
قاچاخچێتی نەوتی کورد بۆ ئێران گەشە دەکات
2024-07-11
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
قاچاخچێتی نەوتی کورد بۆ ئێران گەشە دەکات
ڕاپۆتی تیمور ئەژاری/ بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز
لە باکورەوە بە ئاراستەی تورکیا و لە رۆژهەڵاتیشەوە بۆ ئێران ، ڕۆژانە سەدان نەوتهەڵگر لە نزیک هەولێری پایتەختی کوردستانەوە وەکو مار دەڕۆن و ڕێگا سەرەکییەکانی هەرێمی عێراق کە زۆرجار پێچاوپێچ و شاخاوییە، دادەخەن.
تانکەرەکان دیارترین و بینراوترین چالاکی بەرفراوانن بۆ گواستنەوەی نەوت لە ڕێی بارهەڵگرەوە لە ناوچەی نیمچە سەربەخۆی عێراقەوە بۆ ئێران و تورکیا لە مامەڵەیەکی تەمومژاوی و تۆمارنەکراودا (نافەرمی) کە لە دوای داخستنی بۆری فەرمی هەناردەکردن لە ساڵی ڕابردووەوە پەرەی سەندووە.
ڕۆیتەرز وردەکارییەکانی ئەم بازرگانییە گەشەسەندووەی لە ڕێگەی گفتوگۆ لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ کەس کە ئەندازیارانی نەوتی عێراقی و کورد، کاسبکاران و بەرپرسانی حکومی، سیاسەتمەداران، دیپلۆماتکاران و سەرچاوەی پیشەسازی نەوتی تێدابوو، کۆکردووەتەوە.
ئەوان وێنەی بازرگانییەکی گەشەسەندوویان کێشا کە تێیدا زیاتر لە هەزار تانکەر ڕۆژانە لانیکەم ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی داشکاو دەگوازنەوە بۆ ئێران و تا ڕادەیەکی کەمتر بۆ تورکیا – مانگانە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتیان هەیە.
کاربەدەستانی عێراقی دەڵێن قەبارەی هەناردەی نافەرمی کە پێشتر باس نەکراوە، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە عێراق نەیتوانیوە پابەند بێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت کە ئەمساڵ لەگەڵ کارتێلی نەوتی ئۆپێک ڕێککەوتوون لەسەری.
بەرپرسانی ئێران و تورکیا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدایەوە بۆ لێدوان.
عاسم جیهاد وته بێژی وه زاره تی نه وتی عێراق ڕایگه یاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی کوردستان له لایه ن حکومه تی عێراقه وه په سه ند نه کراوه و کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی حکوموتی عێراق ( سۆمۆ) تاکه قه واره ی فه ڕمییه که ڕێگه ی پێدراوه نه وتی خاوی عێراق بفرۆشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت ئاماری وردی لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی چەند نەوت بە قاچاخ دەنێردێتە ئێران و تورکیا.
جیم کرین لە پەیمانگای زانکۆی بەیکەر لە شاری هیوستن ڕایس، وتی: ” ئێستا ئۆپێک ئارامگری کەمتری هەیە بۆ قاچاخچێتی و تەنانەت ناسراوە بەوەی ڕێوشوێنی سزایی بەرانبەر ئەندامانی سەرپێچیکار دەگرێتە بەر. بەڵام گومانم هەیە هیچ سزایەکی بە غدا ببینین، چونکە بەباشی دەزانرێت کە هەرێمی کوردستان لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ناوەندە”.
هەروەها ئەم بازرگانییە دەتوانێت کوردستان بخاتە ڕێڕەوێکی پێکدادان لەگەڵ واشنتۆنی هاوپەیمانی نزیک، چونکە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات کە ئایا ئەو بازرگانییە هیچ سزایەکی ئابووری ئەمریکا لەسەر ئێران پێشێل دەکات یان نا، بەپێی وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی.
تا ساڵی ڕابردوو کوردستان زۆربەی نەوتی خاوی خۆی لە ڕێگەی بۆری فەرمی عێراق-تورکیا هەناردە دەکرد کە لە شاری نەوتی کەرکوکی عێراقەوە بەرەو بەندەری جەیهانی تورکیا دەڕوات.
بەڵام ئەو هەناردەکردنانەی کە نزیکەی 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا (bpd) بوو لە مانگی ئازاری 2023 وەستا کاتێک دادگایەکی نێودەوڵەتی بڕیاریدا لە بەرژەوەندی داوای حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ وەستاندنی بارکردنەکان – بەمەش بۆرییەکە کەوتە بۆشاییەک دۆخێکی یاسایی و داراییەوە.
ئیدارەی فیدراڵی لە بەغدا کە لە مێژە پێیوابووە تاکە لایەنە کە دەسەڵاتی فرۆشتنی نەوتی عێراقی هەیە، سەرکەوتووانە ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا بەبێ ڕەزامەندی ئەو لە گەڵ حکومەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ریکەوتتوە بۆ هەناردەکردنی نەوت، ئەمەش بە پێشێلکردنی پەیماننامەی ساڵی ١٩٧٣ ـە.

