خەرجی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ٢٠١٧ تا وەستانی هەناردە لە ئازاری ٢٠٢٣دا

2024-07-14 لە لایەن روونبیین
ڕاپۆرت
روونبین
ریکخراوی روونبین بۆشەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت راپۆرتی خەرجی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ کە هەناردەی نەوت لەڕێی بۆرییەوە وەستا بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت بۆ وردبینی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراونەتەوە و  داتای فەرمی حکومەتی هەرێمە، لەو ماوەیەدا هەرێم کۆی داهاتی فرۆشی نەوتی ٥٢ ملیارو  ٧٢٦ ملیۆن دۆلار بووە لەم بڕە ٥ ملیار ٥٥٢ ملیۆن دۆلاری بۆ کرێ و خەرجی گواستنەوە رۆشتووە کە دەکاتە رێژەی ١٠.٥٣٪ هەموو داهاتی نەوتی ئەوماوەیەی هەرێمی کوردستان.
بۆ داگرتنی راپۆرتەکە کرتە لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە
خەرجی گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە ٢٠١٧ تا وەستانی هەناردە لە ئازاری ٢٠٢٣دا