رەدی دەکاتەوە کە هیچ رێکەوتنێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کرابێت
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR رەدی دەکاتەوە کە هیچ رێکەوتنێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کرابێت
2024-03-02
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان
APIKUR
رەدی دەکاتەوە کە هیچ رێکەوتنێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کرابێ.
لە بەرواری ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ دا کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان کە بە ئەپیکور
APIKUR
ناسراوە و لە ٨ کۆمپانیای سەرەکی بەرهەمهێنەر نەوت لە هەرێم پێک دێن رەدیکردەوە کە هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم کرابێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بۆری عێراق – تورکیاوە.
کۆمەڵەکە دەڵێت کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لە بەغدا لە ٧ و ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دا کۆبوونەوە ئەنجامدراون لە نێوان نوێنەرانی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان – لەنێویاندا نوێنەری چەند کۆمپانیایەکی ئەندامی ئەپیکور، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرجەستە بەرەو گەیشتن بە ڕێکەوتن رووی نەداوە.
▪️کۆمەڵەکە پێشتر لە چەند لێدوانێکدا رایانگەیاندووە کە تا شایستە داراییەکانی رابوردوو و ئایندەیات بە پێی مەرجە گرێبەستی کانی کەلەگەڵ هەرێم هەیانە گەرەنتی نەکرێت ئامادەنین هەناردە لەڕێی بۆرییەوە دەستپێبکەنەوە.
▪️هەروەها لە چەند نامەیەکدا لە مانگی شوبات و نیسانی ٢٠٢٣ وە هەروەها ٢٩ ی کانوونی دووەمی٢٠٢٤دا، کۆمەڵەکە داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا دەکات هەنگاو بنێن بۆ ڕازیکردنی حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، ئەمەش پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆشکی سپی.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
▪️ئەپیکور ئەو بانگەشانەی بەرپرسانی حکومەتی عێراق ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن ڕێککەوتن کراوە لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا (ITP)ەوە.
▪️کۆمپانیاکانی ئەندامی
APIKUR
پێشوازی لە کردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێرق-تورکیا ITP دەکەن. بەداخەوە تا ئەمڕۆ هیچ پێشنیارێکمان لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەبینیوە سەبارەت بەو ڕێککەوتنانەی کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە.
▪️لەماوەی ڕابردوودا چەندین لێدوانی میدیایی بێ بنەما لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقەوە درا و تیایدا ئاماژەیان بەوەدا کە ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراقییەوە. ئێمە لە پاڵنەرەکانی پشت ئەو جۆرە زانیارییە هەڵانە تێناگەین بەڵام تێبینی دەکەین کە عێراق یەک ملیار دۆلار لەدەست دەدات بۆ هەر مانگێک کەهێڵی بۆری عێراق -تورکیا ITP بە داخراویی دەمێنێتەوە.
▪️ئاپیکور هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە کۆبوونەوە لە بەغدا لە ٧ و ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە نێوان نوێنەرانی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان – لەنێویاندا نوێنەری چەند کۆمپانیایەکی ئەندامی ئەپیکور، ئەنجام دراون. بەڵام تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرجەستە بەرەو گەیشتن بەم ئامانجە بەدی نەهاتووە کە پێشکەش بە ئەندامانی
APIKUR
کراوە.
▪️کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ئامادەن جارێکی تر لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆببنەوە بۆ ئەوەی بە خێرایی کێشەکان چارەسەر بکەن بۆ بەرژەوەندی هەمووان.
APIKUR کێیە؟
کۆمپانیایەکی سنووردارە، پێک هاتووە لە هەشت کۆمپانیای نەوت کە هەریەک لە:
DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy , ShaMaran Petroleum، Hunt Oil , Western Zagros
کە بەپێی یاسای ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی نەوت و غازی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن دامەزراوە. بەمەبەستی داکۆکیکردن لە بەرژەوندی کۆمپانیا ئەندامەکانی درووستبووە.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن